هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

ڕاپۆرتی هەوڵێک بۆ کاری هاوبەش لە نیوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاپۆرتی هەوڵێک بۆ کاری هاوبەش لە نیوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ە ڕاستیدا، نەک هەر کۆمەڵگەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (واتە هێز و حیزبە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستان)، بەڵکوو کوردانی هەندەران

 

ڕاپۆرتی هەوڵێک بۆ کاری هاوبەش لە نیوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ڕاپەڕینی نەتەوەکانی ئێران، بە تایبەتیش کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زیاتر لە سێ مانگە دەستی پێکردووە، ڕووداوێکی زۆر چارەنووسسازە. جیاواز لە ناڕەزایەتییەکانی ٤٣ ساڵی پێشتر دژ بە فەرمانڕەوایی ئاخوندەکان لە ئێران، ئەم جارەیان ڕاپەڕینەکە گشتگیرتر، فراوانتر، پڕ ڕەنگتر و بنەڕەتیترە. بە تایبەتی ڕۆڵی دوو نەتەوەی کورد و بەلووچ، ڕەهەندێکی یەکجار گرنگ و گەوهەری ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارەن. ئەم حزوورە جیاوازەی نەتەوەکان نەک هەر ڕەهەندێکی گرنگی ڕاپەڕینەکەن بەڵکوو بە ئەگەری زۆر، هەم کاریگەری لەسەر دواڕۆژی ڕژێمی ئێران و هەم لەسەر دواڕۆژی ئێرانیش بە تەواوەتی وەک وڵات، دەبێت!

هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ڕا ئەو ڕاپەڕینە کۆمەڵێک پرسیاری جیددی هێنایە ئاراوە. بە تایبەت پرسی دواڕۆژی ڕژێم و سیناریۆکانی موحتەمەلی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، پرسێکی هەرە گرنگە کە زۆر لایەنی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە. لە ڕاستیدا، نەک هەر کۆمەڵگەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (واتە هێز و حیزبە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستان)، بەڵکوو کوردانی هەندەران و کۆمەڵگەی مەدەنی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئێرانیش، چ وەک گرووپ و چ وەک تاک، بە خۆوە خەریک کرد. ئەو گرووپ و تاکانە کەوتنە هەوڵ و خەباتی جۆراوجۆر بە تایبەت بۆ کاردانەوەی گونجاوی ڕوو لە داهاتوو. ئەم جۆش و خرۆشە نەک هەر هی هاوسۆزی و پشتگیری سیاسی و دیپلۆماسی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بەڵکوو هی وەرگرتنی هەڵوێست و هەنگاوی کرداریش بوو بە ئاراستەی وەڵامدانەوەی پرسەکانی پەیوەندیدار بە دواڕۆژی ڕژێم و ئامادەکاری بەو ئاراستەیەوە.

دیارە سەرەڕای توانا و هێزی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان، نیگەرانی جیددیش هەیە سەبارەت بە داهاتووی ڕۆژهەڵات لە ئەگەری نەبوونی یەکرێزی حیزبە کوردییەکان و بۆشایی دەسەڵات کە وەکوو چارەنووسسازترین پرس، زەینی خەڵکی کوردستانی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە. حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵات نە بە کۆ و نە بە تاکیش هیچ ئامادەکارییەکی جیدیان بۆ وەها ئەگەرێک نەکردووە. تا ئێستا هیچ ڕوون نییە کە لە داهاتووی دوای کۆماری ئیسلامی، کورد دەبێ چ پلان و ستراتیژییەکی هەبێ و چۆن لەگەڵ مەرکەزی مێژوویی فارس هەڵسوکەوت بکات. لەوەش ناڕوونتر ئەو پرسەیە کە کورد دەبێ چ جۆرە هاودەنگی و هاوئاهەنگییەکی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی غەیرەفارس هەبێت. لە هەمووی ئەوانە گرنگتر وێدەچی بەهۆی جیاوازی سیاسی و نەبوونی پێشینەی پەیوەندی و دیالۆگ جیددی لە نێوان هێزە کوردییەکان، خۆیان ببن بە هەڕەشە هەم لەسەر ڕۆژهەڵات و هەم لەسەر یەکتر. بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و بۆ ئەوەشی کە کورد بە یەکگرتوویی هەوڵ بدا کە لە ڕەوتی ڕووداوەکان دوا نەکەوێت و خۆیشی بۆ هەر ئەگەرێک باشتر ئامادە بکات، نیزیک لە هەزار کەسێک لە (خەمخۆرانی نیشتمان، لە چین و توێژی کۆمەڵایەتی جیاجیا و لە ناوەوەی وڵات و لە هەندەران) هەر زوو هەڵساین بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک.

