پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

پاراستنی مێژوو ڕەسەنایەتیمان، کۆڵەکەی سەرەکی مانەوە و سەروەری گەلەکەمانە.

عارف باوەجانی
پاراستنی مێژوو ڕەسەنایەتیمان، کۆڵەکەی سەرەکی مانەوە و سەروەری گەلەکەمانە.

لاپەڕەی مێژووی هەر گەل و نەتەوەیەکی دیکەی سەرگۆی زەوی هەڵدەدەینەوە، نابینین نەتەوەیەک هەبووبێت کە کولتورو نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژو

 

پاراستنی مێژوو ڕەسەنایەتیمان، کۆڵەکەی سەرەکی مانەوە و سەروەری گەلەکەمانە.

لاپەڕەی مێژووی هەر گەل و نەتەوەیەکی دیکەی سەرگۆی زەوی هەڵدەدەینەوە، نابینین نەتەوەیەک هەبووبێت کە کولتورو نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی خۆی گۆڕیبێت، و چووبێتە سەر نەریتی لاساییکردنەوەی گەلێکی دیکە بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ. بە پێچەوانەوە تەنیا ئەم چەمکانە هەمیشە هۆکاربوون بۆ گردبوونەوەو یەکبوونی دەنگەکانی ئەو نەتەوانە، بەرامبەر بە نەتەوەی جیاوازتر لە خۆیان. کەوابێت گەلی ئێمەش نابێت لە خۆرا پەلاماری نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی خۆمان بدەین. یا تاوانی نەبوونی سەربەخۆیی بخەینە ئەستۆی ئەو چەمکانەی، کە هەرگیز خاڵێکی تێدا نابینرێت کە دژی بەرگری بێت لە خاک و نیشتیمان و ماف و سەروەرییەکان.
بە مەبەستی چۆنیەتی پەرەپێدانی خەباتی نەتەوەیی لە نێو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای ئێمەدا، خوێندنەوەیەکی زۆرم کردووە و بەراوردێکی زۆریشم لە نێوان نەریتی جۆراوجۆری گەلی خۆمان، و گەل ونەتەوەی دیکەش لە خۆرهەڵاتی ناڤین وئاسیای گەورەو ئەفریقا وباشووری ئەمریکادا کردووە. گەیشتوومەتە ئەو ڕاستیەی کە: وێرای چەندین کەموکوڕی زەقیش لە نێو ئێمەی کوردا، بەڵام زۆربەی ئەو نەتەوانەی کە بوونەتە کیانێکی سەربەخۆ، لە بوارەکانی کولتووری ومێژوویی وڕەسەنایەتیدا! هەرگیز لە نەتەوەی ئێمەی کورد لە بوارەکانی فەرهەنگ ومێژوودا دەوڵەمە ندتر نەبوون. بەڵام هۆکاری سەرەکی مانەوەیان ویەکبوونیان، پاراستنی نەریتە کۆمەڵایەتی و ڕەسەنایەتیەکانیان بووە، بەو شێوەیە پشتیوانی یەکتر بوون بۆ وەردەرنانی داگیرکەر لە سەر خاک و نیشتیمانیان.
کەچی کۆمەڵێکی زۆرکەم، لەو کەسانەی کە خۆیان بە چەپ و لار و لۆر و تازە پێگەیشتوویی سیاسی دەزانن، بە بیانووی بێبنەما پەلاماری مێژوو کولتوری وڵاتە داگیرکراوەکەمان دەدەن، و دەیانەوێ لاسایی نەتەوەی دیکە بکەنەوە، و لەو لاساییکردنەوەش هەر زۆر لاوازانە هەنگاو دەنێن.

