ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ی گرێدا.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ی گرێدا.

١ /  ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە ڕەگەزپەرەستییە بۆ سەر ڕەوەندی کوردستانی لە پاریسی پایتەختی فەرانسە. و مەترسییەکانی سەر کوردستانیان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ی گرێدا.

ڕێکەوتی٢٤ / ١٢ / ٢٠ ٢٢ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند خاڵ وبڕیارێکی گرنگ، کۆبوونەوەی خۆی وەک دوا کۆبوونەوەی ساڵی٢٠ ٢٢ی  گرێدا، و لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوەشڕۆڤە کرا، و چەند بڕیارێکیش پەسەندکرا.

١ /  ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە ڕەگەزپەرەستییە بۆ سەر ڕەوەندی کوردستانی لە پاریسی پایتەختی فەرانسە. و مەترسییەکانی سەر کوردستانیان لە لایەن وڵاتانی داگیرکەرەوە لە ئاست ناخۆ و دەرەوەی وڵات، ناردنی نامەی نیگرانی بۆ وڵاتی فەرانسە.

٢ / خوێندنەوەیەک لە سەر ئاکامی١٠ ٠ ڕۆژەی شۆڕشی ژینا لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان و ئێران. 

٣ / وێرای بەخێرهاتنی چەندین ئەندامێکی نۆێ بۆ نێو ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاماژە بە پێشنیاری هاتنەڕیزی بەردەوام: بۆ نێو ڕێزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن چەند کەسایەتی و لایەنی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانەوە کرا، بە وردی شڕۆڤە لە سەر خاڵ و پێشنیارەکانیان کرا. بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک)، لە سەر یاسایەک بۆ پێشوازی ئەندام و لایەنی نوێ پەسەندکرا. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی: سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و هەردوو جێگرەکەیان ڕاسپارد: کە لە چوارچێوەی ئەو یاسا پەسەندکراوە، دڕێژە بە پرۆسەکە بدەن.

٤ /  پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لە لایەن سەرۆکی گشتییەوە، لە مەڕ پەرەسەندنی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئاست کوردستان و پارت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. خوێندنەوە و شیکاری لە سەر ئاکامی ڕاپۆرتەکە کراو، و بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا.

٥ / دیاریکردنی لێژنەیەک، بۆ ئامادەسازی لە بواری تەداروک و لۆجیستیکی، بۆ گرێدانی کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان، لە چەند مانگی داهاتوودا.

پاش ٢ کاتژمێر و نێو:  کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆتایی بە دوا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ٢٢ی خۆی هێنا.

 

ئەنجموومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 

2022/12/25 08:36:51

1 ساڵ و 3 مانگ و 4 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ١,/ ,ئیدانەکردنی,ئەو,پەلامارە,ڕەگەزپەرەستییە,بۆ,سەر,ڕەوەندی,کوردستانی,لە,پاریسی,پایتەختی,فەرانسە.,و,مەترسییەکانی,سەر,کوردستانیان,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©