له ئۆسڵۆ پایته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ به به‌شداری 16 پارتی کوردستانی و گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران و نۆرویژی،یادی یه‌کساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 28 ی ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 17.02.2007 کاتژمێر 14:00 تا کاتژمێر 18:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ مراسمی ساڵیادی پارتی سه‌ربه‌ستی به به‌شداری 15 پارتی کوردستانی و گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران و نۆرویژی به‌ڕێوه چوو.
به‌رنامه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به ڕێوه چوو،
1. کردنه‌وه‌ی به‌رنامه له لایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه نه‌رگس ئه‌حمه‌دی و کاروخ باوه‌جانی.
2.پێشکه‌ش کردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی و دوژمن به‌زێنی ئه‌ی ڕه‌قیب، یه‌ک خوله‌ک ڕاوه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی کورد و کوردستان،
3.پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز کاک ئه‌میر ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به هه‌ردو زمانی کوردی و فارسی به خێرهاتنی نۆێنه‌رانی پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی و گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران کرا،
4. پاشان له لایان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وتاری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی پێشکه‌ش کرا، له پاش ته‌واو کردنی وتاره‌که له لایان خانم نه‌رگسی ئه‌حمه‌دی گوڵی ڕێزلێنانی یادی یه‌کساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی ئاراسته‌ی کاک عارف کراو به چه‌پڵه ڕێزانی به‌شداران پێشوازی لێ‌کرا،
پاشان نۆره گه‌یشته خۆێندنه‌وه‌ی وتار وبروسکه‌ی پارت ولایه‌نه‌کانی به‌شدار،
که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوون.
* حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
* پارتی دیمۆکراتی کوردستان
* پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
* یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
* پارتی ڕزگاری کوردستان
* کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
* سازمانی خه‌باتی کوردستان
* کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان
* یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کوردستان
* ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی یارسان
* پارتی دیمۆکراتی باکور
* به‌ره‌ی دیمۆکراتی مه‌ردومی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز
* په‌یامی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵات وه‌ک ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت، کرماشان، مه‌ریوان،جوانرو، سنه،تازه ئاوا،مهاباد،
* پارتی چه‌پی نه‌رویجی ( ڤێنستره پارتییه )
* کونگره‌ی ملی به‌لوجستان
* ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌سپه‌ره‌ستی نه‌رویجی،سۆس ڕاسیسمه ( گروپی کوردی )
له نێۆ ئاخنی به‌رنامه‌که‌دا جار جار به هه‌ڵبه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ری له لایان خانمی نه‌رگس و کاک کاروخ به‌رنامه‌که ده‌ڕازایه‌وه،
شاعیری ده‌نگ خۆش کاک بیهرۆز سه‌ڵاواتی به چه‌ند هوونراوه‌ی خۆش و کاک مه‌لا ئه‌حمه‌د جوانڕۆی به پارچه هه‌ڵبه‌ستێک و په‌یامێکی پیرۆزبایی له‌و ساڵیاده‌دا به‌شداریان کردن.
هه‌روه‌ها هونه‌مه‌رندی لاو ده‌نگ خۆش کاک خه‌لیل ئه‌حمه‌دی به ده‌نگی خۆشی خۆیی چه‌ند خوله‌کێک به‌رنامه‌که‌ی ڕازانده‌وه که به چه‌پڵه لێدان له لایان به‌شداربووانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا،
شایانی باسه که حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆنفرانسی تایبه‌تی خۆیان له هه‌مان کاتدا هه‌بوو نه‌یانتوانی له‌و ساڵیاده‌دا به‌شداری بکه‌ن و له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فونییه‌وه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کرد، هه‌روه‌ها پارتی سوسیال چه‌پی نه‌رویجی و پارتی گه‌لی مه‌سیحی نه‌رویجی به هۆی خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی خۆیان نه‌یانتوانی له‌و مراسمه‌دا به‌شداری بکه‌ن.