نموونەی جووەکانی ئیسرائیل:
نموونەی یەکێک لەو نەتەوانەی کە لە نێو کیشوەرێکی پڕ لە نەیاردا توانێویتی خۆی ڕزگار بکات، و پێویستە هەمیشە وەک نموونە: بۆ ئەزموون وەرگرتن ئاماژەیان پێبکەین، ئەویش (جووەکانی ئێسرائیل)ە. باش ووردبوونەوەیەکی زۆر لە شێوەی خەباتی گشت پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە بەرینەکانی ئەو نەتەوەیە لە ئاست جیهاندا، نەمدیت هیچ کام لەو پارت و ڕێکخراوانەیان چ  لە سەدەکانی پێشوو لە سەردەمانی خەباتیان لە قۆناغی ڕزگاریدا، و چ لە ئێستاشدا کە حوکمداری بە هێزیش دەکەن، هێرش بەرن بۆ هیچ کام لەو نەریتانانەی کە سەدانساڵە، کۆمەڵگاکەیان لە گەڵی ڕاهاتووە، لە سەرەوەی هەموو نەریتەکان، نەریت و ڕۆتیناتە ئاینییەکانیشیان.
ئەوە نەتەوەی کە تا ساڵی١٩٢٣تەنیا٤% خاک وجۆگرافیاکەی بە هی ئیسرائیل مابوو، وە١٤% پێکهاتەکەشیان بە جوو دەناسرا.
بەڵام بە هۆی پێداگری و کۆڵنەدان و یەکێتی و یەکڕیزی و پاراستنی نەریت و فەرهەنگی خۆیان، لە  ئێستاشدا نەک تەنیا بوونەتەوە خاوەنی وڵاتی سەربەخۆی خۆیان، بگرە بوونەتەخاوەنی٧٤ %ی ئەو خاکەی کە لە پێشدا لەوان زەوتکرابوو.  هەروەها بوونەتەیەکێک لە گرنگترین وڵاتەکانی جیهانیش: لە ئاست سیاسەتی نیو دەوڵەتی، دیپلۆماسی، هەروەها لە بوارەکانی سەربازی و ئابوریشدا. کە ڕۆڵی سەرەکیشیان هەیە لە هەر گۆڕانکارییەکی جیهان. گرنگیەکی دیکەی ئەو وڵاتە لە پاش سەربەخۆبوونیان، بە هۆی ژیری و لێهاتووییان لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیای گشتی و سەربازی، زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیشیان وادارو ناچار کردووە، کە پێوەندییەکانیان لەگەڵیان باش بکەنەوە. لە ئێستادا لە پایتەختی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی باڵۆیزی ئیسرائێل بوونی هەیە، و هەروەها بە پێچەوانەکەشی هی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیش لە پایتەختی وڵاتی ئەواندا هەیە. پێکەوە لە هاوپەیمانی ئەبراهام بەرەو دروستکردنی هاوپەیمانییەکی دیکەی ئەمنی و ئابووریش لە خۆرهەڵاتی ناڤین هەنگاو دەنێن.

نموونەی تبەت: نموونەی نەتەوەی دیکەی خۆڕاگر کە هێشتا نەیانتوانیوە سەربەخۆیی خۆیان بە دەست بهێنن، ئەویش نەتەوەی (تبەت). ئەو نەتەوەی کە لە ڕێگەی ئاین و نەریتەکانی دیکەیانەوە بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی بەرامبەر بە گەورەترین وڵاتی جیهان لە بوارەکانی پڕحەشیمەت و تەکنلۆژیاوە کە وڵاتی 'چین' ە ماونەتەوە. ئەوەتە "دالای لاما" وەک زانا و مامۆستاییەکی بە ناوبانگی ئاینی بودیسم  سەرنجی جیهانی بۆ کێشەی نەتەوەکەی ڕاکێشاوە، لە هەمان کاتیشدا  ڕێبه‌‌‌ری گه‌‌‌لی تیبتە وخەڵکەکەش بەدڵ وگیانەوە پشتیوانی دەکەن واتە نەریتە کولتوورییەکانیان، هاندەری سەرەکی بوون کە خیانەت و لێکدابڕانیان لە نێویاندا وەک حەرام وتاوان چاو لێبکرێت. نەک بە قسەی بە ناو پێشکەوتوانی لای خۆمان کە بە دواکەوتوویی ئاماژەی پێدەکەن، کەچی بەداخەوە لەو جۆرە پێشکەوتنە لە ئێستای٢٠ ٢٢شدا خیانەتکردن لە پایتەختی داگیرکەرانەوە، بە بیانووی پشتیوانی لە مافی گەل! دەدرەوشێتەوە.

