هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

هاودەردی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە دەستبەسەردا گرتنی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
هاودەردی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە دەستبەسەردا گرتنی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە.

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان. وڵاتمان خاک زێدی گشت ڕۆڵەیەکی کوردستانە، و نامۆیە بۆ سوپای داگیرکەران. بەداخەوە ڕێکەوتی٢گەلاو

 

هاودەردی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە دەستبەسەردا گرتنی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە.

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان. وڵاتمان خاک زێدی گشت ڕۆڵەیەکی کوردستانە، و نامۆیە بۆ سوپای داگیرکەران.

 

بەداخەوە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٤ / ٧ / ٢٠ ٢٢  زاینی. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە شێوەی فەرمی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان لەوە ئاگادارکردەوە، کە تیمێک لە پێشمەرگەکانیان کە بۆ چالاکی ڕێکخستنی، و بۆ بەسەرکردنەوەی خاک و زێدی خۆیان، سەردانی ناوچەکانی ورمێی هەمێشە کوردستانیان کردبوو، کەوتوونەوە بۆسەی سوپاسی ئێرانی داگیرکەر و دەسبەسەر کراون.
لەو پێوەندیدا پارتی سەربەستیی کوردستان، هاودەردی  و پشتیوانی خۆی ئاراستەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەردەبەڕێت، بۆ هەر ئەرک و هەنگاوێکی پێویست.
 لە ئاست ئەو کارەساتەدا ئێمەش خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین، لەوەی کە بە ئەرکی دیپڵۆماسیەوە وڵات و ڕێکخراوانی جیهانی ئاگاداربکەینەوە. کە ڕۆڵەی هەرکام لە پارت و لایەنە کوردستانیەکان، کە خەبات لە پێناو سەروەری و ڕزگاریی نیشتیمان دەکەن، مافی خۆیانە سەردانی خەڵک و نیشتیمانی خۆیان بکەن. نابێت دەستبەسەرداگرتن و بەندی کردنی ڕۆلەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە، لە سەر خاکمان ڕەوایەتی پێبدرێت. نابێت خاکی کوردستان لە تێکۆشەرانی کورد و کوردستان حەرام بکرێت، و داگیرکەران خۆیان بە خاوەنی بزانن.

    جارێکی دیکە بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو هەواڵە ناخۆشە دەردەبڕین.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی.


2022/07/25 11:47:52

1 ساڵ و 8 مانگ و 21 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : بەیاننامەی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان.,وڵاتمان,خاک,زێدی,گشت,ڕۆڵەیەکی,کوردستانە،,و,نامۆیە,بۆ,سوپای,داگیرکەران.,بەداخەوە,ڕێکەوتی٢گەلاو
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©