په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له یادی یه‌کساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به‌شدارانی به‌ڕێز! کاتێک باس له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرێ به واتای خۆی باس له سه‌رمافێکی ڕه‌وای گه‌لێکی 50 ملۆێنی ده‌کرێت که له‌م جیهانه‌دا هیچ ئامارێک ناگاته ئه‌و ئاسته که به بێ ماف وده‌وڵه‌ت بێت، سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ڕه‌وای ئێمه‌یه و ئێمه داوای داگیرکردنی خاکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکه‌ین،ئێمه خاکمان براوه‌و داگیرکراوه‌و ده‌بێت قۆناخی خه‌باتمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ ڕزگار کردنی خاکه‌که‌مان له ژێرچنگی داگیرکه‌ردا. ئێمه ده‌بێت داگیرکه‌ر له کوردستان ده‌ربکه‌ین.
خوشک و برایانی به‌شداری مراسمی یادی یه‌کساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
نۆێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی، که‌سیایه‌تی یه سیاسی و ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستانی.، نۆێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌کانی نه‌رویجی، نۆێنه‌رانی پارت ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران . هه‌موو لایه‌کتان به خێر بێن بۆ به‌شداری کردنتان له‌م ساڵیاده‌دا.
هاوڵاتیاینی خۆشه‌ویست! خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان. 17.2.2006 واته 28 ڕێبه‌ندانی 2705 ی کوردی دروست ساڵێک پێش پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مه‌نفا له پاش چه‌ندین کۆبوونه‌و پێوه‌ندی و دیداری تایبه‌تی هاوبیران، وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ خواز و سه‌نتراڵ دامه‌زراندنی خۆیی به‌کوردستان و جیهان ڕاگه‌یاند.
دروست بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که بناخه‌ی هزرێکی چه‌ند ساڵ پێشتر بوو، به‌ڵام له کاتێکی گونجاو و پێویسته هاته دامه‌زراندن. له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی ئاخردا بووه ڕاستیه‌کی نۆێی گۆڕه‌پانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردودا به ده‌یان ئاڵ وگۆڕی سیاسی له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێک هات،که به‌شێک له‌وئاڵ وگۆڕانه‌ش پێوه‌ندیان به کورده‌وه هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت،له ڕوانگه ی زۆربه‌ی کورده نیشتمان په‌روه‌رده‌کانه‌وه،ئه‌وگۆڕانکارییانه‌ی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری هه‌بووه له نێۆ سیاسه‌ت وجوڵانه‌وه‌ی کوردستاندا،هه‌ر ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ش بووه هه‌وێنی دروست بوونی هزری نۆی وسیاسه‌تی نۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بێگومان ئه‌وئاڵ وگۆڕانه‌ش بنه‌مای زه‌روره‌تی دامه‌زراندی پارتی سه‌ربه ستیی کوردستان بوون.
دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له چه‌ندین کوردی نیشتمان په‌ره‌وه‌ر وسه‌ربه‌خۆ خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به هاوبیری وڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین کوردی نیشتمان په‌روه‌ر له ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زراوه.
له‌وه حاشا ناکرێت که بیری نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تی له نێۆ کورده‌کاندا زۆربه هێزه و ئه‌ویش به‌رهه‌می خه‌بات و خۆێندانی ده‌یان هه‌زار ڕۆله‌ی کوردستانه که له ریزی به‌شێک له پارته دێرینه کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بوون، به‌ڵام مخابن بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێۆ لاوان‌دا وه‌ک پێویست کاری بۆنه‌کراوه، به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسی دارباسی لێکراوه وگوایه هه‌ڵگرتنی ئه‌وشوعاره تووشی کوشتن ونه‌مانمان ده‌کات،
هه‌روه‌ها پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان :به مه‌به‌ستی هێندێک نۆێخوازی له ناو جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ زیاترخزمه‌ت کردن به مه‌سه‌له‌ی جۆگرافیایی کوردستان و په‌نابه‌ران ومه‌سه‌له‌ن ژنان و زۆرکێشه‌ی دیکه‌ی ئه‌مڕۆیی له کوردستان دامه‌زراوه،بۆ ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی سه‌ربه‌خۆی خوازی له ده‌وری به‌رنامه‌ی خۆی کۆکاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن و تێکۆشان بۆ بڵاو کردنه‌وه هزری سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێۆ گه‌لی کوردی وڵات داگیرکراو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا. ده‌توانین بڵێێن که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی هه‌موو چین و تۆێژێکی دانیشتووی کوردستانه‌و خۆی به پارتێکی سه‌نتراڵ و ئاواڵه ده‌بینێ بۆ هه‌موو شێوه جیاوازیه‌کی ئایینی و ڕه‌گه‌زی و عیلمانی و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له پێناو به ده‌ست هێنانی کوردستانێکی دیمۆکرات و یه‌کسان و سه‌ربه‌خۆیدا خه‌بات بکه‌ین.
