پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیڕۆزبایی بە یەکبوون، سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیڕۆزبایی بە یەکبوون، سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی

لە لایەن بەڕێزان کاک موحەممەد نەزیف قادری بەرپرسی ناوەندیی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، و کاک حەمە ساڵح

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیڕۆزبایی بە یەکبوون، سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ١٣ / ٩ / ٢٠ ٢٢ زاینی. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی، بە مەبەستی لە نزیکەوە دیدارو ئاراستەکردنی پیڕۆزبایی بە یەکبوونیان، سەردانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
لە لایەن بەڕێزان کاک موحەممەد نەزیف قادری بەرپرسی ناوەندیی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، و کاک حەمە ساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حدکا لە هەولێر، و کاک ئامانج زیبایی جێگری بەرپرسی پێوەندییەکان لە هەولێر، کاک سۆران نووری بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حدکا لە باشووری کوردستان، کاک محمەد شەهرەوان نوێنەری حدکا لە کۆیە. بە گەرمی پێشوازی لە شاندی ( پ س ک) کرا.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان: کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان PSK. کاک شەماڵ هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. کاک سۆرانی کرماشانی کارگێڕی پێوەندییەکانی پ س ک لە باشووری کوردستان. هەر یەک لە بەڕێزان کاک نژاد مەریوانی، مامۆستا هۆشیارو کاک سەربەست نورانی، یاریدەدەرانی پێوەندییە گشتەکانی پ س ک لە باشووری کوردستان.
لەو دیدارە دۆستانە، بەڕێز باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتیمان، وێرای دووپاتکردنی پیڕۆزبایی و خۆشحاڵی پارتی سەربەستیی لە پێوەندی بەو یەکبوونەوەی ئەو٢بەشەی حیزبی دێمۆکرات. ئاماژەی بەوەدا کە هەر جۆرە یەکبوونێک کاریگەری بە هێزی لە سەر پەرەسەندنی بیری نەتەوەیی و بەرزبوونەوەی ورەی خەڵکی کوردستان هەیە. بەڕێز باوەجانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بە شێوەی پێشنیاری ئاماژەی بە گۆڕانکاری لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، و بە مەبەستی بە گشتیکردن و گەورەکردنی ئەو ناوەندە بە شێوەی بەرەیەکی سەرتاسەری ئاراستەی لایەنی خانەخوێکرد. ئاماژەی بە لابردنی ئاستەنگییە ئایدولۆژیاییەکانی ناوەندەکەی کرد.
بەڕێز حەمە نەزیف قادری بە نوێنەرایەتی حدکا، وێرای بە خێرهاتنی سەرۆک و شاندی پ س ک، سوپاس و پێزانینی حدکا ئاراستەی پارتەکەمان کرد، و ئاماژەی بە گرنگی و زەروورەتی یەکێتی و تەبایی لایەنەکانی کوردستانی بە گشتی، و هەردوو دوولایەنی حدکا و پ س ک، کرد. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێز قادری ئاماژەی بە پێشنیارەکەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، ڕاوبۆچوونی خۆی بە هیندێک تێبینیەوە بە ئەرێنی دەربڕی.
شایانی ئاماژە پێکردنە لە پەڕاوێزی ئەو دیدارەدا، نوێنەرایەتی چەندین لایەنی دیکەی کوردستانی .کە ئەوانیش بە مەبەستی پیڕۆزبایی سەردانی حدکایان کردبوو، دیدارو بەرکەوتەی کوورتخایەنیان لەگەڵ شاندی پ س ک هەبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی. ١٣ / ٩ / ٢٠ ٢٢ی زاینی

2022/09/16 20:26:06

1 ساڵ و 7 مانگ و 6 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,لایەن,بەڕێزان,کاک,موحەممەد,نەزیف,قادری,بەرپرسی,ناوەندیی,پێوەندییە,گشتییەکانی,حیزبی,دێموکراتی,کوردستانی,ئێران،,و,کاک,حەمە,ساڵح,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©