هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

کێ لەم شۆڕشەدا خوێن دەدات و کێ خۆی دەکات بە خاوەنی خون چە کسانی برای این انقلاب ریختە میشود و چە کسا

عارف باوەجانی
کێ لەم شۆڕشەدا خوێن دەدات و کێ خۆی دەکات بە خاوەنی خون چە کسانی برای این انقلاب ریختە میشود و چە کسا

کوردی و فارسی کێ لەم شۆڕشەدا خوێن دەدات و کێ خۆی دەکات بە خاوەنی، خون چە کسانی برای این انقلاب ریختە میشود و چە کسانی خودرا صاحب

 

کوردی.................................... فارسی.
کێ لەم شۆڕشەدا خوێن دەدات و کێ خۆی دەکات بە خاوەنی
خون چە کسانی برای این انقلاب ریختە میشود و چە کسانی خودرا صاحب آن میدانند
کێ لەم شۆڕشەدا خوێن دەدات و کێ خۆی دەکات بە خاوەنی
عارف باوەجانی
لە ماوەی نزیک بە٤ مانگ لە بەردەوامی شۆڕشی ژینا، کە کڵپەکەی لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە، و بەردەوامیش لە کوردستان هەوڵدەدرێت سارد نەکرێتەوە، بە ڕاپەڕین و بەرەنگار بوونەوەی بەردەوامی شەقامەکانی کوردستان، گڕەکەی دەگەشێتەوە. کە تازەترین کارەساتیش وەک دواڕۆژی ساڵی٢٠ ٢٢ لە جوانڕۆی قارەمانی خۆرهەڵاتی نیشتیمان بوو، کە بە شەهیدێک و دەیان بریندارەوە، لە چلەی حەوتەوانەی شەهیدانی قەڵای بەرخۆدان دیسانەوە وەری شۆڕشەکە هەم لە ڕۆژهەڵات و هەم لە تەواوی ئێران بەرزکرایەوە. لە کۆی نزیک بە ٥٠ ٠  شەهیدی شۆڕشی ژینا لە تەواوی ئەو جۆغرافیایەی پێێ دەگووترێت ئێرن، زیاد لە ٣١١ کەسیان بەس لە کوردستان و بەلووچستانن و نەتەوەی دیکەن.
کەچی ئەوەی زۆر سەیر و سەمەرەیە لەو ماوەدا دەبیستین و دەیبینین، درووستبوونی گرووپی جۆراوجۆر، لە ژێر ناوی خاوەنی شۆڕش و فریاڕەسی ئیران و لەو بابەتانە بڵاو دەکرێنەوە. لەم ڕۆژانە لیستێکی 7 کەسیم بەرچاوکەوت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێکڕا بە بۆنەی ساڵی نویی میلادییەوە بەیاننامەیان بڵاوکردبووەوە، و خۆیان کردووەتە خەمخۆر و سەرقافڵەی شۆڕشەکە، بۆ نموونە لەو لسیتە7 کەسییە بێجگە لە فارس، یەک کورد ویەک بەلووچ یا یەک نەتەوەی دیکەی بندەستی تێدا نەبووە. دیارە ئەوە نەکۆتا گرووپ دەبێت و نە یەکەمجارە لەو جۆرە کردەوانەمان دیوەو دەبینین. دڵنیاشبن ئەو جۆرە بیرکردنەوە هەرگیز دان نەبەمافی چارەی خوۆنووسی هیچ نەتەوەیەکی غەیرە لە فارسدا نانین، بگرە دان بە خودموختاریشدا بۆ ئەو نەتوانە نانێن، کە بە بێ ویستی خۆیان کراون بە پێکهێنەری زیاد لە٦٥٠ª ئەو جۆغرافیایەی کە پێی دەگووترێت ئێران.
من بۆ خۆم بەم جۆرە گرووپانە و نەبوونی کورد لە لیستەکانیان هیچ نیگران نیم. بگرە زۆریش خۆشحاڵم لەوەی کە ئەو ڕاستیانەی ئێمە مانان دەیانساڵە دەیڵێین، بە کردەوە ئاشکرا دەبێت.
تەنیا ئەوە مەبەستمە کە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. ئەوەندە لە چاوەڕوانی قسەیەکی بێکردەوەی ئەم جۆرە لایەنە بێ پێگەو نفوزانەی بە ناو ئوپوزۆسیونی ئێرانی نەبن. پێویستە زۆر بە تووندی وریای ئەم جۆرە گرووپانە بن کە سەردانی دام ودەزگاو وڵاتان دەکەن، وێنەی شەهیدانی شەقامەکانی کوردستان دەکەن لۆگۆی سەردانەکانیان، و بەڵام باس لە یەک وڵات و یەک نەتەوە دەکەن. بە نووسراوە ئەو لایەنانە ئاگادارکەنەوە کە ئەوانە هیچکات نوێنەرایەتی گەلی کورد ناکەن.
