پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیڕۆزبایی سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیڕۆزبایی سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە بۆ ئەو سەردانە بانگهێشتکرابوون، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی و بەڕێزان سۆران

 

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیڕۆزبایی سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد


لە سەر بانگهێشتنی فەرمی لایەنی خانەخۆی بە مەبەستی پێشوازیان لە لایەنە کوردستانیەکان. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە بۆ ئەو سەردانە بانگهێشتکرابوون، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، و بەڕێزان سۆران کرماشانی و سەربەست کورد نژاد، کارگێڕانی بەشی پێوەندییەکان پ س ک. سەردانی بنکەی پێوەندییەکانی کۆمەڵەیان لە شاری هەولێر کرد.
لە لایەن ئەندامانی ڕێبەری کۆمەڵە بەڕێزان: ڕەزا کەعبی و کەریم کەریمی وئیبراهیم موحەممەدی (مینەشەم) و ئیدریس کلادوزی، بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پ س ک، پیڕۆزبایی دووبارەی ئاراستەی لایەنی خانەخۆی کرد. هەنگاوی گرنگی بە یەکبوونەوەی کۆمەڵەکان لەم ئان و ساتەدا بە هەوڵێکی نەتەوەیی دڵخۆشکەر بۆ ئەندامان و لاینگرانی کۆمەڵە، و گشت گەلی کورد بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان پێناسەکرد. لە هەمان کاتیشدا بە هەواڵێکی ناخۆش و بێزارکەر بۆ نەیارانی گەلی کورد بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران ناساند. بەڕێزیان ئاماژەشیان بەوە کرد کە هەر جۆرە یەکگرتنەوە و تەباییەکی لایەنەکان سەرکەوتن و دڵخۆشی بۆ گەلەکەمان پێبووە. ئەو یەکێتییەش لەم کاتەدا کە شۆرشی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران دەستی پێکرووە، باشترین یارمەتیدەرە بۆ یەکدەنگی گەلەکەمان.
بەڕێز ڕەزا کەعبی بە ناوی شاندی کۆمەڵەوە وێرای بە خێرهاتن و سوپاسکردنی پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ یەکگرتنەوەی کۆمەڵەکان. ئاماژەی بە پێوەندی دڵسۆزانەی بەردەوامی سەرۆکی پ س ک لە ئاست کۆمەڵەو لایەنە کوردستانیەکان، و هەرەها خەمخۆریان بۆ پرسی ڕەوای گەلی کورد کرد. بەڕێزیان ئاماژەیان بە شێوەی یەکگرتنەوەکە و چۆنیەتی کاری داهاتوویان کرد.

هەر لەوە پێوەندیەشدا شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی بەڕێز حەمە نەزیف قادری و بە یاوەری بەڕێزان تەیمور مستەفایی و ئامانج زیبایی، کە ئەوانیش بۆ هەمان مەبەست سەردانی کۆمەڵەیان کرد، وەک هەلێک دیدارەکە بوو بە سێ لایەنە.
لە پەراوێزی ئەو دیدارە کوورتەدا: سەرۆکی پ س ک لەگەڵ شاندی حدکا و کۆمەڵە، وەک پێشنیار ئاماژەی بەوە کرد کە لە پاش هەنگاوی پیڕۆزی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە و دێمۆکراتەکان، ئێستا کاتی هەنگاوێکی گرنگترە بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، وەک درووستکردنی بەرەیەکی بە هێزی کوردستانی، یا فراوانکردنەوەی ناوەندی هاوکاری.
لە پاش کاتژمێرێک دیدارو ئاڵۆگۆڕی بیروڕا. شاندی (پ س ک) کۆتایی بە سەردانەکە هێناو، لە لایەن شاندی خانەخۆییە بەریزەوە بەڕێکران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٢١ / ١٢ / ٢٠ ٢٢

 

2022/12/21 16:13:06

1 ساڵ و 3 مانگ و 22 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : شاندێکی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان,کە,بۆ,ئەو,سەردانە,بانگهێشتکرابوون،,بە,سەرۆکایەتی,بەڕێز,عارف,باوەجانی,و,بەڕێزان,سۆران,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©