بانگەوازەکە رووی لە رای گشتی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و چاوی لە سۆز و پشتیوانی هەموو تاکی کورد بوو. بەڵام مەبەستی بانگەوازەکە، بە تایبەتی و بە جەختکردنەوە، ئەوە بوو کە هێز و حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە لەبەر چاو گرتنی هەلومەرج و بەرژەوەندی تایبەتی ئەو بەشەی کوردستان، بەرەوڕووی بەرپرسیارێیەتی هەنووکەیی و مێژوویی خۆیان بکاتەوە. لە بانگەوازەکەدا ئەوها هاتووە:

ئێمە . . . داوای یەکێتی و یەکڕیزی لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. هەلومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵات، ئاڵینگاری چارەنووسسازی لە بەردەم نەتەوە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە. گریمانەی گۆڕانی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵات، بەرپرسیارێیەتێکی مێژوویی بۆ ئەو حیزبانە بۆ یەک-هەنگاوی و گرتنە پێشی ستراتیژییەکی هاوبەش، لەسەر هێندێک بنەما و خاڵی سەرەکی، سازکردووە. کۆماری ئیسلامی، وەکوو سیستەمێکی تۆتالیتێر، لەوانەیە لە ئاکامی بەربڵاوی ناڕەزایەتی، خۆپیشاندانەکان و مانگرتنە گشتییەکان، لە ناکاو چۆک دابدات. لەگەڵ ئەوەشدا کە هەرەسهێنانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەرفەتێکی زێڕین بۆ نەتەوەی کورد بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی سیاسی خۆی بخولقێنێت، وێدەچێ لە نەبوونی ئامادەیی هێزە کوردییەکان ئاڵنگاری و مەترسیی زۆر مێژوویییشی بۆ کورد بە دواوە بێت.

هەر زوو دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە پرسیارێک هاتە پێشەوە، ئەویش ئەوە بوو کە «ئایا دوای ئەم بانگەوازە چی تر دەکرێ»? لەبەر ئەوەی کە لە ڕووی کرداریی و میکانیزمی کارکردنەوە فەراهەم نەدەبوو ئەم هەموو کوردستانییانە، کە ژمارەیان نیزیک لە هەزار کەسێک بوو، ڕێکبخرێن و لە ڕێگای کۆڕ و کۆبوونەوە و پەیوەندی ئامانجی بانگەوازەکە بە جێ بگەیەنن، ئێمە ئەو گرووپەی کە لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتە ئیمزامان کردووە لە بری ئەو هەمووە لە کوردستانیان، دەستوبرد کەوتینە کار و خەبات بۆ تاوتوێکردن و ئاسانکاری بۆ بەجێ گەیاندنی پەیام و ڕۆحی بانگەوازەکە لە ڕووی کردارییەوە و ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتەمان خستە سەر شانی خۆمان. دیارە هەر هەڵە و بەرپرسیارێتییەکی شێوەی کارکردنی ئەو گرووپەی ئێمە و نووسینی ئەو ڕاپۆرتە تەنیا دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسانەی کە ئەو ڕاپۆرتەیان واژۆ کردووە، نەک گشت واژۆکارانی بانگەوازەکە.

لەم راپۆرتەی بەردەستدا هەوڵ دەدەین بە ئەمانەت و وردەکاری پێویست کار و خەباتی نزیکەی سێ مانگ، لە پێناو رەخساندنی کاری هاوبەش و هاوئاهەنگی نێوان حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بخەینە روو. بە هیوای ئەوەی کە بەم کارە توانیبێتمان بە شێوەیەکی راشکاو و بابەتییانە ئەم کاروانی کار و خەباتی نزیکەی سێ مانگە بخەینە روو.

بۆ خوێندنەوەی گشت راپۆرتەکە بڕوانن لینکەکانی خوارەوە:
https://burhanyassin.com/raporti%20kotayi%20hewli%20yekrezi.pdf?fbclid=IwAR1ImyaMvy20JXmFR6S25B4gKbigwb_noGTRaWIN6xdoAB4PTE_L4Y_yfDA

https://t.me/bangewazi_rojhelat/16

2022/12/23 07:19:49

1 ساڵ و 3 مانگ و 1 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ە,ڕاستیدا،,نەک,هەر,کۆمەڵگەی,سیاسی,ڕۆژهەڵاتی,کوردستان,(واتە,هێز,و,حیزبە,سیاسییەکانی,ئەو,بەشەی,کوردستان)،,بەڵکوو,کوردانی,هەندەران,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©