پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵات

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵات

پەلامارەکانی ڕۆژانی ٢٨ی سەپتەمبەر و ١٤ی نۆڤەمبەری ئەمڕۆ، ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران دەیەوێت بەو مەبەستەوە زۆمی کامیراکان و سەرنجی خۆ

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

وڵات و رێکخراو و کۆڕ و کۆمەڵانی مڕۆڤددۆستی جیهانی
پارت و لایەن و ڕێکخراوە کوردستانیەکان

بەداخەوە دیسانەوە بیسەرو بینەری هەواڵی جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بووین، کە ئەمڕۆ لە ڕێگەی مووشەک( هاژەک) و درۆنی تایبەتی تەقینەوەیی، کۆماری ئیسلامی ئێران بووین، بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. کە لە ئاکامدا بە داخەوە ٢ شەهید و ٨ برینداری لێکەوتەوە.
ئەوەی جێگەی داخ و کەسەرە: کە لە ماوەی ئەم دەیانساڵە، بەردەوام ئەم ڕێژیمە جینایەتکارە پەلاماری گەلی کورد و کوردستان دەدات، پێشێلکاری بۆ سەر خاکی وڵاتانی دراوسێی دەکات. لە ئاست جیهاندا تەنیا گوێ بیستی ئیدانەکردن دەبین بە بێ هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەیی نێودەوڵەتی.
پەلامارەکانی ڕۆژانی ٢٨ی سەپتەمبەر و ١٤ی نۆڤەمبەری ئەمڕۆ، ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران دەیەوێت بەو مەبەستەوە زۆمی کامیراکان و سەرنجی خۆپێشاندەران و ناڕازیانی کوردستان و جیهان، بۆ ئەم جۆرە جینایەتانەی ڕا بکێشێت و فوکوسیان لە سەر خۆپێشاندانەکانی ناوخۆ دووربخاتەوە. کە بە دڵنیاییەوە  ئەم سینارێویشی وەک ئەوانەی پێشووتر لەگەڵ شکەست ڕووبەڕوو دەبێتەوە، و بگرە کاریگەری بەردەوامی بۆ پەرە سەندنی دەنگە ناڕازییەکان زیاد دەکات. دیسانەوە بۆ کوردستان و هەموو ئێران و جیهان دەسەلمێنێت کە ئەم ڕێژیمە چەندە شەڕەنگێز و تێکدەرە.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو پەلامارانە بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات. سەرەخۆشیان ئاراستە دەکەین  و هاوبەشی خەمیانین بۆ هەواڵی شەهید بوونی ٢ پێشمەرگەی تێکۆشەر و بەرگری کوردستانی. و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هەروەها وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەک و پشتیوانییەکین بۆ خوشک و برایانمان، لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە تایبەت لەم دۆخە نا لەبارەی کە بۆیان پێشهاتووە.

بڕووخێ ڕێژیمی داگیرکەرو  جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆ پێشەوە بۆ بەرەیەک یا هاودەنگییەکی بە پەلە بۆ پارت و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ / ١١ / ٢٠ ٢٢

2022/11/14 11:39:02

1 ساڵ و 5 مانگ و 15 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : پەلامارەکانی,ڕۆژانی,٢٨ی,سەپتەمبەر,و,١٤ی,نۆڤەمبەری,ئەمڕۆ،,ڕوون,و,ئاشکرایە,کە,ئێران,دەیەوێت,بەو,مەبەستەوە,زۆمی,کامیراکان,و,سەرنجی,خۆ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©