پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە? تکایە لە کاتی خۆیاندا

عارف باوەجانی
بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە? تکایە لە کاتی خۆیاندا

ئەمڕۆ زۆر بە وردی گوێم لە دیدارێکی هاوڕێی بەڕێزم دوکتۆر ئاسۆی حەسەنزادە، و فەریکە مەشرووتەخوازێکی ئێرانی، لە یەکێک لە کاناڵەکانی

 

بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە? تکایە لە کاتی خۆیاندا وڵامیان بدەنەوە. عارف باوەجانی.
 
What is the purpose of using the term “Relatives ” in the Persian media? Please answer them in a timely manner
ما هو الغرض من استخدام مصطلح "الأقوام" في وسائل الإعلام الناطقة بالفارسية ? الرجاء الرد عليهم في الوقت المناسب. عارف باوەجاني
 
هیچ شاراوە نییە لەوەی کە دەزگای ڕاگەیاندن و پەروەردەو ڕۆشنبیری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و هاوسۆزانیان، وە لە سەرەوەی هەمووشیانەوە فارسەکان. بە مەبەستەوە هەوڵێکی زۆر دەدەن کە پێناسەی نەتەوەبوون لە گەلی کورد بستێننەوە. ئەوان دەزانن کە ناکڕێت وا بە ئاسانی حاشا لە بوونی گەلێکی وا گەورەو دێرین لە ناوچەکە بکرێت. هاتوون ڕێگای دیکەیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی هەم دڵی گەلی کوردستان ڕاگرن، و هەم گەل ونەتەوەکەشمان وەک( خزم) قەومێکی کەمینە نەک وەک نەتەوەییەکی ڕێشەدار پێناسە بکەن.
ئەمڕۆ زۆر بە وردی گوێم لە دیدارێکی هاوڕێی بەڕێزم دوکتۆر ئاسۆی حەسەنزادە، و فەریکە مەشرووتەخوازێکی ئێرانی، لە یەکێک لە کاناڵەکانی فارسی گرت. لە تەواوی ئەو بەرنامەدا. ئەو بێچووە فارسە یەکجاریش وشەی(ملت) ی بە زاردا نەهات، و هەر دەیگووت ئەقوام (اقوام). دیارە ئەوە یەکەمجار نییە! کە لە لێدوان و پەیام ومیدیاکانی دەسەڵات، و گوایا بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش، دەبیستین کە هەمیشە نەتەوە ڕەسەنەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان، لە سەرەوەی هەمووشیان نەتەوەی کورد بە ئەقوام ناو دەبەن.
وێرای دەستخۆشی لە وڵامەکانی دوکتۆر ئاسۆ کە تا ڕادەیەک بە دڵی من بوو! بەڵام با گشت ئەو کوردە ئازیزانە ئەوە بزانن کە بە هۆی هەڵسوکەوت ولووت بەرزی بەردەوامی فارسەکانەوە. لەوە تێپەڕی کردووە کە لە کاتی دیالۆگدا خاتری بەرامبەریان بگرن و لە هیندێک وشە لێیان بگووزەرێن.
پێویستە زۆر ڕوونتر و زیاتر بوونی حەقیقەتی نەتەوەی کورد بە گۆی پانێلیست و گۆێگرەکانیشیان بگەیەنین. کە گەلێک و نەتەوەیەک بە ناوی کورد و کوردستان، لە ئەوان دێرینیتر و بگرە هەزاران ساڵە لە سەر ئەو خاک و ناوچانە بوونیان هەیە، بەم جۆرە وشانەی ئێوە بچووک نابنەوە.
پێناسەی وشەی اقوام بە کوردی دەبێتە^ خزم^، بە فارسی وعەرەبی اقوام، و بە ئینگلیزی و لاتینی دەبێتە Relatives.. بەو هەموو وەرگێرانەی سەر زمانەکان، بۆمان ڕوون دەبێتە کە ئەقوام مەبەست لە بچووککردنەوەی نەتەوەیەکە. واتە ئەو نەتەوە دەکەن بە خزم یا تیرەیەک لە ناو هۆزێکی گەورەدا. ئەمانیش بە مەبەستەوە دەیانەوێت وا پێشانبدەن کە گەلی کورد تیرەیەکی بچووکەو لە ناو هۆزە بە زۆر خۆسەپێنە فارسییەکەی ئەواندا.
ئەوان باش دەزانن ئەگەر وشەی(ملت) بە کار بێنن، کە بە کوردی دەبێتە نەتەوە، بە عەرەبی دەبێتە الأمة / بە ئینگلیزییش دەبێتە Nation. . ئیتر دەیسەلمێنن کە ئەمانە نەتەوەیەکی ڕەسەن ودانپێدانراون. بەو کارەشیان نەوەی داهاتوویان ناتوانن نکۆڵی لە بوونی نەتەوەی کورد بکەن. ئەوان مەبەستیانە درێژە بە مێژووی نەزۆکیان بدەن بۆ نەوە لە پاش نەوەیان. کە گوایا هەموو نەتەوەکانی ناوچەکە، لە بندەست هۆزی فارسدا بوون، وەک خزم و ئەتنیک و کەمینە.
تکایە کوردانی بەشدار لە هەر پانێلی میدیا و ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ فارسەکان، لە هەر شوێنێکدا گوێبیستی ئەو وشەیە ( اقوام ) بوون، یەکسەر پێیان ببڕن و بڵێن ئێمە خزم نین، ئێمە نەتەوەیەکی ڕەسەنین بەو هەموو پێناسەیەی کە هەمانە. ئەوە ئێوەن هۆزێکن کە نە خاوەنی زمانی ڕەسەنی خۆتانن، نە خاوەنی جل و بەرگ و فەرهەنگێکی تایبەت بە خۆتانن.
گەلۆ: بەو جۆرە وڵامدانانەوە و بوێرییە، هەموو ڕاستیەک بەگوێ نەوەی داهاتوویاندا دەگەیەنن. هەم ورەی کوردستانیانیش زیاتر بەرز دەبێتەوە. و هەم نەتەوەکەشمان زیاتر ئۆجاخ ڕۆشن دەبێت.
هەر شەکاوە بێت خەباتی نەتەوەیی وڕزگارییخوازی هەمیشەیی گەلەکەمان.
 
 
 
 
 
2022/08/31 07:58:41

1 ساڵ و 7 مانگ و 19 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەمڕۆ,زۆر,بە,وردی,گوێم,لە,دیدارێکی,هاوڕێی,بەڕێزم,دوکتۆر,ئاسۆی,حەسەنزادە،,و,فەریکە,مەشرووتەخوازێکی,ئێرانی،,لە,یەکێک,لە,کاناڵەکانی,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©