هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

سوپاسنامەی هاوبەشی پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان
سوپاسنامەی هاوبەشی پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

لە ڕاپەڕینی ٢ حەوتوو پێشەوە و تا گەیشتن بە شۆڕشی سەرتاسەریی، کە لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و بروسکی ئەو شۆرشە هەموو ناوچەکانی

 

سوپاسنامەی هاوبەشی پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

ئێوە سەربەرزی مێژوو و نموونەی بوێرین لە ئاست جیهاندا ئەی خەڵکی خۆڕاگەری رۆژهەڵاتی نیشتیمان.

خەڵکی تێکۆشەری خۆرهەڵاتی نیشتیمان

ئەویندارانی سەربەخۆیی و سەربەستیی کوردستان.

لە ڕاپەڕینی ٢ حەوتوو پێشەوە و تا گەیشتن بە شۆڕشی سەرتاسەریی، کە لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و بروسکی ئەو شۆرشە هەموو ناوچەکانی ئێران ونەتەوەکانی بندەستی گرتووەتەوە. ئەوەش بۆ خۆی گەورەترین تۆماری پڕ لە شانازییە بۆ نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان، کە لە درێژایی مێژوودا بەرەنگاری داگیرکەر بوونەتەوە، و بەرخۆدان و بوێری ئێوەی نیشتیمانداگیرکراو، بۆتە هەوێنی هاندان بۆ گشت نەتەوەکانی هاوشێوە، کە وڵاتیان داگیراوە.

وەک هەردوو پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان، سوپاس وپێزانینی زۆرمان ئاراستەی ئەو مانگگرتنەی٩ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی وبەرامبەر بە ١ی ئوکتۆبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی، کە بۆ داگیرکەرانتان سەلماند ئێوە هەمیشە لە گەڵ بانگەوازی یەکگرتووانەی پارت و لایەنە نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستانن.

ئاکامی ئەو مانگرتن و ڕاپەڕین و شۆڕشە بەردەوامتان، بووەتە جێگەی شانازی گشت ئازادیخوازانی جیهان، وە وەک دەبینن لە پایتەختی زۆربەی وڵاتانی جیهان، کوردانی تاڕاوگەوە گشت ئازادیخوازانی نەتەوەکانی بندەست و ئێرانییەکان و دۆستانمان لە وڵاتان، بۆ پشتیوانی لە ئێوە خۆپێشاندانی بەردەوام بەڕێوە دەبەن، و جیهان لە ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران ئاگادار دەکەنەوە.

هەروەها جێی خۆیەتی کە سوپاسی ناوەندی هاوکاری و گشت پارت و لایەنەکانی کوردستانی بکەین، کە لەم قۆناغە هەستیارەدا گرنگیان بە کاری هاوبەش و ئاڵووگۆڕی بیروڕاکان کردووە، کە ئەوەش زۆر جێگای دڵخۆشی گەلەکەمانە. بەو هیوایە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا، ئەو پێکەوە کاردکردنە بەرەیەکی یەکدەنگی لێدروست بکرێت.

پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

 

١٠ ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ ی کوردی،  ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠ ٢٢ی زاینی

2022/10/02 06:32:41

1 ساڵ و 5 مانگ و 9 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,ڕاپەڕینی,٢,حەوتوو,پێشەوە,و,تا,گەیشتن,بە,شۆڕشی,سەرتاسەریی،,کە,لە,کوردستانەوە,دەستی,پێکرد,و,بروسکی,ئەو,شۆرشە,هەموو,ناوچەکانی,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©