پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

ناوە کوردییەکەی بۆ بگەڕێنەوە ( ژینا ئەمینی.) نووسینی ئانا مەحاجر بەردوچی. بەڕەگەز ئیتالی ونیشتەجێی

ئانا مەحاجر بەردوچی
ناوە کوردییەکەی بۆ بگەڕێنەوە ( ژینا ئەمینی.) نووسینی ئانا مەحاجر بەردوچی. بەڕەگەز ئیتالی ونیشتەجێی

ئەو کچە٢٢ساڵەی کە لە ئێستادا هەموومان بە مەهسا ئەمینی ناوەکەی دەبیستین، و لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاقی ئایینی" کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

 

ناوە کوردییەکەی بۆ بگەڕێنەوە ( ژینا ئەمینی.) نووسینی  ئانا مەحاجر بەردوچی. بە ڕەگەز ئیتالی  و نیشتەجێی ئۆرشەلیم.

ئێران | کورتەنامەی ڕۆژانەی MEMRI ژمارە 420.

ئەو کچە٢٢ساڵەی کە لە ئێستادا هەموومان بە مەهسا ئەمینی ناوەکەی دەبیستین، و لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاقی ئایینی" کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئەشکەنجە کوژرا. بەڵام ناوەکەی ژینا بوو، ناوێکی جوانی کوردیە، بە واتای "ژیان".

لە ئێراندا  جیاکاری لە نێوان پێکهاتە و دانیشتوانی زۆر دەکرێت.
هەڵبژاردنی ناوی کوردی لە کوردەکان قەدەغە دەکرێت: "ئێران کۆنترۆڵی چۆنیەتی ناونانی مناڵی هاوڵاتیانی کورد دەکات. ڕێژیمی ئێران ئەو ناوانە ڕەتدەکاتەوە کە لە لیستی پەسەندکراوی فارسی و ئیسلامی ئەواندا نەین. ئەو ناوانەی کە هەڵگری مێژوو یا شۆڕەسوارانی ڕێبازی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیین و شانازی ناوچەکەیانن، قەدەغە دەکرێ جگە لە ناوی فارسی". بۆیە لە بەڵگەنامە فەرمییەکانیدا بە ناوی "مەهسا" تۆمار کراوە، کە ناوێکی فارسییە کە کۆماری ئیسلامی ڕێگەی پێداوە. بەڵام لە ماڵەوە ئەو هەر ناوی ژینا بووو بە ژیان بانگرکراوە. هەر ئەو ناوەیە کە خێزانەکەی ڕۆژانە بە کارییان دەهێنا و لەگەڵی دەدویان، ئەمە ئەو ناوەیە کە دایکی لە سەر گۆڕەکەی بە گریانەوە بانگی دەکرد ژینا گیان.

بە ناچاری و بە بێ ویستی خۆی"مەهسا" وەک ناوی پێناسە ئێرانییەکەی هەڵبگرێت

چالاکانی مافی مرۆڤی کورد لە سۆشیال میدیاکانەوە  ئاماژە بەوە دەکەن کە ژینا تەنیا لە بەر هۆکاری باش نەپۆشینی حیجابەکەی لێی نەدراوە، بگرە لە کاتی قسەکردن و بەرگری زانیویانە کوردە، بۆیە لێیانداوە و تا گیانیان لێسەندووەتەوە. ئەو چالاکە کوردە - سویدییە، دوکتو کۆچەر وەڵەدبەیگی، دەنووسێت: لە ئێراندا کەمینەکانی وەک نەتەوەی کورد بەردەوام سەرکووت دەکرێن. ئەشکەنجەدان و گشت جۆڕە ڕەفتارێکی خراپی  کۆماری ئیسلامی، ڕۆژانە و بەردەوام ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە. ژینا لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە کە ئەشکەنجە درا، هەر لەبەر ئەوەی کورد بوو و ژن بوو، ئەمانەش بەڵگەی ئەوەن کە هەمیشە وەک کەمینە بچەوسێنەوە.
 بۆیە منیش بڕیارمدا بە ناوە کوردییەکەی ژینا هەڵبژێرم کە واتای ژیانە، ناوێک کە ئەویش وەک زۆرێک لە کوردەکانی دیکە ڕێگەی پێنەدرابوو هەڵیبگرێت، بەڵکو ناچار بوو 'مەهسا' وەک ناوی نەخوازراوی خۆی هەڵبگرێت، بۆ ماوەی ٢٢ساڵی تەمەنی، کورتی.