من ناڵێم کورد دەرگای دیالۆگ لەگەڵ ئوپۆزۆسیونی بە ناو ئێرانی دابخات. بەڵام تاکەی دەبێت کورد شوێنکەوتەی ئەوان بێت، لە حاڵێکدا کە هەمیشە بەرخۆدان و ڕاوەستانەوە بە دژی دیکتاتۆری لە کوردستانەوە سەریهەڵداوە. ئەی بۆ ناکرێت پێچەوانە بکرێتەوەو ئوپۆزۆسیونی ئێرانی بێن بە شوێن کوردا و داوای دیالۆگیان لێبکەن. بە پێی لێهاتوویی و بە نفووزیمان با ڕووداوەکانی مێژووی ناوچەکە پێچەوانە بکەینەوە. لەم شۆڕشەدا سەلمێندرا کە گەلی کورد لە تەواوی بە ناو ئۆپۆزۆسیونی^ئێرانیخوازی^ بە نفووزترە، هەر لایەنە کوردییەکانن کە دەتوانن بە ملوێنان خەڵک لە کوردستان وبگرە لە ناوچەکانی ئەوانیش بهێنێتە سەرشەقامەوە.
گەلی کورد: تاکەی بەغیرەتی و لێهاتوویی خۆی لە ئاست لایەنی بەرامبەر بە کەمتر بزانێت.
خوێنڕژان و ماڵوێرانییەکە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. با رێگە بەم جۆرە کەسانە نەدەین بەروبوومی شۆڕشەکە لە ئاست دێپڵۆماسییەتی نێودەوڵەتییەوە بۆ خۆیان ببەن.
بۆ ئەم کارەش پێویستمان بە دامەزراندنی گرووپێکی تایبەت بە کاری دێپلؤماسی و لۆبیگەری بە پەلەی ڕۆژهەلاتی کوردستان هەیە، لە ئاست دونیای دەرەوە. بەو هیوایە ئەو ئەرکە گرنگە زۆر دوانەخرێت و خەمخۆرانە کاری بە پەلەی بۆ بکرێت.
پەیامیشم بۆ ئەمجۆرە خانمی فەڵان، ئاغای فڵان ئەوەیە، کە ئێوە خۆتان چیتان پێدەکرێت وچۆن دەتوانن پاڵپشتی ئەم شۆڕشە بکەن، دەستان خۆش بێت. بەڵام تکایە هەرگیز خۆتان مەکەن بە خاوەنی شۆڕشێک، کە لانیکەمی٨٠ ٠ª شەهید و خۆێنەڕژاوەکانیان لە خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکە بندەستن. ئێوەش تەنیا ئاماژە بەیەک نەتەوە دەکەن.
ئەوە باش بزانن کە ئەو خەڵکانە بۆ خۆیان نوێنەرو قسەکەریان هەیە. ئەوان گیانی خۆیان دەبەخشن، تەنیا لە پێناو چوونی دەسەڵاتێکی ناوەندگەرا نییە،و دەسەڵاتی ئێوەمانان بێنە سەر حوکم. ئەوان لە پێناو ژیانێکی ئازاد ومافی چارەی خونووسی گەلەکەیان شۆڕش دەکەن، و دژی گەورەترین داگیرکەر ڕادەوەستن. گەلی کورد و گەلانی دیکە بۆ ئەوە شۆڕش ناکەن کە چارەنووسیان لە دواڕۆژدا بدەنە دەست چەند ئاغا وخانمێکی ناسینونالیست پان ئیرانیستی وەک ئێوە، و دیسانەوە٥٠  ساڵی دیکە لە وەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەیان بە دوا بکەونەوە.
بۆ پێشەوە بۆ هەنگاوی خێرا لە پێناو: یەکدەنگی زیاتر، درووستکردنی دێپڵۆماسی هاوبەش و بەرەیەکی بە هێزی خۆرهەڵاتی نیشتیمان.
...............................................
فارسی.............
خون چە کسانی برای این انقلاب ریختە میشود و چە کسانی خودرا صاحب آن میدانند
عارف باوەجانی
نزدیک به چهار ماه است انقلاب ژینا از کوردستان آغاز شده و تلاشهای مداومی برای سرد نشدن با قیام و مقاومت مستمر در خیابان های کوردستان دوباره شعلەور میشود، و آخرین فاجعە اتفاقی در پایان سال 2022 در شهر قهرمان جوانرو در شرق وطن بود که با یک شهید و ده ها مجروح در چهلم هفت شهید آبان در قلعەی مقاومت دوبارە روحیەی انقلاب را در شرق کوردستان و همچنین ایران زندە کرد. بر طبق آمار رسمی از جمع 500 شهید انقلاب ژینا در کل جغرافیای ایران ، بیش از 311 نفر از کردستان و بلوچستان و سایر ملیت ها هستند.
اما آنچه عجیب و قابل تامل است این است که گروه های مختلفی به نام صاحب انقلاب و منجی ایران شکل گرفته اند. این روزها در شبکه های اجتماعی لیست هفت نفره ای را میبینیم که به مناسبت سال نو بیانیه هایی صادر کرده بودند وخود را سر کاروان انقلاب میدانند. در این لیست نام یک فعال و سیاسی کورد وبلوچ یا هیچ کدام از ملتهای تحت ستم دیدە نمیشود، بدیهی است که این نه آخرین گروه خواهد بود و نه اولین بار است که شاهد چنین اقداماتی هستیم. مطمئن باشید چنین تفکری هرگز حق تعیین سرنوشت هیچ ملتی غیر از فارس ایران را به رسمیت نمی شناسد و نە خودمختاری کسانی را که ناخواسته بیش از 65 درصد جغرافیایی به نام ایران را تشکیل می دهند .
بندە نگران چنین گروه هایی و عدم حضور کوردها در لیست آنها نیستم. در واقع من بسیار خوشحالم که حقایقی را که دهه هاست بیان میکنیم در عمل آشکار می شود.
مخاطبم اینجا فقط احزاب سیاسی شرق کوردستان است. آنها نباید منتظر انفعال این گونه احزاب تاثیرگذار در اپوزیسیون به اصطلاح ایرانی باشند. باید خیلی مراقب این گروه‌‌‌ها باشند که به نهادها و کشورها سر می‌زنند، عکس شهدا را در خیابان‌های کوردستان آرم دیدارشان می‌سازند، اما از یک کشور و یک ملت صحبت می‌کنند. کتبا به این احزاب اطلاع دهید که هرگز نماینده مردم کورد نخواهند بود.
من نمی گویم کوردها باید درهای گفت وگو با به اصطلاح اپوزیسیون ایران را ببندند. اما کوردها تا کی باید از آنها پیروی کنند، در حالی که همیشه در کوردستان مقاومت علیه دیکتاتوری وجود داشته است? چرا اپوزیسیون ایران نمی تواند کوردها را دنبال کند و از آنها درخواست گفتگو کند? بیایید وقایع تاریخ منطقه را با توجه به مهارت و نفوذ خود معکوس کنیم. این انقلاب ثابت کرد که مردم کورد از کل اپوزیسیون به اصطلاح ایرانی تأثیرگذارتر هستند، این احزاب کورد هستند که می توانند میلیون ها نفر را در کردستان و حتی در مناطق خود به خیابان بیاورند.
مردم کورد تاچه زمانی شجاعت و مهارت خود را نسبت به طرف مقابل دست کم می گیرند?
خون دادن و ویرانی بیشتر در شرق کوردستان است. اجازه ندهیم چنین افرادی از ثمره انقلاب در عرصه دیپلماسی بین المللی امتیاز بگیرند.
برای این منظور، ما نیاز به ایجاد گروهی داریم برای دیپلماسی و لابیگری در شرق کوردستان به خارج از کشور . امیدوارم این امر مهم بیش از این به تاخیر نیفتد و با فوریت انجام پذیرد.
پیام من به خانم ها و آقایان سلبرینی این است که هر کاری می توانید انجام دهید و هرگونه می توانید از این انقلاب حمایت کنید. اما لطفا هرگز خود را صاحب انقلابی نکنید که شهدا و صاحبان آن حداقل 80 درصد مردم کوردستان و سایر ملت ها هستند. اما شما فقط به یک ملت اشاره می کنید.
بدانید که این افراد نمایندگان و سخنرانان خود را دارند. آنها جان خود را می دهند، نه فقط به خاطر یک دولت متمرکز، و دولت شما به قدرت برسد. آنها برای زندگی آزاد و حق تعیین سرنوشت مردم خود قیام می کنند و در برابر بزرگترین استعمار ایستادەند. ملت کورد و سایر ملتها برای سپردن سرنوشت آینده خود به برخی از آقایان و بانوان ملی گرا مانند شما قیام نخواهند کرد، تا بازهم 50 سال دیگر برای دستیابی به حقوق خویش به عقب برگردند.
پیش به سوی گام های سریع برای وحدت بیشتر، ایجاد دیپلماسی مشترک و جبهه قوی در شرق کوردستان.
Kan være et bilde av 7 personer og tekst
 
 
 
 
2023/01/08 19:33:24

1 ساڵ و 3 مانگ و 22 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : کوردی,و,فارسی,کێ,لەم,شۆڕشەدا,خوێن,دەدات,و,کێ,خۆی,دەکات,بە,خاوەنی،,خون,چە,کسانی,برای,این,انقلاب,ریختە,میشود,و,چە,کسانی,خودرا,صاحب
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©