کوردستانیانی هێژا :
سالێک پێش که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕاگه‌یاندرا،وێرای چه‌ندین په‌یام و بروسکه‌ی پیرۆزبایی له لایان زۆر حیزب و ڕێکخراوو که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وڕۆشنبیر و ونیشتمان په‌روه‌ری کوردستانی،له هه‌مان کاتدا له‌لایان هیندێک که‌سه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌کرایه‌وه،که گوایا ئه‌م پارته ته‌مه‌نی له‌مانگێک زیاتر تێ ناپه‌ڕێ وکۆتایی به ته‌مه‌نی خۆی دێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ده‌زگای سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر پڕ‌و پاگه‌نده‌ی بۆ دروست ده‌کردین زۆر هه‌وڵیده‌دا ئه‌م پارته دروست نه‌کرێت، ئیستاش به‌رده‌وام خه‌ریکی پیلان و پڕوپاگه‌نده‌ی جۆراجۆرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به خه‌باتی پارتی سه‌ربه ستیی بگرن که نه‌چێته نێۆ جه‌رگه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، زۆرجاران به ناوی ئێمه‌وه نامه‌و ئیمه‌یلیان بۆ زۆر که‌س ده‌نارد زۆر که‌سیان به ناوی ئێمه‌وه ته‌هدید ده‌کرد،به‌ڵام به خۆشی یه‌وه ئه‌وا له‌م ڕۆژه‌دا یادی یه‌کساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی ده‌که‌ینه‌وه،له‌و ماوه کورته‌د‌ا توانیومانه تا ئاستێک خۆمان به خه‌ڵکی کوردستان وجیهان بناسێنین،هیچ پلان و پڕوپاگه‌نده‌یه‌کیش کاریگه‌ری له‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانمان نه‌بووه، ڕاسته ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له هه‌نده‌ران بووه،به‌ڵام هه‌رده‌م پێوه‌ندی به ناوخۆی وڵاته‌وه هه‌بووه وهه‌یه و به سه‌دان ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ر ونیشتمان په‌روه‌ری له ده‌وری به‌رنامه‌ی پارتی رێک خستووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ که ئه‌م ساڵیاده پیرۆز ده‌که‌ین هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که له شاره قاره‌مانه‌که‌ی کۆماری کوردستان واته مهابادی سه‌ربه‌رز له سه‌ر جه‌م شه‌قام و شۆینه گرنگه‌کانی ناو شار به بۆنه‌ی یادی یه‌ک ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پسک تراکی پارتی له لایان هاوبیرا نمان له ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی مهاباد بڵاوکراوه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه وپێشوازی زۆر دڵخۆشکه‌رانه‌ی لێکراوه،هه‌روه‌ها به گۆێره‌ی هه‌واڵ له هیندێک شۆێنی شاره‌کانی مه‌ریوان،کرماشان و ئیلام و سنه، جوانڕۆ و چه‌ند شار‌و ناوچه‌یه‌کی دیکه تراکت و بڵاو کراوه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی بڵاوکراوه‌ته‌وه، بێجگه له‌وه‌ش که له لایان هاوبیرانی خۆێندکار و ڕؤشنبیری ناوخۆی وڵاته‌وه تراکت و بڵاوکراوه‌کانی پسک له ڕێگه‌ی ئیمه‌یلی ڕایه‌ڵه‌ی ئینته‌رنێتییه‌وه ڕه‌وانه کراوه بۆ هه‌زارن که‌س.
