هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠  / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرۆکایەتی بەڕێز

شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠  / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرۆکایەتی بەڕێز حەمە ساڵح قادری ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندییەکان، و بە یاوەری بەرێزان: حەسەن کاکیلی و جەلال ڕەوانگەرد کادیرانی پێوەندییەکانی حدکا. بە هێنانی پارچەگووڵەوە بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی ڕێبەری حیزبەکەیان، لە پێوەندی بە کۆتاییهاتنی کۆنگرەی سێیەم و یادی ١٧ساڵەی دامەزراندنەوە، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و سۆران کرماشانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و هەڵگوورد کوردنژاد کارگێڕی پێوەندییەکان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە سەرەتاوە بەڕێز حەمەساڵح قادری وەک سەرۆکی شاندی حدکا پیڕۆزبایی هەردوو بۆنەی کۆنگرەی سێیەم و یادی حەفدەساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی، و هەروەها هەڵبژاردنەوەی بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی گشتی، ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی پ س ک کرد.
سەرۆکی پ س ک بەخێرهاتنی گەرمی لایەنی حدکا کرد. سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی پێگەیاندن. بەڕێزیان ئاماژەیان بە چەند خاڵ و بڕیارێکی گرنگی کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان کرد، بە تایبەت یەکێک لەو خاڵە گرنگانە, ڕاسپاردەی کۆنگرە، بوە کە ئاماژە بە درووستبوونی بەرەیەکی سەرتاسەری بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، یا بەرفراوانبوونی ناوەندی هاوکاری پارتە سیاسییەکانی کوردستان.
پاشان هەردوو لایەن ئاماژەیان بە چەندین خاڵی گرنگ لە سەر پێوەندیی هەردوو حیزب و یەکڕیزی ماڵی کورد لە ڕۆژهەڵات کرا. لە درێژەی باسەکاندا تیشکخرایە سەر شێوەی خەباتی هابەش و چۆنیەتی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان و بەرەنگاربوونەوە شوفێنیستانی دژە کورد.
درووستبوونی بەرە یا پرووتکۆڵێکی هاوبەشی بە پەلە بۆ ئێستای خۆرهەڵاتی نیشتیمان، یەکێک لە باسە گرنگەکانی ئەو دیدارە بوو.
هەردوو لایەن پێداگر بوون لە سەر زەروورەتی پتەوکردنی پێوەندییەکانیان و بەردەوامی دیدار و سەردانەکانیان.
 
 
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١/ ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠  / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی.
2023/02/20 14:20:54

1 ساڵ و 1 مانگ و 13 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕێکەوتی,١ی,ڕەشەممەی,٢٧٢٢ی,کوردی,بەرامبەر,بە,٢٠ ,/,٢,/,٢٠ ٢٣ی,زاینی.,شاندێکی,حیزبی,دیمۆکراتی,کوردستانی,ئێران،,بە,سەرۆکایەتی,بەڕێز,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©