پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

 کۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی کۆمیتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
 کۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی کۆمیتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.

عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و ئاهورا هەورامی و وریا ساڵحزادە جێگرانی سەرۆکی گشتی، و ١١کەسی دیکە لە ئەندامانی گشتی سەرکردایەتی پ س ک

 کۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی کۆمیتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.

 ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٤ / ١٠  / ٢٠ ٢٢ زاینی،  بە بەشداری  بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و بەڕێزان ئاهورا هەورامی و وریا ساڵحزادە جێگرانی سەرۆکی گشتی،  و ١١ کەسی دیکە لە ئەندامانی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک، و  بە بەشداری بەرپرسی بەشێک لە کۆمیتەی وڵاتانی دەرەوەی  پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژی  بەڕێوە چوو.


١ / دەستپێکی بەرنامەو لایەن بەڕێوەبەری کۆبوونەوە کاک دڵشاد پەروانە، بە پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک  بێدەنگی بۆ گشت شەهیدانی کوردستان، بە تایبەت شەهیدانی شۆرشی نۆێی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، و بەخێرهاتنی بەشداران و خوێندنەوەی خاڵەکانی کۆبوونەوە، دەستی پێکرد.


٢ /  بەڕێز باوەجانی ڕاپۆرتێکی لە سەر کار و تێکۆشانی دێپڵۆماسی و سیاسی و میدیایی و ڕێکخستنی لە ماوی نزیک بە مانگێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە ڕووداوەکانی ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی کرد.  بە گشتی بەشدارانی کۆبوونەوە خۆشحاڵبوون لەوەی کە پارتەکەمان، سەرەڕای چەندین کۆسپی جۆراوجۆر، بەڵام لەو ماوە کورتەدا توانیوێتی بە دەیان دیداری دێپڵۆماسی و لێودوان و نووسین بۆ میدیا گرنگەکانی جیهانی، بەشداری چالاکانەی ئەندامانمان لە خۆپێشاندانەکانی دەرەوەی وڵات، و هەروەها  بەشداری  لە چالاکییە مەدەنیەکانی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵاتمان، بەو خاڵانەی سەرەوە ئەرکی سیاسی و نەتەوەیی خۆی، لە ئاست ئەو دۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جێبگەیەنێت.


٣ / لەو کۆبوونەوە ڕاوێژییەدا کە ٣ کاتژمیری خایاند، لە پاش تاوتۆیکردن و شرۆڤەکردن لە سەر گشت خاڵەکانی دیاریکراو. کە ڕاو بۆچوونی گشت ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەشێک لە بەرپرسانی کۆمیتەی وڵاتانی دەرەوە،ی بۆ وەرگیرا. لە پێوەندی بە پرسی هەنووکەییی خۆپێشاندانەکان و ئەو شۆڕشە جەماوەریە کە لە خۆرهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بە گشتی سەریهەڵداوە. بۆچوونەکانی کۆبوونەوە لە سەر چۆنیەتی بەشداریکردن و ڕاوبۆچوونی پارتەکەمان لەو بوارەدا، چی لە ئاست دەرەوەی وڵات و چی لە ئاست ناوخۆیی وڵات. لە کۆتاییدا بە دەنگی زۆرینە. چەند  بڕیاڕێک بۆ  شێوەی کاری داهاتووی  پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئاست ڕووداوە هەنووکەیەکان، و ئەگەرەکانی گۆڕینی ئەو ڕێژیمە و خۆ ئامادەکردن بۆ کاردی دهاتوومان، پەسەند کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥ / ١٠  / ٢٠ ٢٢

 

 

2022/10/15 08:39:13

1 ساڵ و 5 مانگ و 13 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : عارف,باوەجانی,سەرۆکی,گشتی,و,ئاهورا,هەورامی,و,وریا,ساڵحزادە,جێگرانی,سەرۆکی,گشتی، و,١١کەسی,دیکە,لە,ئەندامانی,گشتی,سەرکردایەتی,پ,س,ک
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©