ئه‌وه‌ی که زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵییه که ڕیشکی دامه‌زراندن و بیر‌و ستراتیژی و باوه‌ڕی سیاسی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌یشتووه‌ته نێۆ جه‌رگه‌ی خه‌ڵکه‌وه.تازه هیچ هێزێکی داگیرکه‌ر و نه‌یار ناتوانێ به‌ری پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵکی تینووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان بگرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه به سه‌ردامه‌زراندنیدا تێپه‌ڕیوه، توانراوه گه‌لێک کار‌و چالاکی دیپلوماتی دونیایی ده‌ره‌وه وه‌ک ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، وڵاتانی ئوروپا، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌یان پارت و لایه‌نی کوردستانی پێک بێنێ،له چه‌ندین کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسی گرنگی جیهانی وه‌ک پارتێکی سیاسی کوردستانی بانگهێشتن کراوه‌و به وتاری تایبه‌ته‌وه به‌شداری کردوه، به‌رده‌وامیش ڕۆژانه له‌گه‌شه سه‌ندنی زیاتردایه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارتی سیاسیی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران وه‌ک عه‌ره‌بی ئه‌حواز وئازری وتورکمه‌ن سه‌حرای وبه‌لوج به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێرانیان پێک هێناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان ڕۆژنامه وڕاگه‌یاندنی کوردستانی وچه‌ندین ڕۆژنامه‌ی فارسی ونه‌رویجی له‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به شێوه‌ی وتوێژی وڕێپۆرتاژ وبابه‌تی جیاواز و نووسراوه‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه،
هاوڵاتیانی به‌ڕێز.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران که حه‌فته‌یه‌ک پێش 28 ساڵی ته‌واو به‌سه‌رکارنه‌مه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شه‌رم و دیکتاتۆری خۆی تێپه‌ڕ کرد،به پێشاندانی هێزو توانا دژی ئازادی و مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆی وا چاوه‌ڕوان ده‌کات ته‌مه‌نی پڕ له جینایه‌تی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌و وا ده‌بینین هیندێک له چاوه‌نوو قاوه‌کانی جاران ئیستا کراونه‌ته‌وه‌و سه‌رقاڵی کز کردن ونه‌مان ئه‌و رێژیمه دژی ئازادییه‌ن. هه‌روه‌ک ده‌بینین که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتووه‌ته به‌ر ڕق و کینه‌ی جیهان و به تایبه‌ت ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌و ڕێژیمه که دوای 28 ساڵ به‌رده‌وام خه‌ریکی پێشێلکاری کردنی مافی مرۆڤ وهه‌موو یاسایه‌کی نێۆ نه‌ته‌وه‌ی بووه، به ده‌یان جار له لایان چاودێرانی مافی مرۆڤه‌وه وه‌ک ڕێژیمێکی پێشێلکاری بواره‌کانی مافی مرۆڤه‌وه مه‌حکوم ده‌کراوه،به‌ڵام ڕێکخراوه زلهێزه‌کانی گه‌وره‌ی جیهانی له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له‌وجه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا ئاماده نه‌بوون هیچ سزایه‌کی پێویست به سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌دا بده‌ن، به‌ڵام به خۆشییه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له ڕۆژی شه‌ممه 2ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23ی دێسه‌مبه‌ری 2006 ی زایینی، له لایان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری سزادانی 1737ی به‌سه‌ر حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی دا په‌سه‌ند کرد.له مێژ ساڵ بوو که گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران چاوه‌ڕانی سزایه‌کی به‌و شێوه‌یان ده‌کرد بۆ کزکردنی ئه‌و ڕێژیمه که خه‌ڵکی به ته‌واوی به زاڵه هێنابوو، ئێمه هیوادارین سزاکانی ئابوری و فشاری دیکه ته‌نیا بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت نه‌ک خه‌ڵکی بێ‌تاوان و چه‌وساوه، بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که تاقمێکی به‌رچاو له ئاخونده کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانی ولایه‌تی فه‌قێ ده‌ستیان به سه‌ر سه‌روه‌ت وسامانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران‌دا گرتووه‌و له وڵاتانی ده‌ره‌وه بانکه‌کانیان پێ پڕکردوه‌و سه‌رمایه‌یان پێ دامه‌زراندووه،ئێمه هیواخوازین هه‌وڵ بدرێت ده‌ست به سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه دزراوانه بگیرێت و تاوان بارانیش بهێنه نێۆ قه‌فه‌زی تاوانه‌وه و وه‌ک سه‌دام حسێنی دیکتاتۆر به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن،
ئه‌گه‌ر له‌م هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا باس له به‌ره‌ی دژه ترۆر ده‌کرێ، باش ده‌زانرێت که دامه‌زرێنه‌ری تروریستی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له لایان ئه‌و کۆماره‌وه دروست کراو پشتگیری لێ‌کرا، ترورکردنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر وئازادی خوازی کوردستانی وگه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست به‌ڵگه‌ی زیندوو به‌رچاون، به تایبه‌ت له کوردستاندا که ناوی تروردێته گۆڕێ هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر ناوی مه‌زنی دوکتۆر قاسملو و هه‌زاران تێکۆشه‌ری دیکه‌ی دێته‌وه یاد .
