دامەزراندنی(حزب إيران نوين). ئاشکرابوونی ڕاستی ناخی هەموو فارسێکی ئێرانە.

عارف باوەجانی
دامەزراندنی(حزب إيران نوين). ئاشکرابوونی ڕاستی ناخی هەموو فارسێکی ئێرانە.

لە ٨ /١ /  ٢٠ ٢٣ واتە لەو سەدە نۆییەی جیهان کە چاوەڕێی زۆر بابەتی نوێتر دەکرا، لە سەردەمی شۆڕش و ڕاپەڕینێک کە سەرچاوەیەکی لە کورد

دامەزراندنی(حزب إيران نوين). ئاشکرابوونی ڕاستی ناخی هەموو فارسێکی ئێرانە.


لە ٨ /١ /  ٢٠ ٢٣ واتە لەو سەدە نۆییەی جیهان کە چاوەڕێی زۆر بابەتی نوێتر دەکرا، لە سەردەمی شۆڕش و ڕاپەڕینێک کە سەرچاوەیەکی لە کوردستانەوە سەریهەڵداوە. حیزبێکی سیاسی ڕەگەزپەرەستی ئێرانی بە بیرۆکەو ئایدیای ڕەزا پەهلەوی و پاشاییخوازەکانی فارسی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. بە پێچەوانەی هیندێک خەیاڵپڵاوی کوردانی خوازیاری ^ئێرانێکی دیمۆکراتی^ لە دواڕۆژ بۆ هەموو. بەڵام ئەوان زۆر بە تووندی دژی ئەو خەیاڵانەو بگرە لە مەرامنامەکەیان زۆر بە ڕوونی دژایەتی فیدراڵیشیان ڕاگەیاندووە. زمانی فارسیشیان وەک زمانی سەرەکی و ئەسڵی سەپاندووە. لە یەکەم ڕستە تا کۆتا ڕستەی ڕاگەیاندن و کارو بەرنامەو مەرامنامەیان، بۆ یەک وشەش ناوی کوردستان یا هیچ نەتەوەیەکی دیکەیان نەهێناوە، و بگرە هەموو ئێرانیان بە یەک نەتەوە پێناسەکردووە.

ئەوان مافی خۆیانە لە ئاست خۆ بەکمزانین یا خۆ بە ئێرانی زانینی نەتەوەکانی بندەست، هەمیشە خۆیان بە گەورەو کەڵەگەتی ئێمەی کورد و نەتەوەکانی دیکە بزانن.
ئەوەی ئەوان دەیڵێن و دەیکەین ڕێک سیاسەتی نەشاراوەی هەموو فارسێکە. دەنا بە دڵنیاییەوە٩٩٠ª بەو شێوە بیردەکەنەوە، و هەرگیز ئامادە نین دەسەڵاتی ئیمپراتۆری فارسی خۆیان، لەگەڵ گەلانی غەیرە فارسدا دابەشبکەن. ئەوان خەون و خەیاڵیان ئەوەیە نیوەی ئاسیا بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، کە گوایا لە سەدەکانی ڕابووردووا  سەر بە ئیمپراتۆری ئەوان بوون و  ئێستا لێیان داگیرکردوون.
بڕێک  فارسی زمانلووسیان هەیە کە لەم ئان وساتەدا لەگەڵ پارتە کوردییەکان بڕێک بە نەرمی ^زمانی لۆکە^دێنە پێشەوە، دەزانن کە گەلی قارەمانی کورد توانایی چەندەو خوازیاری چییە. ئەوانیش بۆ ئەوەی بیرۆکەی نەتەوەیی کوردستانی، یا بە واتای ئەوان( جیاخوازی) لە هیزریان نەهێلن، برێک وشەو دروشمی بێکردەوەی جاروبار بە کار دەهێنن.  دەنا بە دڵنیایەوە نەتەوەیەک بە خەیاڵی دەسەڵات بە سەر نیوەی ئاسیادا بژی، چۆن ئامادەیە دەسەڵات لەگەڵ غەیرە خۆیان دابەش بکەن، ئەو خەیاڵەی کە ئەو دەستەواژۆ بێکردەوەییەی کە گوایا  لاین هێندێکیان باس لە ئێرانی دیمۆکراتی و فیدراڵیەوە دەکرێت، هەر ئەو زمان لووسانەی ئیستا!  بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا ئەو بیرۆکەیەش لە گۆڕ دەنێن.

لەئێستادا کاتی ئەوە هاتووە کە لە پلەی یەکەم، ئەو پارتە سیاسیانەی کوردستان، ناسناوی ئێران لە پاشناوی پارەتەکەی خۆیان لابەن، وڵامێکی تووندی سیاسیانەو نەتەوەییانەیان بدەنەوە. پێیان بڵێن ئێمەش شەرم دەکەین، خۆمان بە هاوڵاتی ئێوەی داگیرکەر بزانین.
ئەوان بە ئاشکرا بانگەشەی بندەستی بۆ نەتەوەی گەورەی کوردو گشت نەتەوەکانی دیکە، بۆ دەیانساڵی داهاتووشیان دەکەن. تکایە با دیسانەوە خۆمان گێل نەکەینەوەو  بەوەش نەگووترێت کە گوایا ئەوانەی ئەم حیزبە تازەیان داناوە، پێناسەی هەموو فارسێک ناکەن، و گوایا فارسی باش هەیە باوەڕی بە مافی کوردە. دڵنیابن: لە چەپەوە بۆ ڕاستیان، لە ئیسلامیەوە بۆ عیلمانیان، لە پاشاوە بۆ گەدایان، هەموویان خوازیاری دەسەڵاتی سەرەکی فارسی ئێرانین.

با ئێمەش واز لە سیاسەت وتەکتیک و ئەو جۆرە کاتکووشتنانە بهێنین و بە شانزییەوە هەموومان خوازیاری دەسەڵاتی سەرەکی کوردی وکوردستانی بین، ئەو خوێنەی ڕۆژانە لێمان دەتکێت بال ە پێاو سەربەخۆیی یکەجاریمان بێت.
پارتە تێکۆشەرەکانی کوردستان، تکایە: ئێوەش ئەو پاشناوە شوورەییە و ئابڕووبەرەی وڵاتی ئێرانی داگیرکەر لە حیزبەکانتان بکەنەوە. بە هەڵگری پاشناوی ئێران! واتای ئەوە دەگەیەنێت کوردستان لەو بەشە لە لایەن ئێرانەوە داگیرنەکراوە و بەشێکە لەوانە، با واز لەو خەیاڵپڵاوییە بهێنین  کە ئێرانی داهاتوو هی هەموومانە.
 با ئێمە لە خەمی دامەزراندنی حکوومەتێکی مۆدێرن ودێمۆکراتی کوردستانیدا بین لە سەر سنووری جۆغرافیایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە کۆمێنتەکاندا چەند وێنەیەک لە مەرامنامەکانیان بڵاو دەکەمەوە

2023/01/09 12:16:27

1 ساڵ و 3 مانگ و 21 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,٨,/١,/ ,٢٠ ٢٣,واتە,لەو,سەدە,نۆییەی,جیهان,کە,چاوەڕێی,زۆر,بابەتی,نوێتر,دەکرا،,لە,سەردەمی,شۆڕش,و,ڕاپەڕینێک,کە,سەرچاوەیەکی,لە,کورد
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©