هه‌ینی 8 ره‌زبه‌ر 2722

پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بەکگرتنەوەی ھەردوو بەشی حیزبی دێمۆکرات.


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

خەڵکی نیشتیمانداگیرکراوی ڕۆژھەڵاتی نیشتیمان. بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، و گشت خەمخۆرانی

پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بەکگرتنەوەی ھەردوو بەشی حیزبی دێمۆکرات.

خەڵکی نیشتیمانداگیرکراوی ڕۆژھەڵاتی نیشتیمان.
بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، و گشت خەمخۆرانی یەکڕیزی و تەبایی گەلی کورد و کوردستان.

بەوپەڕێ خۆشحاڵییەوە ئەو خەم و نارەحاتیانەی کە لە ناخی ڕێکخستنەکانی ھەردوو بەشی حیزبی دێمۆکرات، و لە ناخی گشت تاکێکی دڵسۆزی یەکڕێزی گەلدابوو، لە پێوەندی بەو دابەشبوونەی کە لە ماوەی نزیک بە١٦ساڵ پێش ھاتە ئاراوە، کۆتایی پێھات. ئەمڕۆ ئەو مزگێینیە ئاشتییە بڵاوکرایەوە.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: کە پارتێکی نەتەوەیی و یەکڕیزییخوازی گەلەکەمان، کە ڕووی خەباتی ئەمڕۆیی بەرەو خۆرھەڵاتی نیشتیمانە. بە بیستنی ئەو ھەواڵە شادیھێنەرە زۆر پێی خۆشحاڵ بووین. بەو بۆنە خۆشەوە: پێرۆزبایی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان! ئاراستەی تەکتەکی پێشمەرگە و کادیر و سەرکردایەتی، و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و بەندییە سیاسییەکانی، ھەردوو بەشی بە یەکبوونەوەی حیزبی دیمۆکرات دەکەین. ئەو ڕۆژە خۆشە بە بەشێک لە مێژووی بیری نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانین.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە بەو یەگرتنەوە مێژووییە: ھەنگاوێکی دیکە لە بەرەو پێشچوونی خەباتی سەروەری یەکجاری نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان نزیک دەبینەوە.
ھیواخوازین ئەم بەیەکبوونەوەیە! کە ئاواتی ھەموو کوردێکی خەمخۆرە: ئەوەندە ڕێشەکەی بە ھێز و زانستیانە ئامادەکراێت، بە ھەموو شێوەیەک ڕێگربێت لە دووپاتبوونەوەی مێژووی ناکۆکی و لەتبوون و دابڕان.

ھەر لەم ڕۆژە خۆشەشدا: بە ھەلی دەزانین کە پیڕۆزبایی٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دیمۆکرات. ئاراستەی سەرکردایەتی و تەواوی پەیکەری ئەو ماڵە یەکگرتووەی حیزبەکەتان بکەین.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارین لەو پارت و لایەنە سیاسییانەی دیکەی ڕۆژ ھەڵاتی نیشتیمان، کە دابڕان لە ناو ڕێکخستنەکانیان ڕوویداوە. لەیەکخستنەوەی ماڵەکانیان پەلە بکەن، و ئەوانیش ئەو مزگێنییە خۆشە بە خەڵکی دڵڕەنجاو و نیشتیمانداگیرکراوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، و ڕێکخستەکانی خۆیان بگەیەنن.

جارێکی دیکە پیڕۆزبای و خۆشحاڵی خۆمان لەو پێوەندییەدا ڕادەگەیەنین.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٢٥ ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ بەرامبەر بە ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٢ ی زاینی

photo
2022/08/21 17:03:42
1 مانگ و 20 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : خەڵکی,نیشتیمانداگیرکراوی,ڕۆژھەڵاتی,نیشتیمان.بنەماڵەی,سەربەرزی,شەھیدان،,پێشمەرگە,و,ئەندامانی,حیزبی,دێمۆکرات،,و,گشت,خەمخۆرانی
هه‌واڵه‌کان
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان
نووسه‌ر : ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نووسه‌ر : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©