حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وڵامی پیرۆزبایی نامەی پارتی سەربەستیی کوردستان دەداتەوە.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وڵامی پیرۆزبایی نامەی پارتی سەربەستیی کوردستان دەداتەوە.

لە پاش ئەوەی کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یەکبوونەوەی هەردووبەشی حیزبی دیمۆکرات لە ژێر ناوی حیزبی

 

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وڵامی پیرۆزبایی نامەی پارتی سەربەستیی کوردستان دەداتەوە.
لە پاش ئەوەی کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یەکبوونەوەی هەردووبەشی حیزبی دیمۆکرات لە ژێر ناوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، برووسکەی ی پیڕۆزبایی بڵاوکردەوە، و لە ناوەڕۆکی ئەو برووسکەدا تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو یەکبوونە. لەو پێوەندییەدا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وڵامی ئەو پیڕۆزباییە بە شێوەی فەرمی ناردووتەوە بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەمان بە شێوە خوارەوە.
بەڕێز ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
وێرای سڵاوێکی دۆستانە.
بە شانازییەوە برووسکەی وپەیامی دەربڕینی خۆشحاڵی و پاڵپشتیتان بە بۆنەی بە ئاکام گەیشتنی ڕەوتی یەکگرتنەوەی ڕێزەکانی حیزبی دیمۆکرات بە دەستمان گەیشت.
بەم بۆنەوە ،بە ناوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە سوپاسی هەستی هاوخەباتی و پاڵپشتیتان بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە دەکەین و ێرای بایەخدان بە پەیام و ناوەڕۆکی برووسکەی پیڕۆزباییەکەتان، ڕادەگەیەنین حیزبەکەمان بەردەوام دەبێ لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، مێژوویی و سیاسی خۆی و بە جەختکردنەوە لە سەر پرینسیپە دیمۆکراتیک و مرۆییەکانی، هەنگاوی جیدیتر بۆ تۆکمە ترکردنی ڕیزەکانی خەبات بۆ گەیشتنی بە ئامانجەکانی بزووتنەوە ڕەواکەمان هەڵدەگرێت و گرنگییەکانی تایبەت بە پێوەندیی دۆستانە و هاوخەباتی لەگەڵ ئێوە و هەموو دۆستان، دڵسۆزانی ڕێگای ئازادی دەدات.
لەگەڵ ڕێز و سپاسی دووبارەماندا
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان. واژۆی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و
موحەممەد نەزیف قادری
٣١ / ٨ / ٢٠ ٢٢
................................................................
ئەوەی خوارەوەش دەقی پیڕۆزباییەکەی پارتی سەربەستیی کوردستانە.
2022/09/16 20:24:28

1 ساڵ و 7 مانگ و 22 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,پاش,ئەوەی,کە,ئەنجوومەنی,سەرکردایەتی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان،,بە,بۆنەی,یەکبوونەوەی,هەردووبەشی,حیزبی,دیمۆکرات,لە,ژێر,ناوی,حیزبی,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©