کۆماری ئیسلامی ئێران هێزەکانی سیاسی کوردی بە یارمەتیدانی خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات

دوای مردنی ژینا، خۆپێشاندانەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری وڵات و بە تایبەت لە ناوچەکانی کوردستان چڕتر بوونەتەوە. تۆڕی میدیای کوردی (رووداو) بڵاویکردەوە، حکومەتی ئێران پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی تۆمەتبارکردووە بەوەی، کە گوایا لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە، چوونەتەوە بۆ ناوخۆ وهاوکاری خۆپێشاندەرانیان کردووە. لە سەر ئەو بیانووە وەک تۆڵەکردنەوە! رێژێمی ئێران بژاردەی دیکە لەبەرچاو گرت. سوپای پاسدارانی ئێران لە ٢٨ی سەپتەمبەری ٢٠ ٢٢رابردوو، بنکەو بارەگای پارتە سیاسییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، و بە ئاسمانی پارێزگاکانی Ú¾ەولێر وسلێمانی بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی، بنکەکانیانی بۆمباران کرد، واتە ئەو لایەنانەی کە تۆمەتباری دەکردن بەوەی کە گوایا دەستیان لە ناو خۆپیشاندەرانداهەبووە.
جگە لەوەش نازم دەباغ، نوێنەری نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، وتی: حکوومەتی ئێران بەدواداچوونی کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردی ئێران، دەستوەردانیان لە ناو خۆپێشاندەران کردووە و هانیانداون بۆ ئاژاوە نانەوە. ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت لایەنەکان بارەگاکانیان  لە سنوورەکانی کوردستان چۆڵ بکەن.

ژن، ژیان، ئازادی.

