دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان.

لە لایەن بەرێزان :جەمال قاسم سەرۆکی گشتی یەکێتی پەرلەمانتارنی کوردستان  کەریم بەحری برادۆستی جێگری سەرۆک و عەبدولڕەحمان عەلی کوردە

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان.

ڕێکەوتی١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٩ / ١ / ٢٠ ٢٣ی زاینی، بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەی شاندێکی پارتەکەمان، سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە هەولێر ی پایتەختی باشووری وڵات کرد.

لە لایەن بەرێزان :جەمال قاسم سەرۆکی گشتی یەکێتی پەرلەمانتارنی کوردستان  کەریم بەحری برادۆستی جێگری سەرۆک و عەبدولڕەحمان عەلی کوردە بەرپرسی پێوەندییەکان، بە گەرمی پێشوازیکرن. .

لەو دیدارە دۆستانەدا سەرەتا لە لایەن بەڕێز باوەجانی سەرۆکی پ س ک/ وێرای بەڕز نرخاندنی ڕۆڵ و کاریگەری یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە ئاست پرسی کورد بە گشتی. پێناسەیەکی پووختیان لە سەر کارو تێکۆشان و هەوڵ وخەمخۆرییەکانی  پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێناو یەکڕیزی ماڵی کورد و گرنگیدان بە بیرۆکەی سەربەخۆیی کوردستان، و هەروەها  لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و شۆڕش و ڕاپەڕێنەکانی ئێستایان، ئاراستەی لایەنی خانەخوێکرد.

هەر یەک لە بەڕێزان کاک جەمالقاسم  و کاک کەریم برادۆستی و کاک عەبدولرەحمان وێرای بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک، و شاندی یاوەری. ئەوانیش بە تێکڕا ئاماژەیان بە یەکڕێزی و یەکدەنگی گەلەکەمانیان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان کرد. و خۆشحاڵیان بەو دیدارە و نوێکردنەوەی پێوەندی دوولایەنە پێشاندا.

پاش یەک کاتژمیر لە دیدارئاڵووگۆڕی بۆچوونی نەتەوەییانە هەردوو لایەن لە ئاست پرسی وڵاتەکەمان، کۆبوونەو دیدارەکە کۆتایی پێهات، و شاندی پ س ک لە لایەن شاندی خانەخۆی واتە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانەوە بە گەرمی بەڕێکران

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

ڕێکەوتی١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٩ / ١ / ٢٠ ٢٣ی زاینی،

2023/01/09 12:05:54

1 ساڵ و 3 مانگ و 3 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,لایەن,بەرێزان,:جەمال,قاسم,سەرۆکی,گشتی,یەکێتی,پەرلەمانتارنی,کوردستان ,کەریم,بەحری,برادۆستی,جێگری,سەرۆک,و,عەبدولڕەحمان,عەلی,کوردە
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©