زەویلەرزین باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژان، بە دەیانهەزار و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
زەویلەرزین باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژان، بە دەیانهەزار و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەم شەو ٦ / ٢ / ٢٠ ٢٣ بەداخێکی زۆرەوە لە باکوور و ڕۆژئاوای نیشتیمان، هەروەها لە بەشێک لە گووندەکانی سنووری دەستدرووستی باشوورو ڕۆژه

زەویلەرزین باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژان، بە دەیانهەزار و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

زەوی لەرزین و دەیانهەزار شەهید و بریندار لە باکوورو ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەم شەو ٦ / ٢ / ٢٠ ٢٣ بەداخێکی زۆرەوە لە باکوور و ڕۆژئاوای نیشتیمان، هەروەها لە بەشێک لە گووندەکانی سنووری دەستدرووستی باشوورو ڕۆژهەڵاتیش، کەوتنە بەر کارەساتێکی گەورەی زەویلەرزەین. بە ڕێژەی ٧،٧.
بە پێی ئامارە کان ژمارەی کووژراوانی ئەو کارەساتە لە باکووری کوردستان گەیشتووەتە سەرەوەی ٢٥ هەزار کەس و برینداریش لە ٨٠ ٠ ٠ ٠  هەشتاهەزار بۆ سەرەوەیە.
لە ڕۆژئاوای نیشتیمانیش بەداخەوە ژمارەی کووژراو لە سەرەوەی ١٠ ٠ ٠ ٠  دەهەزار کەس و برینداریش زیاد لە ٢٥ هەزار کەسە.
بە پێێ گەڕانی تیمەکان ئەو ژمارانەی کوژراو بریندار لە هەردوو بەشی کوردستان، ڕۆژانە ژمارەیان بەرەو سەرتر دەچێت.
لەو پێوەندییەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یەکەم ساتی ڕووداوەکە، لە تویتێکدا بە ناوی سەرجەم پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سەرەخۆشی گەیاندە خەڵکی هەردوو بەشی کوردستان و داوای هاوکاری و فریاکەوتنی لە کوردستان و جیهانکرد.
ئەوەی خوارەوە بەشێکە لە پەیامەکەی بەڕێز عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان،
لە پێوەندی بەو ڕووداوە سرووشتییە ناخهەژێنەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم و گشت هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی هەموو خەڵکی زیانبەرکەوتوویی کوردستان و تەواوی ئەو نەتەوە و دراوسێیانەی کە لە تورکیا و سوریا کە لەم کارەساتەدا تووشی زیانی گیانی بوون، دەکەم.
داوا لە گشت وڵاتان و رێکخراوانی مرۆیی جیهان دەکەم، کە هاوکارەی بە پەلە بگەیننە خەڵکی کوردستان و تورکیا و سوریا و تەواوی ئەو شوێنانەی کە کارەساتە، زیانیان بەرکەوتووە.
خوایەگیان بەزەییت بە حاڵی خەلکی نیشتیمانداگیرکراو لێقەوماوی کوردستان بێت، کە سەرەڕای لە سێدارەدان و بەندی و دەربەدەری، ساڵانەش لەگەڵ ئەم قەدەرە ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
عارف باوەجانی
٦/ ٢ / ٢٠ ٢٣

2023/02/10 10:37:12

1 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەم,شەو,٦,/,٢,/,٢٠ ٢٣,بەداخێکی,زۆرەوە,لە,باکوور,و,ڕۆژئاوای,نیشتیمان،,هەروەها,لە,بەشێک,لە,گووندەکانی,سنووری,دەستدرووستی,باشوورو,ڕۆژه
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©