مەبەست لەم نووسینە: لە ناوەڕۆکی ئەم نووسینەم، مەبەستم ئەوەیە کە هیندێک کەس و لایەنی سیاسیی، کە خاوەنی ئایدولۆژیایەکی مێژوو بە سەرچوو( ئێکسپایر) ن، کە لەوانەیە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان١٠ª بە لەو ئایدۆلۆژیایە تێنەگەن یا ئەسڵەن هەر لە ناوەکەشی بێزاربن. کەچی ئەوانە بەو شێوەیە دەیانەوێ خۆیان بسەپێنن بە سەر کۆمەڵگایەی دەیان ملوێنی، و گوایا خەبات بۆ ڕزگاری ئەو گەلە دەکەن. دیارە مەبەستم لەوە نییە کە هەموو کۆمەڵگای ئێمەی کورد خاوەن یەک جۆر ئاین یا یەک جۆر نەریت وکولتووری کۆمەڵایەتی بێت، بە پێچەوانەوە هەر لە ڕۆژهەلاتی نیشتیمان چەندین ئاین ونەریتی کۆمەڵایەتی هەیە، کە دەتوانرێط هۆکاری سەرەکی بێت بۆ کۆکردنەوە ویەکدەنگکردنی.
کەوابێت بۆ گەیشتن بە ڕزگاری یەکجاریی گەلەکەمان، بۆ دروستکردنی یەکریزی ماڵی کورد، لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان، پێویستە بە هەموومانەوە ئاگامان لە پیرۆزییەکانی خەڵکی کوردستان بێت، واتە ئەو نەریت و کولتورەی کە سەدانساڵە لەگەڵی ڕاهاتووین. با لەو ڕێگەوە لە هەوڵی ئاشتکردنەوە و کەشی تەبایی ناو خەڵکەکەماندا بین. هەوڵنەدەین پەلاماری پیرۆزییەکانی کۆمەڵگاکەمان بدەین وخەڵک لە بەشداری خەبات وئەگەری دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بترسێنین، لەوەی کە ئەو جۆرە حوکمدارییە کوردییە مەترسی دەبێت بۆ ئایندەی ئەوان. زۆرجار دیتوومانە کەو لەو ڕێگەشەوە هەمیشە داگیرکەران هەوڵیانداوە ئەگەر بەشێکی زۆر کەمیش بووبێت خەڵکی کوردستان لەو جۆرە بیانووانە لە خەباتی ڕزگاریخوازی دوورخەنەوە.
وە لە هەمووی گرنگتر پاراستنی شیرازەی خێزان و بنەماڵە، ئەوەش کۆڵەکەیەکی گرنگی مانەوەی نەتەوەیەکی زیندوو دەبێت، و گرنگیدان بە نەریت و پووشاک و هەموو جۆرە ڕەسەنایەتییە کوردەوارییەکان.
با دووربین لە لاسایی کردنەوەی هیندێک نەریت کە لەگەڵ کۆمەڵگای ئێمەدا یەک ناکرێت بە زۆر خۆمانی لەگەڵ بگوونجێنین. با لە خۆڕا نەوەی داهاتوومان وا پەروەردە نەکەین کە نەریتی کۆمەڵایەتیەکانی کوردەواری  هۆکار بووە لەوەی کە نەبووینتە کیانێکی سەربەخۆ.

لێکدانەوە و ئاکامگیری:
وەک لێکدانەوەش ڕاستییەکان بۆیان سەلماندووین لە سەردەمانی سەرهەڵدانی ئایدیای چەپگەرایی وپەلاماردانی ئاین ونەریتەکانی کۆمەڵگا، هەم لە کوردستان و هەم لە وڵاتانی  هاوسنووریشیمان، وە بگرە لە وڵاتانی هاو کێشوەری وەک خۆرهەڵاتی ناڤین و ئاسیا: هیچ وڵامێکی ئەرینی نەداوەتەوە.
پێچەوانەکەی  دابڕان ومەترسیشی لە ناو خەلکدا دروستکردووە. بۆیە پێویستە لە ناوەڕۆکی خەباتەکانماندا خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیاکەینەوە، کە هەم لە سەردەمانی خەباتی ڕزگاریخوازیی و هەم لە سەردەمانی حکومداری کوردەواریدا لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان، ئاین و نەریتەکانیان بە پاڕیزراوی دەمێننەوە. 
بەو هیوایە خوێنەر بە هەڵە لە بۆچوونەکەمان تێنەگات، ئەوەی بە کورتی مەبەستمە ئیمە وەک پێکهاتەی مێژویوی چۆنین وایش هەنگاو بۆ پاراستنی خۆمان بدەین، نەک بە لاسایی کردنەوە.

 

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢  کوردی. ١٤ / ٧ /٢٠ ٢٢ زاینی.

 تێ بی نی: هەر جۆرە کۆمێنتێک کە بێرێزیکردنێ تێدابێت، ڕێگە پێدراو نییەو پاکدەکرێتەوە.

 

2022/07/14 09:08:38

1 ساڵ و 8 مانگ و 6 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لاپەڕەی,مێژووی,هەر,گەل,و,نەتەوەیەکی,دیکەی,سەرگۆی,زەوی,هەڵدەدەینەوە،,نابینین,نەتەوەیەک,هەبووبێت,کە,کولتورو,نەریتە,کۆمەڵایەتی,و,مێژو
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©