هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ئه‌ندامانی بۆ که‌سوکاری خوالێخۆشبوان

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ئه‌ندامانی بۆ که‌سوکاری خوالێخۆشبوان

بۆ هۆی کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی شاری سلێمانی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌چانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کارەساتەکەی سلێمانی ناخی هەژاندنین
زۆر بە داخەوە بەردەوام لە کوردستان گوێیستی کارەساتی دڵتەزین دەبین. لە کاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان لەو شۆڕشە نوێیەدا بەردەوام خوێن دەڕژێ و لاوی کورد شەهید دەبێت. دوێنێ ١٧ / ١١ / ٢٠٢٢ لەم بەشەکەی دیکەی وڵاتمان لە شاری سلێمانی، گوێ بیستی کارەساتێکی ناخهەژێن بووین، کە بە سەر بنەماڵەیەکی ئەو شارەدا هاتووە. تا ئەمڕۆ ژمارەی شەهیدەکانی ئەو کارەساتە گەیشتووەتە ١١ کەس، واباسدەکرێت کە٤ کەسیش تائێستا لە نێو بینا ڕووخاوەکاندا نەدۆزاونەتەوە، بەشێک لە بریندارەکانیش گیانیان لە مەترسیدایە. کە بە ڕاستی بەم کارەساتە خەمەکانمان زۆر زیاتر بووە.
وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، پەیام و سەرەخۆشی خۆم و گشت ئەندامانی پارتەکەمان: دەگەیەنمە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی و ئەندامانی ئەو بنەماڵە بەڕێزە.
هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
خوای گەورە سەبووری کەس و کاری قوربانییەکان بداتەوە.

براو هاوخەمتان

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

2022/11/18 09:06:58
6 مانگ و 3 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : بۆ,هۆی,کاره‌ساته‌,دڵته‌زێنه‌که‌ی,شاری,سلێمانی،,به‌ڕێز,کاک,عارف,باوه‌چانی,په‌یامێکی,سه‌ره‌خۆشی,بڵاوکرده‌وه‌

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©