ئه‌ی ڕۆڵه‌کانی چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان،
ئێمه‌ی کورد که یه‌کێکین له‌گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م جیهانه و به‌ڵام تائێستاش خاوه‌نى کیان و ده‌وڵه‌ت وسه‌ربه‌خۆیى خۆمان نین ده‌بێ بپرسین بۆ ?بۆ نه‌مان توانیوه ببینه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆی خۆمان? نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له‌هێج شۆێنێکێ دیکه‌وه نه‌ها تووین وخاکی گه‌لێکی دیکه‌مان داگیر نه‌کردوه، به‌ڵک و به‌ڵگه‌مێژوه‌یه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که گه‌لی کورد وا خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکى له مێژینه‌وخه‌باتێکى بێ پسان و دورو درێژ‌و خوێناوییه،هه‌زاران ساڵه له‌و نێشتمانه پڕ پیت وده‌وڵه‌مه‌نه‌ده ده‌ژى که‌ناوى کوردستانه، کۆڵنه‌ده‌رانه‌و بێ‌وچان هه‌رده‌م بۆ پاراستنى زمان وکولتورو ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى خۆى که‌له‌لایه‌ن داگیر که‌رانه‌وه هه‌وڵى له‌ناو بردن وسڕینه‌وه‌ى دراوه خه‌باتی کردوه، تاگه‌یشتن به‌کاروانى شارستانیه‌تى جیهان وژیانێکى سه‌ربه‌ست وئازاد خه‌باتى کردوه.هه‌رچه‌نده له‌م پێناوه‌دا توشى هه‌ڵدێروکه‌ندو کۆسپ و زۆرجارا نیش به‌ر په‌لامارى هه‌میشه‌یی دوژمن که‌وتۆته به‌رهه‌ڕه‌شه‌ى جینۆ سایدى ڕه‌گه‌زى،کیمیا باران وئه‌نفال وتاچاوترسان وتیرۆرکردنیش،به‌ڵام چرکه ساتێکش له‌خه‌باتى خۆىله‌به‌رامیه‌ر دوژمنى شوینیستى نه‌وه‌ستاوه وشێلگیرانه به‌ربه‌ره‌کانى کردوه،گه‌لی کورد هه‌رده‌م قاره‌مانانه‌خۆڕاگر بووه تا کاروانى خه‌باتى گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناخه‌وه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ده‌بیینی به خۆشیه‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ک که هیوای مه‌زنتری به شۆێندایه له باشوری کوردستان هه‌یه‌و به چاوی خۆمان کوڕی جه‌نه‌ڕالی به‌شداری کۆماری کوردستان کاک مه‌سعود بارزانی بووه‌ته سه‌رۆکی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیری کوردستان و سه‌رۆک په‌رله‌مانی کوردستان‌مان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و په‌ڕی سه‌روه‌رییه‌وه ده‌بینین که یه‌کێک له وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان که پێی ده‌گوتری حکومه‌تی ئێراق و جاران گه‌لی کوردی ده‌چه‌وسانده‌وه‌و به کیمیایی و ئه‌نفال وڵامی داخوازیه‌کانی کوردستانیان ده‌دایه‌وه،ئیستا ده‌بینین تێکۆشه‌ری کورد به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماره و به‌شێک له وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانیشی هه‌ر له تێکۆشه‌رانی کوردن،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زیندووی خۆڕاگری وئازادیخوازی گه‌لی کورده.
وه‌ک ده‌بینین گڕی خه‌باتی به‌رده‌وامی ڕۆله‌کانی باکورمان وڵاتی تورکیای خستووه‌ته ژێر فشاری ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، گه‌لێک ئاڵۆگۆڕی له نێۆ شۆینیسته‌کانی تورکیادا پێک هێناوه، هه‌ر دۆێنی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان که جاران حازر نه‌بووه وشه‌ی کورد و کوردستان به زاریدا بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆێ ڕوون بووه‌ته‌وه کوردستانی جاران نه‌ماوه به هه‌وه‌سی خۆیان تارتارێنی تێدا بکه‌ن، ناچار ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه پێوه‌ندی دۆستانه له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ببه‌سێ و به شێوه‌ی دیالۆگ باس له‌سه‌ر کێشه‌کانیان بکه‌ن ،
هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستانیشمان تینی خه‌باته‌که‌یان له جاران زیاتر بووه و ئه‌و ڕێژیمه‌ی که ساڵانی پێشوو حاشای له ناسنامه‌ی زیاتر له 2 ملۆین کورد له‌و به‌شه‌دا ده‌کرد ئیستا خه‌ریکی وه‌خۆ که‌وتنن و ده‌یانه‌وێ وه‌ک خێرێک پێمان بکه‌ین تازه کورده‌کان بکه‌ن به خه‌ڵکی سوریا، حاکمانی به‌عسیسزمی سوریا ئه‌وه باش ده‌زانن که ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می به‌عسی قڕانه‌ومه‌رگ ونه‌مانی ڕێژیمه‌که‌ی نزیک بووه‌ته‌وه به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات.
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش وه‌ک هه‌موو به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی کوردستان به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری به‌ربه‌ره‌کانی و خه‌بات بووه،هه‌میشه له پێناو به ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی پێشووی پاشایه‌تی ئێران و ڕێژیمی ئیستای کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ربه‌ره‌کانی کردوه‌و به ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی تیکۆشه‌ری کردوه‌ته قوربانی خه‌بات له پێناو ئازادی وسه‌ربه‌ستیدا.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێرای ده‌یان خه‌بات وجوڵانه‌وه ی نیشتمان په‌روه‌رانه له ماکۆوه تا ئه‌یوان، له‌هه‌موویان گرنگتر که بۆ یه‌که‌م جار ده‌وڵه‌تی کوردی له کوردستان له‌و به‌شه‌دا دروست کرا،که ناوی کۆماری کوردستان بوو، که به ڕاستی به به‌شداری جه‌نه‌ڕال مه‌لا موسته‌فایی بارزانی و تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی باشوری کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به کرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی که کۆماری گشتی کوردستان بووه،به پێچه‌وانه‌ی هیندێک به ناو مێژوو نووسی فارس وکورد که مخابن به مه‌به‌ستی بچووک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ست که‌وته مه‌زنه به کۆماری مهاباد ناو دیری ده‌که‌ن، کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی کوردستان،که ئه‌مڕۆ بووه‌ته مێژوویه‌کی پڕله شانازی هه‌موو کوردستان،یه‌کێکه له خه‌باته نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی هه‌موو کوردستان وبه‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان ڕاگه‌یاندبوو،
به‌شدارانی به‌ڕێز! کاتێک باس له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرێ به واتای خۆی باس له سه‌رمافێکی ڕه‌وای گه‌لێکی 50 ملۆێنی ده‌کرێت که له‌م جیهانه‌دا هیچ ئامارێک ناگاته ئه‌و ئاسته که به بێ ماف وده‌وڵه‌ت بێت، سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ڕه‌وای ئێمه‌یه و ئێمه داوای داگیرکردنی خاکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکه‌ین،ئێمه خاکمان براوه‌و داگیرکراوه‌و ده‌بێت قۆناخی خه‌باتمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ ڕزگار کردنی خاکه‌که‌مان له ژێرچنگی داگیرکه‌ردا. ئێمه ده‌بێت داگیرکه‌ر له کوردستان ده‌ربکه‌ین.ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ڕاستیانه‌ی مێژووی وجۆگرافیایی کوردستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که بێجگه له سه‌ربه‌خۆی سیاسی وئابوری وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی وبووژاندنه‌وه وگه‌شه پیدانی کولتور‌و زمان وئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی،هیچ شوعارێک وتاکتیکێکی دیکه‌ش ناتوانی ڕزگارمان بکات.
