له به‌یاننامه‌یه‌کدا ، کورده‌کانى گورجستان پشتگیری خۆیان بۆ هه‌رێمی کوردستان دوپاتکرده‌وه
KTV
پاشان به ناوى ئاماده‌بوان به‌یاننامه‌یه‌ک و داواکارییه‌ک ئاڕاسته‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، رێکخراوى ئه‌نسمابله‌ى ئه‌وروپا ، په‌رله‌مانى یه‌کیێتى ئه‌وروپا ، ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا و چه‌ندین وڵاتى دیکه کرا .
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه که کورده‌کانى گورجستان و ئاماده‌بوان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاویان له ڕوداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه و ده‌زانن که ئه‌و
KTV . به سه‌رپه‌رشتى رۆژنامه‌ى کانى سپى و هاوکارى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان له ڕوسیا و وڵاتانى کۆنى یه‌کیێتى سۆڤیه‌ت ، له رۆژى دوازده‌ى ئه‌م مانگه کۆنفڕانسێک به ناوى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌کى زۆرى رۆشنبیرانى گورجستان و رێکخراوه کوردییه‌کانى ئه‌و وڵاته له باره‌گاى رێکخراوى پاراستنى مافى مرۆڤ ( ئه‌مبۆدسمه‌نى ) سه‌ر به حکومه‌تى گورجستان له تبیلسیا به‌ڕێوه‌چو .
له‌و کۆنفڕانسه‌دا وتارێک له لایه‌ن بیکا میندیشاشیفیلى یارمه‌تیده‌رى سه‌رۆکى پاراستنى مافى مرۆڤ و هه‌روه‌ها سه‌رۆکى سه‌نته‌رى نێونه‌ته‌وه‌یى ( تۆلیرانت ) خوێنرایه‌وه .
پاشان به ناوى ئاماده‌بوان به‌یاننامه‌یه‌ک و داواکارییه‌ک ئاڕاسته‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، رێکخراوى ئه‌نسمابله‌ى ئه‌وروپا ، په‌رله‌مانى یه‌کیێتى ئه‌وروپا ، ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا و چه‌ندین وڵاتى دیکه کرا .
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه که کورده‌کانى گورجستان و ئاماده‌بوان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاویان له ڕوداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه و ده‌زانن که ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه له سایه‌ى هه‌وڵه‌کانى خودى گه‌لى کورد و رێڕه‌وێکى دیموکراتیخوازانه و به هاوکارى هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان له عێراق هاتۆته دى .
له به‌یاننامه‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتوه ، که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى بنه‌ماکانى دیموکراتیه‌ته که یه‌کى له‌و ئامڕازانه ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه .
هاوکات به‌شداربوانى کۆنفڕانس پشتگیرى خۆیان بۆ خواسته‌کانى دیموکراتییانه‌ى گه‌لى کوردستان به گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و دژایه‌تى کردنى خۆشیان له هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێکى تورکیا ده‌ربڕیوه و دا‌واشیان کردوه ئه‌و وڵاتانه پشتگیرى له خواسته ڕه‌واکانى گه‌لى کورد بکه‌ن .
2007-02-16 10:34:53
19 ساڵ و 16 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان