کەسایەتی بە ناوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەلا موحەممەدی باوەجانی کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کەسایەتی بە ناوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەلا موحەممەدی باوەجانی کۆچی دوایی کرد.

بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە بە هەموو خزمان و دۆستان و هەموو لایەک ڕادەگەیەنم، هەواڵم پێگەیشت کە خاڵۆم مەلا موحەممەدی ڕەزایی ناسراو بە

" إإنأ٠ێا لإلأهإ و٠ێإإنأ٠ێـا إإل٠ێي٠’هإ ر٠ێاجإعون٠ێ " کل نفس ذائقƒ الموت.
کەسایەتی بە ناوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەلا موحەممەدی باوەجانی کۆچی دوایی کرد.

بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە بە هەموو خزمان و دۆستان و هەموو لایەک ڕادەگەیەنم، هەواڵم پێگەیشت کە خاڵۆم مەلا موحەممەدی ڕەزایی ناسراو بە مامۆستا مەلا موحەممەدی باوەجانی، کەسایەتی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەڤەری کرماشان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13.2.2023 بە هۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەیەکی تارانی پایتەختی ئێران، کۆچی دوایی کرد.
خەمخۆری و ناسراوی مامۆستا بۆ خەڵکی لێقەوماوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢ کە بە هەزاران بنەماڵەی لێقەوماوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئاوارەی ناچاری دەستی شەڕی ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و ئێراق بوون، بێهیچ هاوکاری و پێڕاگەیشتنێکی سەرەتایی گوازرابوونەوە بۆ ئۆردووگای زۆرە ملی ئەڵتاش لە ڕۆمادی ئێراق.
کە لەو کاتەدا ناوبراو، چاونەترسانە بەرەو بەغدای پایتەختی ئێراق کەوتە ڕێ، و دەنگ وهاواری مەزڵوومی ونەبوونی پێداویستی ژیانی ئەو خەڵکە بێکەسەی گەیاندە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراق و دەزگاکانی بەرپرسی حکوومەت. تا کاتی گەڕانەوەشی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٦ وەک کەسایەتێکی خەمخۆر و دیاری کۆمەڵایەتی و ئایینی ئەو ئۆردوگایە ناسراو بەرچاو فریادڕەسی خەڵکەکە بوو.
لە سەردەمانی گەڕانەوەشی بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان تا دوا ماڵئاوایی لە ژیان، وەک کەسایەتییەکی بەرچاوی ناوچەکە بەردەوام لە لایەن پیاوماقووڵان و کەسایەتییە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور، لە گووندەکەی خۆی واتە بانیساکانی سەلاسی باوەجانی، سەردانی کراوە و ڕێزی لێگیراوە.
لە ئاست ئەو کۆسپەدا سەرەخۆشی دەکەم لە دایکم و تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی ڕەزایی و کوڕ وکچەکانی مامۆستاو، خاڵۆ مەحموودی ڕەزایی برای بچووکی مامۆستای کۆچکردوو، و هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی گشت خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەکەم
خوای گەوەر بە بەهەشتی بەرین شادی بکاتەوە، و سەبووری هەموو لایەکمان بدات.
عارف باوەجانی
............................

وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی لەخەڵکی سەلاسی باوەجانی و بنەماڵەی مامۆستا مەلا موحەممەدی باوەجانی دەکەن، هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دەکەین.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

2023/02/13 16:32:42

1 ساڵ و 2 مانگ و 13 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : بە,دڵێکی,پڕ,لە,خەمەوە,بە,هەموو,خزمان,و,دۆستان,و,هەموو,لایەک,ڕادەگەیەنم،,هەواڵم,پێگەیشت,کە,خاڵۆم,مەلا,موحەممەدی,ڕەزایی,ناسراو,بە,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©