گه‌لی کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له بن ده‌ستی وڵاتێکی داگیرکه‌ردایه که چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی دیکه وه‌ک دراوسێێ کوردستانی تێدا ده‌ژی و خاکی ئه‌وانیشیان داگیرکردوه،له درێژه‌ی مێژووی ئه‌و داگیرکردنه‌دا بێجگه له نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری فارس،نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به گشتی له نیشتمانی داگیرکراوی خۆیاندا له‌هه‌رچه‌شنه مافێکی ڕه‌وایی نه‌ته‌وایه‌تی بێبه‌شکراون،له وڵاتێکی ئاوا فره نه‌ته‌وه‌دا که نه‌ته‌وه کانی تر له ژێرسته‌می نه‌ته‌وایه‌تی وکۆمه‌ڵاتی وفه‌رهه‌نگیداچه‌وسانه‌ته‌وه وله هه‌موو مافێک ته‌نانه‌ت له خۆێندن به زمانی زگماکیش بێ به‌شکراون،ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاستی وحاشا هه‌ڵنه‌گره که گه‌لی کورد زیاد له‌هه‌موو ئه‌و گه‌لانه به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران خه‌باتی کردوه قوربانی داوه،به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به خۆشیه‌وه ده‌بینین که خه‌بات بۆ ڕزگاری له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران له نێو گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه،ئه‌مه‌ش ئۆمێدێکی زیاتر به په‌ره سه‌ندنی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی ده‌دات، ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردی بن ده‌ستی ئێران وه‌ک ته‌نیا گه‌لێک له ناوچه‌که‌دا خه‌بات بکات بۆ سه‌ر به خۆیی گومان له‌وه‌دا نییه که خه‌باتێکی یه‌کجار دژوار ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و5 گه له هه‌موویان خه‌بات بکه‌ن بۆ جیابوونه‌وه له ژێر چنگی ده‌سه‌ڵاتی هه‌زاران ساڵه‌ی ئیمپراتۆری فارسی،ئیدی ڕێژیمی حاکم به چۆکدا دێنێ و وده‌سه‌ڵاتی نیزامی له چنگدا نامێنی، ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ به ئێران ناسراوه ته‌نیا 25 % له نه‌ته‌وه‌ی فارس پێک هاتووه، 75 % له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کورد،ئازه‌ری عه‌ره‌بی ئه‌حواز، به‌لوچ،تورکمه‌ن سه‌حرای هتد،پێکهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و 75 % له‌و وڵاته جیابوونه‌وه هیچ توانای به‌رگری کردنێک له وڕێژیمه‌دا به دی ناکرێت،به بۆچوونی ئێمه هیچ زلهێزێکی ئه‌م جیهانه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانیشه‌وه ناتوانن به‌ر له داخوازی 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست بگرن که داوای جیابوونه‌وه ده‌که‌ن،دیاره وه‌ک ئه‌مڕۆ له عێراقی عه‌ره‌بی ده‌بینین که گه‌لی کورد ته‌نیا نه‌وه‌ته‌یه‌کی غه‌یره عه‌ره‌به له ناوچه‌که‌دا له لایان شۆفینیستی عه‌ره‌بیدا خاکی داگیرکراوه، ڕۆژانه ده‌بینین که چه‌نده کۆسپ دێنه ڕیگای باس کردنی سه‌ربه‌خۆیی له‌و به‌شه نیمچه ڕزگارکراوه‌ی کوردستان،هۆکاره‌که‌شی بێجگه له ناڕه‌زای وڵاتی تورکیا، هاوکات 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی به ناوی ئیسلامیش دژایه‌تی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌و ناوچه ده‌که‌ن. جا 4 گه‌ل له وڵاتی داگیرکه‌ری ئێران جیاببنه‌وه،نه‌یارانی کورد ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا باز بده‌ن وبێنه ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ته‌نیا دژایه‌تی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بکه‌ن. دیاره ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،که ده‌بێته به سیاسه تێکی یه‌کگرتوو ژیرانه به‌رنامه ڕێزی بۆ بکه‌ن وبتوانن به یه‌ک ده‌نگی پلانی بۆداڕێژین.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێ به هه‌ڵگرتنی شوعاری فیدراڵئ گوایه ده‌رو درواسێ تۆزێک نه‌رم بکه‌ینه‌وه و دوای خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده بکه‌ین،ئه‌وا شتێکی ڕوونه‌وه که هه‌موونه‌یارێکی کورد ده‌زانی کورد مه‌به‌ستی له فیدراڵیش هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه له ئاینده‌دا،جا که‌وابێت بۆ هه‌ر له ئیستاوه پێش ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمه دروشم و شوعاری خه‌باته‌که‌مان نه‌که‌ین به سه‌کۆی پێگه‌یاندن وئاماده‌کردنی خه‌ڵکمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ودروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له پاش ڕوخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی،
