هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

لە پەرلەمانی نەرویج و دیداری سەرۆکی پ س ک باس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە پەرلەمانی نەرویج و دیداری سەرۆکی پ س ک باس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا.

لەو دیدارەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری ڕاوێژکاری تایبەت بە کاروباری نێودەوڵەتیی بەڕێز گرێگەرسەن، ئاماژەیان بە چەند

لە پەرلەمانی نەرویج باس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا.

لە درێژەی دیدارو چاوپێکەوتنە سیاسی و دیپڵۆماسییەکانی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی 28ی نۆڤەمبەری 2022, لە سەردانێکی بەڕێزیان بۆ پەرلەمانی نەرویج، لە لایەن پەرلەمانتاری بەڕێز  کریستیان تیبرینگ بە گەرمی پێشوازی لێکرا. کە ناوبراو هاوکات ئەندامی کۆمیتەی نێودەوڵەتی و بەرگرییە لە پەرلەمانی نەرویج.

لەو دیدارەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری ڕاوێژکاری تایبەت بە کاروباری نێودەوڵەتیی بەڕێز گرێگەرسەن، ئاماژەیان بە چەند خاڵێکی گرنگ، بۆ یەکێک لە ئەندامە کاراکەی کۆمیتەی نێودەوڵەتی و بەرگری نەرویج کرد.

لە خاڵی یەکەم تیشک خرایە سەر شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ئاماری زیانەکان و ڕووبەڕووبووەی ڕێژیم بە چەک وتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمنی. بۆ سەر خەڵک.

پەلاماری مووشەکی و درۆن بۆ سەر بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور. هێنانی هێزێکی زۆر بۆ سەر سنوورەکان و هەڕەشەی پەلامار بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان و دەستگیرکردنی کوردە چالاکەکانی ڕۆژهەڵات کە نیشتەجێی باشوورن.

بەڕێز باوەجانی و گرێگەرسەن ، داوایان لە وڵاتی نەرویج کرد. کە هەموو جۆرە پێوەندییەکی ئابوری و دیپلوماتی لە گەڵ ئەو ڕێژیمەی ئێستای ئێران ڕابگرێت، چوون هەموو دەسکەوتەکانیان لە خزمەت ئامانجی تێکدانی ئارامیە لە جیهان، نموونەی کردەوە خراپەکانیان لە زۆر وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەراست.

لە درێژەی باسەکانیاندا داوایان کرد کە نەرویج ڕێگە بە بەرپرسە ئێرانییەکانی ڕێژیم لە لە ئێستا و لە پاش ڕووخانیش نەدات، کە وەک پەنابەر بێنە وڵاتەکەیان...

هەروەها بەڕێز کریستیان چەند پرسیارێکی پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەشەکانی دیکەی کوردستان ئاراستەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، و بەڕێزیان بە وردی و ئاماژە بە سەرچاوەکان وڵامی گشت پرسیارەکانی دایەوە.

پاش کاتژمێرێک: کۆبوونەوەی 2 لایەن کۆتایی پێهات، و شاندی پ س ک ، بەڕێزەوە لە پەرلەمانی نەرویج بە ڕێکران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢

2022/11/28 16:25:06

1 ساڵ و 4 مانگ و 22 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لەو,دیدارەی,سەرۆکی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان,بە,یاوەری,ڕاوێژکاری,تایبەت,بە,کاروباری,نێودەوڵەتیی,بەڕێز,گرێگەرسەن،,ئاماژەیان,بە,چەند,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©