رۆژنامه‌ى گاردیان : بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران ، ئه‌مریکا ئاماده‌سازى خۆی ده‌کات
KTV .رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که هێرشه‌که له کۆتایى ساڵى دو هه‌زار حه‌فت ئه‌نجام ده‌درێت واته به‌ر ته‌واوبونى خولى سه‌رۆکایه‌تى جۆرج بوشى سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مه‌ریکا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که گوتیشى ئه‌و پاڵپشتییه سه‌ربازیانه‌ى که ئه‌مه‌ریکا ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى که‌نداوى کردوه ئه‌وه نیشان ده‌دن که ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتودا هێرشێک بکاته سه‌ر ئێران.
رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى رایگه‌یاند : ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌سازى ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له کۆتایى ئه‌م ساڵه‌دا هێرشێکى سه‌ربازى به‌رفراوان بکاته سه‌ر ئێران.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که هێرشه‌که له کۆتایى ساڵى دو هه‌زار حه‌فت ئه‌نجام ده‌درێت واته به‌ر ته‌واوبونى خولى سه‌رۆکایه‌تى جۆرج بوشى سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مه‌ریکا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که گوتیشى ئه‌و پاڵپشتییه سه‌ربازیانه‌ى که ئه‌مه‌ریکا ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى که‌نداوى کردوه ئه‌وه نیشان ده‌دن که ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتودا هێرشێک بکاته سه‌ر ئێران.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که له سه‌ر زارى ڤێنسینت کانیسترار و فه‌رمانبه‌رى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریکا ( سى ئاى ئه‌ى ) ئه‌وى گواسته‌وه که نه‌خشه کێشان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام سازده‌کرێت و ئامیر و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى پێویستیش بۆ هێرشکردنه سه‌ر ده‌زگاکانى ئه‌تۆمى ئێران ئاماده‌کراون.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشى ئێمه پلانێکى ورد بۆ به‌رپاکردنى شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده ده‌که‌ین و دوپاتیشى کرده‌وه که کاره‌که زۆر مه‌ترسیداره.
2007-02-10 17:08:57
19 ساڵ و 12 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان