بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی٧٧ساڵەی کۆماری کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی٧٧ساڵەی کۆماری کوردستان.

حەفتاوحەوتساڵ پێش، گەلی کورد لە سەردەمی شەڕی دووەمی جیهانی، و درووستبوونی بۆشایی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر. یەکەمین کۆماری سەربەخۆی

 

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی٧٧ساڵەی کۆماری کوردستان.

کوردستانیانی ڕاپەڕیو لە پێناو سەربەخۆیی نیشتیمانی داگیرکراومان، تێکۆشەرانی هەمیشە تامەزرۆی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، هاونیشتمانیانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر!
لاوانی هەمیشە تامەزرۆیی سەربەستیی و سەربەخۆیی وڕزگاریی یەکجاری نیشتیمان !

حەفتاوحەوتساڵ پێش، گەلی کورد لە سەردەمی شەڕی دووەمی جیهانی، و درووستبوونی بۆشایی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر. یەکەمین کۆماری سەربەخۆیی لە کوردستان، لە بەشی داگیرکراوی خۆرهەڵاتی نیشتیماندا بە شێوەیەکی مۆدێڕنی ئەو سەردەمە دامەزراند.
لەم ئان و ساتەدا کە بەرەو پیری یادی٧٧ساڵەی کۆماری سەربەخۆیی کوردستان دەڕۆین، شۆڕش و ڕاپەڕین لە ژێر ناوی شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان سەریهەڵداوە، و شەپۆلەکانی ئەو شۆڕشە هەموو ئەو سنوورانەی بە ویستی داگیرکەران پێی دەگووترێت ئێران، گرتووەتەوە. ئەو شۆڕشە تەمەنی گەیشتووەتە سەرەوەی ٤مانگ.
ئەوەی لەم شۆرشەدا زۆر دڵخۆشکەرە!  پەیام ودروشمەکانێتی، واتە بە وتنەوەی هەتا کوردێک بمێنێت کوردستان هەر دەمێنێت. کوردستانە کوردستانە، گۆڕستانی داگیرکەرانە. ئەو پەیامانە بە تێکەڵبوون بەخوێنی سەدان شەهیدی نۆی، سەدان بەندی و برینداری نۆیی ئەم نیشتیمانە داگیرکراوە. ڕوونە کە گەل خۆی ئامادە دەکات بۆ نوێبوونەوەی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆی کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کوردستان، پیڕۆزبایی ئاراستەی خەڵکئ کوردستان بە گشتی، ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕیوی نیشتیمان، بە تایبەتی دەکات.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە کە دەبێت پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر بە خێرایی لە هەوڵی درووستکردنی بەرەیەکی بەهێزی نەتەوەیی بن، کە وڵامدەرەوەی ئەو شۆڕشە بێت کەوا زیاد لە ٤ مانگە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، و ناوچەکانی دراوسێمان تێپەڕی کردووە.
وا دەبینین کە یەکێتی ئوروپاو زۆربەی ناوەند و دەزگا گرنگەکانی دەسەڵاتی جیهانی پەیتا پەیتا گەمارۆ و سزای تووندی ئابووری وسیاسی ودیپڵۆماسی دەخەنە سەر دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ئێران. واتە لە ئاست جیهاندا ئاسانکاری بۆ نەمانی ئەم ڕێژیمە دەکرێت و هیچ گوومانێکی تێدا نەماوە. بۆیە لەم کاتە گرنگەدا لە پلەی یەکەم پێویستە گەلی کورد لە ڕێگەی درووستکردنی بەرەیەکی گشتگیر پەلە بکات، کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەو لایەنەکانی کوردستانی بکات. لە ڕێگەی ئەو بەرەوە بۆ دیدار و دیالۆگ و یەکگووتاری لە ئاست لایەنەکانی جیهانی، و لایەنەکانی دیکەی نەیاری ئەم ڕێژیمە.
هەروەها بۆ بەڕێوەبەریکردنێکی کاتی، لە پێاون پاراستنی ئارامی خەڵک و سنوور و دام و دەزگاکان، لە سەردەمانی نەمانی دەسەڵاتی ئەم ڕێژیمە لە سنوور و ناوچەکانی کوردستان.

