په‌یامی رێکخستنی ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت له ناوخۆی وڵات.
کۆمیته‌ی کاتی رێکخستنی ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت
له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی خاوێن بیر له سه‌ر بنه‌مای بیری نه‌ته‌وه‌یی، له 28 ی رێبه‌ندانی ساڵی 2705 کوردی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ ساڵی 1385 ی هه‌تاوی، به درووشمی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پشتیوانی و داڵده‌دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شه داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان پێ ناوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات و به بی دڕدۆنگی له ماوه‌ی یه‌کساڵ دامه‌زرانی خۆی، هه‌نگاوێکی به سوود و دروستی له مه‌ڕ روونکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی راسته‌قینه‌ی کورد به دیپلۆماسیه‌کی شیاو و چالاکانه و پێوه‌ندی کردن به لاینگران و خوازیارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هاوێشتووه که بێ گومان کارکه‌رد و نه‌تیجه‌کانی له دواییدا وه‌دیار ده‌که‌وێت.
خه‌ڵکی به شه‌ڕه‌ف و خۆڕاگری کوردستان
ئه‌ندامان و لاینگرانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
پاش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو(1991) و به دوای رووخانی رژیمی کۆنه په‌رست و وه‌دواکه‌وتوی ئه‌فغانستان و ده‌ستپێکردنی جه‌نگی دووهه‌می که‌نداو،هه‌روه‌ها تێکڕووخانی رژیمی دێسپۆتی به‌عسی سه‌ددام و تێرۆری ره‌فیق حه‌ریری،ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و گوڕانکاریه‌کی قووڵ هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه و له‌و پێناوه‌دا نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک وه‌زنه‌یه‌کی کارتێکه‌ر و شوێن دانه‌ر له‌و ناوچه‌یه رۆڵی بینیوه و گه‌لێک هه‌لی بۆ ره‌خساوه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که رژێمی تێئۆکراسی و داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو لایه‌که‌وه تووشی قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی هاتووه و مه‌شرووعییه‌ت و بوونی چۆته ژێر پرسیار، له‌م نێوانه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستی کوردسان به ره‌چاو کردنی داخوازی و خواستی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و وه‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی خاوێن بیر له سه‌ر بنه‌مای بیری نه‌ته‌وه‌یی، له 28 ی رێبه‌ندانی ساڵی 2705 کوردی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ ساڵی 1385 ی هه‌تاوی، به درووشمی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پشتیوانی و داڵده‌دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شه داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان پێ ناوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات و به بی دڕدۆنگی له ماوه‌ی یه‌کساڵ دامه‌زرانی خۆی، هه‌نگاوێکی به سوود و دروستی له مه‌ڕ روونکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی راسته‌قینه‌ی کورد به دیپلۆماسیه‌کی شیاو و چالاکانه و پێوه‌ندی کردن به لاینگران و خوازیارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هاوێشتووه که بێ گومان کارکه‌رد و نه‌تیجه‌کانی له دواییدا وه‌دیار ده‌که‌وێت.
به هه‌ر حاڵ ئێمه ئه‌ندامان و لاینگرانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان ، وێێڕای پیرۆزبایی تێپه‌ڕبوونی یه‌ک ساڵ به سه‌ر پ.س،ک دا له هه‌موو خوازیاران و لاینگرانی به شه‌ڕه‌ف و تێکۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی شاری سه‌رده‌شت ده‌که‌ین که به هاتنه نێو ریزه کانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان درێژه به خه‌باتی راسه‌قینه‌ی خۆیان بده‌ن و داهاتوویه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازادانه که بی شک شیاوی هه‌موو کوردێکه بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان دابین و ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
بژی کورد و کوردستان
بژی بیری نه‌ته‌وه‌یی
بژی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد
بژی خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
کۆمیته‌ی کاتی رێکخستنی ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت
28 /11/1385
2007-02-17 14:16:40
17 ساڵ و 2 مانگ و 20 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان