ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەیاننامەی ژمارە ١

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەیاننامەی ژمارە ١

بەداخەوە کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٨/ ٩ / ٢٠ ٢٢ لە کاتژمێر ١٠ :٣٠ ی پێشنیوەڕۆ تا چەند کاتژمێرێکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەیاننامەی ژمارە١،
بە پەلاماراو ئاگر و ئاسن ناتوانن شۆڕشی مافخوازی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ڕاوەستێنن.

خەڵکی نیشتیمانداگیرکراوی کوردستان، کۆڕ و کۆمەڵ و وڵاتانی زلهێزی جیهانی.

بەداخەوە کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٨/ ٩ / ٢٠ ٢٢ لە کاتژمێر ١٠ :٣٠ ی پێشنیوەڕۆ تا چەند کاتژمێرێکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی. دیسانەوە هێزەکانی کۆماری داگیرکەری ئێرانی،  بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵە بە هەر سێ بەشەکانییەوە لە ئۆردگاکانی نزیک سلێمانی (زڕگوێز) و پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ، وهەروەها ئۆردوگاو شوێنی حەوانە و قووتابخانەی بنەماڵەی سەر بەو لایەنانە، لە چەندین ناوچەی باشووری کوردستان. بە داخەوە بە دەیان شەهید و دەیان برینداری لێکەوتووەتەوە و بگرە قووتابخانەیەکی سەرەتایی  وێرانکراوە. چەندین قووتابیشی تێدا بریندار بوون.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو جۆرە پەلاماردان و جینایەتە بەردەوامانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی بۆ سەر خاکی کوردستان دەکەین، و هەموو  پاکانەوە  بڕو بیانووەکانی بە ناڕاست دەزانین.  هیچ شاراوە نییە کە ئێران لەم کاتەدا لە ئاست خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بە تەواوی بە چۆکدا هاتووە و بەرەو مەترسی ڕووخانی ڕژێمه‌‌‌که‌‌‌ دەچێت، هەر بۆیە ڕق و کینەی دۆڕاوی خۆی بە سەر پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەرژێنێت. چل و سێ ساڵە بۆ خوودی ڕێژیمەکەش ڕوونبووەتەوە کە بە پەلامار و ئاگر و ئاسن ناتوانن شۆڕشی مافخوازی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ڕاوەستێنن.

هەروەها داوا لە گشت ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی دەکەین، بە تایبەت داوا لە گشت کۆنسۆلگەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بۆ خۆیان لە نزیکەوە شاهیدی ڕووداوەکەن، وڵاتانی خۆیان لە ئاست ئەو جینایەتە بەردەوامانەی ڕێژیمی ئێران ئاگادار بکەنەوە.

سەرەخۆشی و هاودەردی خۆمان ئاراستەی لایەنە سیاسییە کوردستانیە خاوەن شەهیدەکان و بنەماڵە تێکۆشەرەکانیان دەکەین. و هیوای باشتر بوونەوە بۆ گشت بریندارانی ئەو کارەساتە دەخوازین. ئامادەیی خۆمان بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک کە لە دەستمان بێت بۆ ئەو لایەنانە دووپات دەکەینەوە.

بڕووخێت ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی. بەڵێ بۆ خەباتی سەربەخۆیی و ڕزگاریی یەکجاری، لە ژێر چنگی داگیرکەری ئێرانی.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی،  ٢٨ / ٩ / ٢٠ ٢٢  زاینیی

2022/09/28 18:35:50

1 ساڵ و 6 مانگ و 22 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : بەداخەوە,کە,ئەمڕۆ,ڕێکەوتی,٢٨/,٩,/,٢٠ ٢٢,لە,کاتژمێر,١٠ :٣٠ ی,پێشنیوەڕۆ,تا,چەند,کاتژمێرێکی,پاشنیوەڕۆی,ئەمڕۆ,چوارشەممە،,٧ی,ڕەزبەری,٢٧٢٢ی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©