لە ڕووداو گۆڕانکارییەکانی سەدەکانی پێشوودا: نەتەوە بندەستەکانی مێژوو ڕابووردوی ئەم جیهانە، توانیویانە لەو پێشهاتانە و لاوازبوونی دەسەڵاتی داگیرکەر، کەڵک وەرگرن و مافی سەربەخۆیی خۆیان بە دەستبهێنن. بۆ گەلی ئێمەش لە ئێستادا باشترین گۆڕانکاری چاوەڕوانکراو  بەڕێوە. کە بێجگە لەگەلی کورد و چەندین گەلی دیکەی بندەستیش لەو جۆغرافیایەی کە بە زۆرە ملی ناوی لێنراوە ئێران، بۆ ڕاگەیاندنی کیانی سەربەخۆیی، خۆیان ئامادە دەکەن.
ئەو هەوڵانەش ئاشکران کە گەلی ئێمە بۆ ئەم هەنگاوە نەتەوەییە بە تەنیا نیە، فشارو زەختەکانیش تەنیا ڕوو لە خەڵک و خاکی کوردستان ناکرێنەوە.

گەلی ئێمەش٧٧ ساڵ پێش لە ئەزموونی گۆڕانکارییەکان توانی کەڵکوەرگرێت. لەو سەردەمەدا زۆر زیرەکانەو لێزانانە، هەر چەند لە چوارچێوەی سنوورێکی کەمی جۆغرافیای بووە، بەڵام توانوێتی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر قازی موحەممەد ڕاگەیەنێت.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: بە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی سیاسەتی سەردەمیانەی ناوچەکە، پێمانوایە لە ئێستا کە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی، و فشارە ناوخۆییەکان بۆ نەمانی ئەم ڕێژیمە خۆسەپێنە، تەواو مسۆگەر بووە. باشترین هەلی گوونجاو لە ئارادایە بۆ باسکردن وهاندانی شەقامی کوردستانی بۆ بەدەرنانی داگیرکەرانی ئێستا و داهاتوو. پێویستە ئێمەی کورد بێجگە لە بە دەستهێنانەوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بڕوا بە هیچ چارەسەرێکی دیکەی فریودەرانەی نەتەوەی داگیرکەر نەکەینەوە.
مێژوو سەلماندوویەتی کە دەسەڵاتدارانی فارسی بە هەموو ئایدیاو پێکهاتەیەکیانەوە، لە چوارچێوەی مانەوەی هێزو دەسەڵات و بیرۆکەی ئیمپراتۆری فارسیدا کار دەکەن، وبێجگە لە مانەوە لە بندەستی خۆیان هیچ چارەسەرێکی دیکە بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە بە گوونجاو نابینن. بۆیە هەر جۆرە بەڵێنێکیان، تەنیا بۆ هێورکردنەوەی تین و گەرمی شۆڕشە نەتەوەییەکەمانە، لە دواڕۆژە بە کۆکردنەوەو دامەزراندنی هێزی سەربازیان، وەک مێژووەکان و ئەزموونەکانی پێشووتر پەلامارمان دەدەنەوە.

پارتی سەربەستیی کوردستان: هەر لە یەکەم ڕۆژی دامەزرانییەوە، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، بانگەوازی بۆ کارکردن لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە، و بەردەوامیش کاری لە سەر دەکات. دیسانەوەش هەر لەم یادە پیرۆزەدا بانگەشەی گردبوونەوەی گشت لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکات، کە لە دەوری سەکۆیەکی نەتەویی لە پێناو ڕاگەیاندنی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، ئەگەر لە تاڕاوگەشدا بێت. ئەزموونی سەرکەوتووانەی دەیان نەتەوەی دیکەی بندەستی پێشووتر، پێمان دەڵێت کە دەکرێت ئەو دەوڵەتەش لە تاراوگە درووستبکەینەوە، و لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ناوخۆی وڵات، وەک وڵاتێکی سەربەخۆیی ئامادەکراو! یاسای وڵاتی پێ بەڕێوە ببەین. نەک چاوەڕوان بین، کە کەسانی دیکەی تازە هەڵکەوتووی حکوومەتی نۆی فارسی، لە تارانەو مافمان بۆ دیاری بکەن.

بەرز و بەڕێز بێت ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان.

هەر شەکاوەبێت خەباتی یەکگرتوویمان لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و بە دەستهێنانی کۆمارێکی دیکە بۆ کوردستان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی ٢٠ ٢٣ی زاینی.

2023/01/21 12:00:22

1 ساڵ و 3 مانگ و 9 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : حەفتاوحەوتساڵ,پێش،,گەلی,کورد,لە,سەردەمی,شەڕی,دووەمی,جیهانی،,و,درووستبوونی,بۆشایی,دەسەڵاتی,ئێرانی,داگیرکەر.,یەکەمین,کۆماری,سەربەخۆی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©