٢٨ ی ڕێبه‌ندان ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆز بێ.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پ.س.ک
له ٢٨ی ڕێبه‌ندان، له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا هیوادارین له ده‌وومین ساڵی خۆیدا، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێ بنێته قۆناغێکی دیکه‌وه و زیاتر، دلێرانه‌تر له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان تێبکۆشێین.
٢٨ ی ڕێبه‌ندان ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆز بێ.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خه‌ڵکی کوردستان و شۆڕشگێرانی ڕێبازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ین.
له ٢٨ی ڕێبه‌ندان، له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا هیوادارین له ده‌وومین ساڵی خۆیدا، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێ بنێته قۆناغێکی دیکه‌وه و زیاتر، دلێرانه‌تر له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان تێبکۆشێین.
یه‌ک ساڵ به‌ر له ئێستا له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له کوردستان، له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان چه‌ندین سه‌ده‌یه خوێنی خۆی له پێناویدا ڕشتووه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرا.
ئه‌و ئامانجانه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له پێناویدا خه‌بات ده‌کات کۆمه‌ڵه ئامانجێکن که دایکان و باوکانی شه‌هیدان له پێناویدا تێ ده‌کۆشن. ئه‌و ئامانجانه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له پێناویدا خه‌بات ده‌کات هه‌مان ئامانج و خواست و ویستی چینی چه‌وساوه و ئه‌و خه‌باتکارانه‌ن که بوونه نیشانه‌ی گولله‌ی تفه‌نگه‌کانی جهموری ئیسلامی ئێران و پیاوکوژه‌کانی ئه‌م ڕژێمه.
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌یدانی گه‌ل و شوێنکه‌وتوانی ڕێبازی سه‌ربه‌ستیی بۆ کوردستان.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پ.س.ک
بڵاوکراوه‌ی ٢٨ ی ڕێبه‌ندان، به بۆنه‌ی یه‌ک ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2007-02-18 14:16:40
17 ساڵ و 2 مانگ و 20 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان