که‌ڵه شێر قه‌ت هێلکه ناکا !
ح. س. سۆران
ێگه‌چاره‌ی فێدێڕالیزم ،ئۆتۆنۆمی،لامه‌رکه‌زی،حوکمی زاتی ، خۆگه‌ردانی و ئه‌و چه‌شنه شتانه کراوه و ده‌کرێ و جاری وابوه ، که به ناو ،پێشمان دراوه ، به‌ڵام هه‌ر درۆ و ده‌له‌سه بوه ومردارکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان .
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
تاران - 26/11/2706 .
که‌ڵه شێر قه‌ت هێلکه ناکا !
له گێژاوی زه‌ریای رامیاری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست،به تایبه‌ت ناوچه‌ی کورده‌واری ، زۆر جار باسی رێگه‌چاره‌ی فێدێڕالیزم ،ئۆتۆنۆمی،لامه‌رکه‌زی،حوکمی زاتی ، خۆگه‌ردانی و ئه‌و چه‌شنه شتانه کراوه و ده‌کرێ و جاری وابوه ، که به ناو ،پێشمان دراوه ، به‌ڵام هه‌ر درۆ و ده‌له‌سه بوه ومردارکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان .
ئه‌و وشه له‌به‌ردڵ و شه‌نگانه‌ی سه‌ره‌وه که ناوم بردن ، به قسه هه‌رکام واتا و راڤه‌ی تایبه‌تی جووانی خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام تا ئێستا گه‌لی دڵپاک و خۆش باوه‌ڕی کورد له‌م پێناوه‌دا ، به هه‌زارن شه‌هیدی داوه و له‌م به‌ستێنانه دا ، به ئه‌نجامێکی به‌رچاو و ئه‌وتۆ نه‌گه‌یوه .
بۆ وێنه ، له باشووری کوردستان ، که له چاو به‌شه‌کانی دیکه له‌م روانگه‌یه‌وه زۆر له پێشتره ، له ماوه‌ی نزیکه‌ی په‌نجا ساڵی رابوردو دا، له ڕیبازی ئۆتۆنۆمی ، لامه‌رکه‌زی ، حوکمی زاتی و خۆگه‌ردانی ، به هیچ ئامانجێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی نه‌گه‌یشتوون .
سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی فێدێڕالیزمی ئێستاش ، هیشتا نه سنووری ناوچه‌ی کوردستانی فێدێڕال به روونی دیاری کراوه ، نه پرسی که‌رکووک جێ به‌جێ بوه ، نه بۆ دابین کردنی کاره‌با ، سووته‌مه‌نی ، ئاو ، کشتوکاڵ ، پیشه‌سازی و ده‌یان مه‌به‌ستی گرنگی دیکه ، ئاوڕێکی وا له کوردستان دراوه‌ته‌وه .
ته‌ناته‌ت زۆر له به‌رپرسانی نه کوردی ناوه‌ندی له به‌غدا ، زمان به‌وه دا نا‌نێن ، که کوردستان فێدێڕاله و به‌شێکه له سیستمی فێدێڕالیزمی وڵاتی ئێڕاق ! . زۆر تر هه‌ر خومان ، له نێو خۆمان دا ده‌لێین ، کوردستانی فێدێڕاڵ و هه‌ولێری پایته‌خت و چی و چی ، له خودا به زیاد بێ .... ?! . له‌وانه‌یه بلێم ، ئێستا له‌م باروودۆخه قه‌یرانه‌دا ، ئه‌مه‌مان لێ قه‌بووڵ ده‌که‌ن ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌فه‌سیان بێته‌وه به‌رخۆیان ، هه‌ر که‌س بڵی کوردستانی فێدێڕال ، ره‌نگه ئه‌گه‌ر پێیان بکرێ ، ئه‌نفالمان بکه‌نه‌وه ! .
به داخه‌وه ، ئه‌و پێنج ده‌سته‌ڵاته که کوردستانی گه‌وره‌یان له نێو دا به‌ش کراوه ، بێجگه له ئه‌رمه‌نیه نه‌موسوڵمانه‌کا‌ن ، له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌ی فێدێڕالیان پێ غه‌واره و سه‌یره و به قه‌ولی کوردی ، ته‌نانه‌ت ناشزانن به‌ری کامه گیایه ! .
من که له ده‌ڤه‌ری تاران و ناوچه‌ی عه‌جه‌م نشینی ئێران ده‌ژیم ، زۆرتریش له‌گه‌ڵ تاقمی به ناو رووناک بیر و ده‌سته‌ی ده‌رسخوێندوی عه‌جه‌م هه‌ڵسوکه‌وت و هاتوچۆم هه‌یه ، زۆربه‌یان فێدێڕالیزم به سیمورغه‌که‌ی کتێبی شانامه ده‌زانن و پێیان وایه په‌له‌وه‌رێکه ئه‌فسانه‌یی و له هه‌ڵه‌مووته‌کانی که‌لی هه‌راز و کوێستانی ئه‌لبورزیش ، نه‌ده‌بینرێ و نه ده‌دۆزرێته‌وه . نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که له وڵاتی ئێران ، کورد ئه‌و په‌ڕی 20 له سه‌دی حه‌شیمه‌ته‌که‌ن ، ئه‌ی 80 له‌سه‌ده‌که‌ی دی چۆن بۆ ئه‌م کاره ساز بکه‌ین ? . مه‌گه‌ر نامانه‌وێ بیره‌که دێمۆکڕاتی بێ ? ( 20 له سه‌د > 80 له‌سه‌د ? ) .
مه‌گه‌ر دانه‌دانییه‌کی یه‌کجار زۆر که‌م له‌وانه‌ی ، که چه‌په‌ن ، ده‌نا باقی خه‌ڵکه‌که له له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆکه دا ، ته‌نانه‌ت له مه‌لاکان دژترن و غه‌واره ترن ، به تایبه‌ت فارسه‌کان . پێیان وایه فێدێڕالیزم واته جێا بوونه‌وه . به داخه‌وه ، زۆرتر وای تێ گه‌یون ، که کوردستان ماره‌یی دایکی کووڕووش بوه ، خه‌ڵکه که‌شی هه‌تا ئاخرین تسوونامی ( دنیا ئاخر بوون ) ، هه‌ر ده‌بێ به‌شێکی نا جیاواز و ئاسایی له ئێڕان بێ و به ناوی کوردی ئازا ، نه‌ترس ، بوێر و شتی سه‌یری وا له‌و سنووره رۆژاواییانه‌ی ئێران و له خۆراسان ، به نان و داسی خۆیانه‌وه ، پارێزگاری له کیانی ئێران و عه‌جه‌م بکه‌ن . له کاتی سه‌ربازگیری ، ماڵیات سه‌ندن و سوور و سات وه‌رگرتن دا ، ئێرانی ره‌سه‌ن بن ، به‌ڵام کاتی درۆست کردنی کارگه ، پیشه‌سازی ، ر‌ێگه‌ئاسن ، تۆڕی مێدیا ، رێگاوبان ، نه‌خۆشخانه ، سووته‌مه‌نی و ئه‌و شتانه‌دا ، وه‌ک بیانی ته‌ماشایان بکرێ و پڕ بێ له خێڵی بێکار و ئافره‌ت و پیاوی بار به کۆڵی سنوور شکێن و شاخ به‌زێن به ناوی قاچاغچی . بۆ وێنه ، ره‌نگه ته‌واوی کارخانه‌کانی پێنج پارێزگه‌ی کورده‌واری ئێران ( به خۆراسانه‌وه ) ، به‌سه‌ر یه‌که‌وه ، به قه‌ت نیوه‌ی کارخانه گه‌لی په‌رێزگه‌ی قه‌زوێن نه‌بێ .
مێژو له رووی ئه‌زموونی پته‌وی خۆیه‌وه پیمان ده‌لێ : به دوای فێدێڕالیزم ، ئۆتۆنۆمی ، لامه‌رکه‌زی ، حوکمی زاتی ، خۆگه‌ردانی و شتی وا که‌وتن له کوردستان ، کوشتنی کاته و خۆ خه‌ریک کردن . چاره‌ی ده‌ره کورد ، هه‌ر سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییه و به‌س .
له‌دوه‌ری سه‌رتان گه‌ڕێم ، له‌م پێنج وڵاته ته‌ناته‌ت نازانن فێدێڕالیزم یانی چی . که‌ڵه‌شیر هه‌رزن و دانیشی پێ بده‌ی هێلکه ناکا ، چون له سوروشت و زاتی دا نیه . ده‌بێ رێگه‌مان به‌ره‌و دروست کردن و پێکهێنانی کوردستانی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره بێ - جا به هه شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌ڵوێ : یا ورده ورده و به‌سه‌ر پرده‌بازی فێدێڕالیزم دا ، یا به تاکتیک یا هه‌ر چۆنی دیکه که ئێستا بۆمان ده‌کرێ و تیاناچین ، به‌ڵام وا باشه ، له هه‌زاره‌ی سێ دا ئیدی ئامانجه‌که‌مان نه‌شارینه‌وه و به ده‌نگی به‌رز بڵێین مافی خۆمان ده‌وێ ، که ئه‌ویش سه‌ربه‌ستی کوردستانی گه‌وره‌یه .
به ده‌م خۆمان نه‌بێ ، کورد لێهاتوویی خۆی به جیهان نیشان داوه ، خۆ هه‌تیونین له هه‌مو لایه‌ک داشدار و قه‌ییوممان بۆێ و بکه‌وینه خوار هه‌مو که‌سه‌وه . بۆ وێنه ، بۆ ده‌بێ پاره‌ی نه‌وته که‌ی که‌رکووکی خۆمان ، به ده‌ستنده له به‌غدا وه‌رگرین . بۆ ده‌بێ له قه‌راغ هێڵی بۆڕیه نه‌وته‌کانی بابا گوڕگوڕ ، که سێڵاوی نه‌وتی کوردستانی لێوه ره‌ت ده‌بێ ، له سه‌رمان هه‌ڵ له‌رزین ? بۆ ، بۆ ، بۆ - مه‌گه‌ر شه‌نده له مه‌نده که‌متره ?
2007-02-15 17:28:44
19 ساڵ و 10 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان