هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

پارتی سەربەستیی کوردستان بە ئاسانی پشتگوێ ناخرێت. نووسینی ئیبراهیم حەیدەری.

ئبراهیم حەیدەری
پارتی سەربەستیی کوردستان بە ئاسانی پشتگوێ ناخرێت. نووسینی ئیبراهیم حەیدەری.

پارتی سەربەستیی کوردستان: لە ئاست ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاست زۆربەی پارتەکانی چوارپارچەی داگیرکراوی کوردستان، لە ئاست

 

پارتی سەربەستیی کوردستان بە ئاسانی پشتگوێ ناخرێت. نووسینی ئیبراهیم حەیدەری.

پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتێک نییە لایەنەکان بیانەوێ لە بیری بکەن و پشتگۆی بخەن. بە پێێ تەمەنی زیاد لە ١٦ساڵەی خۆی، ئەگەر لە زۆربە لایەنەکان چالاکتر وخەمخۆری زیاتر نەبووبێت، کەمتریش نەبووە. بۆیە حەق نییە وا بە ئەنقەست پشتگۆێ بخرێت، ئەو جۆڕە ڕەفاتارانە لە ئاست پارتە دامەزراوە نیشتیمانپەروەرەکانی دیکە  لە مێژوودا ڕووبەڕووی شکەست بوون.

پارتی سەربەستیی کوردستان: لە ئاست ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاست زۆربەی پارتەکانی چوارپارچەی داگیرکراوی کوردستان، لە ئاست زۆربەی ڕێکخراو، دیسکی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی گرنگ، لە ئاست زۆربەی میدیا و ڕاگەیاندنە گرنگەکانی جیهانی:  وڵامی خۆی بە ئەرێنی وەرگرتووەتەوە. هەموو لایەنەکان گەواهی لە چالاکی و بە پرینسیپی و کۆڵنەدانەکانی دەکەن. بگرە زۆربەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، کە ڕووبەڕوو لەگەڵ بەرپرسانی PSK دیدار دەکەن، ئاماژە بەو ڕاستییە دەکەن. بەڵام مخابن زۆرجار بە مەبەستی ئەوەی پارتێکی چالاک لە ڕێگەی کۆبوونەوە و دەزگای ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیانەوە، بۆ ئەوەی  بە لاینگرەکانیان نەناسرێت زۆر جار هەوڵی بچووککردن و ناشیرینکردنی دەدرێت.

پارتی سەربەستیی کوردستان هەمیشە هاوارو بانگەوازی بۆ پێکەوە کارکردنی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانی کردووە و دەیکات. بەڵام ئەگەر بە مەبەستەوە لەو جۆرە ناوەند وکۆبوونەوانە پشتگۆی بخرێت، نە لە پێگەی کەم دەبێتەوە نە کارەکانی کەم دەکاتەوە، بگرە زۆر لە جاران زیاتر هەوڵدەدات. لە ئاست هەر جۆرە غەدرێکیش بێهەڵوێست نابێت. لە زۆر ڕێگەو وجێگەی دیکەوە توانای ئەوەی هەیە، کە ئەو جۆرە غەدرانە بگەیەنێت لایەنە چاودێرەکانی جیهانی.

با زۆر نەچێنە سەر ڕووداوەکانی پێشتووتر، بەڵام هەر لە ئاست ئەم ڕووداوانەی  سەپتەمبەر و ئۆکتۆبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران . بێجگە لە دەیان میدیای کوردی، کام ڕۆژنامەو میدیای جیهانی  بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و ئیتالی و ئیسپانی و نەرویجی و هۆڵەندی و عیبری  و هیدیکەش هەیە. کە پارتی سەربەستیی کوردستان هاواری گەلەکەمانی پێنەگەیاندنبن. کام کۆنسۆلگەری و وەزارەتی دەرەوەی پێوەندیدار هەیە کە پارتی سەربەستیی کوردستان هاواری بۆ نەبردبن. کام شارو ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان هەیە، کە هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەوێ نەبوون و بەشداریان نەکردبێت. کام ڕێپێوانی کوردانی دەرەوەی وڵات هەیە کە ئەندامانی پارتی سەربەستیی تێیدا بەشداری چالاکانەیان نەبووبێت. بەڵام لە هیچکام لەو چالاکیانە بێجگە لە ئاڵای کوردستان، هیچ لۆگۆ و سیمبوولێکی حیزبیمان بەرز نەکردووەتەوە.


٢٥ / ١٠  / ٢٠ ٢٢

2022/10/25 09:05:17

1 ساڵ و 5 مانگ و 7 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : پارتی,سەربەستیی,کوردستان:,لە,ئاست,ناوخۆی,ڕۆژهەڵاتی,کوردستان،,لە,ئاست,زۆربەی,پارتەکانی,چوارپارچەی,داگیرکراوی,کوردستان،,لە,ئاست,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©