چی دیکه پێویست ناکات که دیسان 20 ساڵی دیکه‌ش چاره نووسی گه‌له‌که‌مان له ژێر ناوی فیدراڵی یائۆتۆنۆمی دوا بخه‌ین،ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و هه‌له هه‌ڵکه‌وتووانه که‌ڵک وه‌رنه‌گرین، دیسان دوژمنه‌کانمان له بوارێ هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆیان ده‌گرنه‌وه‌و دژمان به ره‌نگارده‌بنه‌وه،مێژو زۆر باش شایه‌تی له قه‌وڵ و به‌ڵێنییه‌کانی خومه‌ینی ده‌دا که پێش وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات چی به به‌ڵێنییه‌کی به گه‌لی کورد ده‌دا، به‌ڵام له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی سوپای ئیسلام واته پاسدار چی کوشت و کوشتارێکی به‌سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستاندا هێنا،به داخه‌وه زۆرجاریش له لایه‌ن هیندێک له پارته کوردیه‌کانه‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که هه‌ڵگرتنی ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیی زه‌نگێکی خه‌ته‌ره بۆکورد ونابێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا باسی لێوه بکه‌ین.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێمان وایه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌ترسانه کاری بۆ بکه‌ین نابێته زه‌نگی خه‌ته‌ر و ده‌توانین به جیهانی بسه‌لمێنین که داواکردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک مافێکی ڕه‌وایه‌و بۆده‌بێت به تووندوخه‌ته‌رناک چاوی لێ بکرێت،ئه‌وه دوژمنانی چه‌ند ساڵه‌مانن وایان لێکردوین له به‌کارهێنانی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆفمان هه‌بێت، ئێمه‌ی کورد به ده‌یان وهه زاران شه‌هیدمان داوه له پێناو داوای زۆر بچووک له ئاستی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کوردا. که‌وابێت مێژووی پێێ سه‌لماندووین ئێمه به شه‌هید بوون و تۆقاندن واز له مافه کانی خۆمان ناهێنین،با دوژمنانمان له پێناو سه‌ربه‌خۆییش بڕێک هه‌ڕه‌شه وتۆقا ندن به‌کار بێنن، ئه‌وان به هه‌موو شێوه خه‌باتێکی کورد ناڕازین،داوای فیدراڵی بکه‌ی هه‌رلای ئه‌وان تاوانه که وابێت سه‌ربه‌خۆیش هه‌رهه‌مان تاوانه.به بۆچوونی ئێمه سه‌ربه خۆیی ئه‌وه ته‌نیا ڕێگای ڕاست ودروستی ئێمه‌یه و نابێت لێی بسڵه وینه‌وه، ئه‌گه‌رده‌ڵێن ئه‌وشوعاره ئیستا کاتی نه‌هاتووه ئه‌وا هه‌رگیزکاتی نایه‌ت، ده‌بێت ئێمه‌ی کورد بۆخۆمان ئه‌و کاته دروست بکه‌ین،له ڕوانگه‌ی جیهانیشه‌وه بێجگه له‌و 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌ی کوردستان نه‌بێت هیچ وڵاتێکی دیکه ناتوانێ به مافی ڕه‌وای 50 ملۆێن خه‌ڵک بڵی تاوانه،ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه باوه‌ڕیان به‌جاڕ نامه‌ویاساکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه‌وه هه‌بێت.له‌وێدا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت،بۆ ئه‌و کاره‌ش پێویسته کورد خاوه‌نی دیپلۆماتێکی کارامه‌و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو یه‌ک ده‌نگ بێت،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و داوایه بگه‌یه‌نێته گۆی جیهانه‌وه.
شۆفینیستی حاکم له ئیران‌دا له ماوه‌ی سه‌دان ساڵ پێشه‌وه وتا ئیستاش بێجگه له که‌م کردنه‌وه‌ی جۆگرافیایی خاکی کوردستانه‌وه ،هه‌میشه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد له ئێران جیابێته‌وه له بواری ئابوردیدا هیچی نی یه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی له برسا ده‌مرن،به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم که ئه‌م پڕوپاگه‌نه‌ده دوور له راستیه تاڕاده یه‌کی که‌م شک وگومان خستبووه‌ته نێۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ماند،به‌ڵام به پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی که ئێمه له‌و ماوه که‌مه‌دا له بواری ئابوری کوردستان دا ده‌ستمان که‌وتووه. که به‌شێکی زۆری داهاتی نه‌وت و گازی وڵاتی ئیستای به ناو ئێران له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته کرماشان و ئیلام دابین ده‌کرێت،هه‌روه‌ها خاکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی خاکی کوردستان پڕه له سامانی ئابووری، وه‌ک نه‌وت، زێڕ،گۆگرد کشت و کاڵ وهتد. به‌ڵام داگیرکه‌ران هه‌رگیز نه‌یانویستووه سامانه‌کانی ئه‌و ناوچانه ئاشکرا بکه‌ن. ئه‌وان له‌وه ترساون که ئه‌گه‌ر سامانه ده‌وڵه‌مه‌نده کانی ئه‌و ناوچانه ئاشکرا بکرێن و ئه‌وا بیری سه‌ربه‌خۆیی یا به قسه‌ی خۆیان (ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی) له نێوکورداندا زیاتر گه‌شه ده‌سێنێت. ئه‌وان وه‌ک گه‌له هورگی برسی له مێژ ساڵه دێنه سه‌ر سفره‌ی حازری ئابوریان که خاکی کوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی خۆیانه، ئه‌وان زۆر جار باس له‌و ده‌که‌ن که کورده‌کان جیا ببنه‌وه ناتوانن له بواری ئابوری‌دا