 دروشمە سەرەکییەکانی خۆپێشاندەران بە فارسی (زن، زندگی، ازادی) بە کوردی (ژن، ژیان، ئازادی)  لە ڕاستیدا دروشمێکی کوردیی جەماوەرییە، کە ساڵانێکە لە بزووتنەوەی سەربەخۆیی کوردیدا بەکارهاتووە. دەگووتریت پێشووتر لە لایەن عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەندامی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لە بەندیخانەدایە. بە کار هاتووە.
چالاکی سیاسی زۆزان سیما دەنووسێت: ئەو ترس و تۆقاندنەی کە بەردەوام کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەر سەر ژنان و خەڵکی کوردستانیدا دەهێنا. لە کارەساتی شەهیدکردنی ژیان ئەمینی تەقییەوە بەسەری  ڕێژیمەکەیدا. لەو کارەساتەدا پریشکێکی نوێی شۆڕشی تێدا داگیرساندووە. لە هەمووی گرنگتر گووتنەوەی دروشمەکانە، کە ژنان و پیاوان پێکەوە لە ئێران بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، بە زمانەکانی کوردی و بە فارسی وەک یەک دەنگ دەگووترێتەوە: (ژن، ژیان، ئازادی)
هاڤین گونێسەر، چالاکوانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد، لە کتێبەکەیدا لە ژێر ناوی"هونەری ئازادی"، ئاماژەی بەو درووشمە کردووە و پێدەچێت گوێ لە 'ژن، ژیان، ئازادی' بووبێت". بەهۆی ئەم تیۆرییەوە. بزووتنەوەی ئازادیی کورد ئەو پەیوەندیانەی نیشانداوە کە شۆڕشی ژنان دەکاتە خودی رزگاری ژیان، پیوەندی بە ئازادی ژیان وە ئازادی بۆ پیاوانیشەوە هەیە.
لە راستیدا هیچ ڕەوا نییە کە بە کۆلۆنیالیزەکردن و زوڵمکردن بە سەر گەلی  کوردا، بە بیانووی  ئەوەی گوایا پاراستنە لە ڕێگرانی سەردیموکراسیبوونی تورکیا وئێرانەوە. ئەوا ناحەقییەکی نا ڕەوایە بەرامبەر بەو گەلە دەکرێت.
بەکۆیلەکردنی ژنان: بە هەمانشێوە بە کۆیلەکردنی پیاوانیش بەردەوام دەکات. هەر بۆیە دەڵێین شۆڕشی ژنان ژیان ڕزگار دەکات. لە کوردیدا ڕەگی وشەی ژیان بریتییە لە ژین. ژین بە واتای ژن دێت، ژین بە واتای زیندووەو بە واتای ژیانە. هەر بۆیە دەڵێین ژن، ژیان، ئازادی. وشەی ئازادی لە سەردەمی سۆمەرییەکاندا بۆ ئازادی عەمارگییە بە کار هاتووە، کە بە واتای 'گەڕانەوە بۆ لای دایک' دێت. ئەو سێ وشەیە هێندە بەیەکەوە گرێدراون و مانای تەواویان هەیە: ژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ ئازادبوونی ژنان، حەتمییە ژیان بگەڕێتەوە بۆ سەر مانای ڕاستیەکەی خۆی .

لە ناوەڕۆکدا چییە?
حاشا هەڵنەگرە کە خۆپێشاندەرانی کوردەکان لە ئیراندا گرێدراوە بە ویست و مافەکان و ئازادییەکانیانەوە لەو وڵاتەدا. کە کورد و نەتەوەکانی دیکە زۆر بێزارن بە دەست زوڵم و زۆرو چەوساندنەوە و گۆشەگیریەوە. کوردەکانیش داوای مافەکانی خۆیان و گۆڕانکاری لەو وڵاتەدا دەکەن.
زۆرێک لە کوردەکانی چالاکی ناو سۆشیال میدیا: خوازیاری ئەوەن کە ناوەڕاستەکەی ژینا بە کار بهێنرێت.  دەنووسن ناوە کوردی و درووستەکەی ژینا بوو. با لە پاش مردنی ژینای کوردستان،  ناسنامەی کورد بوونەکەی هەڵنەوەشێتەوە. خەبات لە پێناو ئازادی، برای آزادی، وەک گۆرانی باوی  ئێستا بە دژی ڕژێم دەگووترێتەوە. ئاشکرایە کە دژایەتی وهەڵاواردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنان و کەمینەکانی دیکەو گەلی کورد بووە. بۆیە ئێستا دەڵێین  ژینا هەم ژن بوو هەم کورد بوو.

ناوی ژینا سەرچاوەی خۆی لە دروشمی ئازادیدا دەدۆزێتەوە، ژن، ژیان، ئەو ژن بوو، نوێنەرایەتی ژیان دەکات. تکایە  ناوە ئەسەڵەکەی بڵێن واتە ژینا ئەمینی.

وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی، دانا ئەحمەدی.

https://www.memri.org/reports/give-her-back-her-kurdish-name-jina-amini

2022/10/12 07:17:53

1 ساڵ و 6 مانگ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەو,کچە٢٢ساڵەی,کە,لە,ئێستادا,هەموومان,بە,مەهسا,ئەمینی,ناوەکەی,دەبیستین،,و,لە,لایەن,"پۆلیسی,ئەخلاقی,ئایینی",کۆماری,ئیسلامی,ئێرانەوە
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©