هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

دیداری سەرۆکی پ س ک  لەگەڵ دیسکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری سەرۆکی پ س ک  لەگەڵ دیسکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج

لە درێژەی چالاکییە سیاسی و دێپڵۆماتیەکانی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات. لە ڕێکەوتی٢٨ / ١١ /

 

دیداری سەرۆکی پ س ک  لەگەڵ دیسکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج

لە درێژەی چالاکییە سیاسی و دێپڵۆماتیەکانی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات. لە ڕێکەوتی٢٨ / ١١ / ٢٠ ٢٢، دیدارێکی تایبەت لە دیسکی خۆرهەلاتی ناوەڕاست و بەشی ئێرانی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بۆ ڕێکخرابوو. کە لە لایەن ستافی ئەو بەشەوە بە گەرمی پێشوازیکران.
سەرۆکی پ س ک بە یاوەری ڕاوێژکاری بەشی نێودەوڵەتی، لەو دیدارەدا چەندین خاڵی گرنگ  و هەنووکەیان ئاراستەی لایەنی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج کرد. لە نێو باسەکەیاندا هێندێک  پێشنیار و داواکاری تایبەت بە هەڵویستی وڵاتی نەرویج بوو، لە پێوەندی بەو شۆڕشەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. لە ئەگەری ڕوخان یا گۆڕانکاری لەو ڕێژیمیەدا، چۆنیەتی لە بەر چاوگرتنی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد وگەلانی دیکەی بندەست.
هەروەها بەرێز باوەجانی باسی لە هێرشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگای لایەنە سیاسییەکان و پێشێلکارییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کرد، و ئاماژەی بە هێنانی هێزی زۆر بۆ سەر سنوورەکان و بەردەوام بوونیان لەو هەڕەشانە کرد.
هەر لەو دیدارە یەککاتژمێرییەدا، چەندین بابەتی دیکە دوو لایەنە شڕۆڤەی لە سەرکرا، یا وەک پرسیار ئاراستەی سەرۆکی پ س ک دەکران، و  وڵام دەدرانەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٩ / ١١ / ٢٠ ٢٢
تێ بی نی: لە سەر داوای لایەنی خانەخۆی ناو وێنەیان بڵاونەکراوەتەوە.

2022/11/29 09:23:16

1 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,درێژەی,چالاکییە,سیاسی,و,دێپڵۆماتیەکانی,بەڕێز,عارف,باوەجانی,سەرۆکی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان,لە,دەرەوەی,وڵات.,لە,ڕێکەوتی٢٨,/,١١,/
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©