هه‌ینی 11 جۆزه‌ردان 2724

بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمپێوزیۆمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک. لە ژ

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمپێوزیۆمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک. لە ژ

ڕێکەوتی١١/١ / ٢٠ ٢٣ زاینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی پ س ک،

بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمپێوزیۆمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک. لە ژێر ناوی هەرێمی کوردستان لە ناو گۆڕانکاریییەکاندا( دەرفەت و ئاڵنگاری)

 

ڕێکەوتی١١/١ / ٢٠ ٢٣ زاینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی پ س ک، لە سیمپێوزیۆم^هاونشینی پێکەوە^ کە بە هاوبەشی نێوان زانکۆی لوبنانی فەرەنسی وسەنتەری تاسک. کە لە ژێر ناوی هەرێمی کوردستان لە ناو گۆڕانکارییەکاندا ( دەرفەت و ئاڵنگاری) بەڕێوە چوو،، بەشدار بوو. .

لە پانێلی یەکەمدا، لە بەشی( مەترسییە ناخۆییەکان لە ڕوانگەی لایەنە سیاسییەکان ) لە لایەن ٣ ئەندامی سەرکردایەتی سێ پارتی باشووری وڵات، وەک  بەڕێزان: د. هێمن هەورامی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، د.خەلیل ئیبراهیم لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان . بابەت و بۆچوونەکانیان بۆ چارەسەر پێشکەشکران.

لە بەشی دووەمی پانێلدا. لە ژێر ناوی ( لێکدانەوەی ئەکادیمیانە بۆ مەترسییە دەرەکیەکان ) لە لایەن٣ مامۆستای زانکۆ شیکاری وردیان  لە سەر مەتەرسییەکانی ئەو ناکۆکیانە بۆ دواڕۆژی دەسەڵاتی باشوور کرا.

لە پەڕاوێزی ئەو چالاکییە هاوبەشە گرنگەی  سیمپێوزیۆمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک. سەرۆکی پ س ک توانی چاوی  بەرپرسانی زانکۆی فەرانسی لوبنانی و سەنتەری تاسک، و بە چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی  بیانی و کوردستانی بکەوێت، بە تایبەت نۆێنەری پارت و لایەنە کوردستانییەکان. لەو دیدارە کورتەدا لە نێوان سەرۆکی پ س ک  و کەسایەتی ولایەنەکان، بە کورتی ئاماژە بە دۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران کرا. چەند لایەنێکی ئاکادیمی و ڕێکخراوی زانستی! پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆکی پ س ک  بەڕێز عارف باوەجانی کرد، کە لە سەر دۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سیمیناری بۆ ڕێکبخەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.پ س ک

 

 

 

2023/01/11 15:40:55

1 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕێکەوتی١١/١,/,٢٠ ٢٣,زاینی،,لە,سەر,بانگهێشتی,فەرمی,بەرێز,عارف,باوەجانی,سەرۆکی,گشتی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان,بە,یاوەری,شاندێکی,پ,س,ک،
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©