خۆیان ئیدار بکه‌ن، له وڵام ئه‌وه زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌گه بیانزانیبایه گه‌لی کورد ناتوانێ خۆی ئیداره بکات و له بواری ئابوری‌دا پێویستی به تارانه، ئه‌وا له مێژ ساڵ بوو شۆفینیستان وازیان لێ ده‌هێناین و به زۆریش بایه جیایان ده‌کردینه‌وه، به سه‌دان وڵاتی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه که به قه‌ت 10% کوردستان ئاستی ئابوری باش نییه به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌شی له برسا نه‌مردن و توانیویانه به سیاسه‌تی ژیرانه کێشه‌ی ئابوری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیاندا جێ به جێ بکه‌ن، به‌ڕاستی زۆر گرنگه که ئێمه‌ی کورد چی دیکه کات و ساتی خۆمان به‌و قسه وقسه‌ڵۆکانه به فێرۆ نه‌ده‌ین و با بگه‌ینه ڕاستییه‌کان و چی دیکه له فکری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی تاران نه‌بین، با کرماشان ناوه‌ندی بڕیاردانی ئێمه بێت و با سنه و ئیلام پایته‌ختی بازرگانی و ئابوریمان بن و با ئورومییه و لوڕستان ببنه شاری فره نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زی کوردستان وبا هه‌ورامانمان ببێته پایته‌ختی جوانی و ڕازاوه‌و سه‌یرانگای کوردستان و با موکریانمان بکه‌ین به پایته‌ختی یادگاری کۆماری کوردستان،
خه‌ڵکی چاوه‌ڕی له ته‌بایی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ،
به ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین که له ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه جارێکی دیکه‌ی بانگێشه‌ی گشت پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ک نزیک بینه‌وه، به پێویستیشی ده‌زانین که له ڕێگه‌ی ئه‌م مراسمه‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی سه‌رجه‌م ڕۆشنبیران وکه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین، که فشاری زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر پارته کوردستانیه‌کان بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌ک یا کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی،
هه‌روه‌ک ده‌بینین ئاڵۆگۆڕه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن وبه‌ڵام به داخه‌وه رێکه‌وتنی ئێمه‌ی کورد له نێۆ خۆماندا به ساڵان کۆتایی نایه‌ت. ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک له پارت ولایه‌نی هه‌موو چین وتۆێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت. مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ره ده‌بێته ووته بێژی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له ڕوانگه‌ی دونیای ده‌ره‌وه و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێرانیشه‌وه. بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو ده‌توانێ وه‌زنێکی گه‌وره‌ی کورد پێشان بدات به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی کوردستان و زلهێزانی جیهانی . بوونی به‌ره‌که‌یه‌ک : ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و تایفه گه‌ری بپارێزێ، به‌ره ڕێگر ده‌بێت له یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێکی کوردی. به‌ره ده‌توانێ له‌هه‌رکاتێکدا ئاڵ وگۆڕێک له ئێران ڕووبدات وڕێژیمی ئێران بڕو خێت،وه‌ک حکومه‌تێک ئه‌رکی کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ببات،جارێکی دیکه ده‌یڵێنه‌وه که زۆر پیویسته که پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له نێۆ به‌ره‌یه‌ک یا کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا به چه‌ندین پروتوکۆڵ و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوه‌چه‌کانی کوردستان له پاش ڕووخانی ڕێژیم خۆیان ئاماده بکه‌ن.
خه‌ڵکی وڵات داگیر کراوی کوردستان،
گشت چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا په‌یمانتان له‌گه‌ڵ نۆێ ده‌که‌ینه‌وه،که خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو له کوردستانی داگیرکراوماندا به‌رده‌وام ده‌بێت .
پیرۆزبایی یه‌ک ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له خۆمان و سه‌رجه‌م ئێوه‌ی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین و هیوادارین که له یادی 2 ساڵه‌ی پارتیماندا له کوردستانی ئازاد کراودا به به‌شداری ئێوه‌ی به‌رێزه‌وه ئه‌و یاده پیرۆز بکه‌ین،
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ،
مردن و نه‌مان بۆ داگیرکه‌ران .
بژی کورد و بژی کوردستان .
28 ی ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 17.02.2007
2007-04-13 23:11:43
17 ساڵ و 4 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان