سێ‌شه‌مه 28 خاکه‌لێوه‌ 2724

یەکەمین پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی سێیەمیPSK بە بەشداری ئەندامان و جێگران و ڕاوێژکاران و بەرپرسانی ئۆرگانەک

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
یەکەمین پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی سێیەمیPSK بە بەشداری ئەندامان و جێگران و ڕاوێژکاران و بەرپرسانی ئۆرگانەک

خاڵی دووەمی کاری پلۆنۆم. تایبەتکرابوو بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، و هەردوو جێگرەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی. کە بێجگە

یەکەمین پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی سێیەمیPSK بە بەشداری ئەندامان و جێگران و ڕاوێژکاران و بەرپرسانی ئۆرگانەکان، بەڕێوەچوو.

ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٦ / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی، یەکەمین پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بە بەشداری ئەندامان و جێگران و ڕاوێژکارانی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی سێیەم، و بەرپرسی ئۆرگانەکانی پ س ک. بەو خاڵبەندییانەی خوارەوە بەڕێوە چوو.
خاڵی دەسپێک: کردنەوەی بەرنامەی پلۆنۆم بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ١خوولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان.
خاڵی یەکەم: کردنەوەی کاری فەرمی پلۆنۆم بە لێدوانێکی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، لە سەر دەنگدانەوەی کۆنگرە لە ئاست کوردستان و دەرەوەی وڵات، و ئاماژە بەو پەیامە گرنگانەی بە ئاشکراو داخراو لە ئاست ناوخۆی پارت و ڕێکخراوەکانی کوردستانی، و لایەنەکانی دۆستی کورد بە دەستمان گەیشتووە. لە لایەن زۆربەی بەشدارانی پلۆنۆم، هەڵسەنگاندن و شڕۆڤەی زانستی لە سەر ناوەڕۆکی پەیامەکان، و دەنگدانەوەی ئاکامی کۆنگرە، کرا.

خاڵی دووەمی کاری پلۆنۆم. تایبەتکرابوو بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، و هەردوو جێگرەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی. کە بێجگە لە سەرۆکی گشتی، ئەم بەڕێزانەش وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی، لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەوە هەڵبژێردران. ئاهورا هەورامی، دڵشاد پەروانە، وریا ساڵحزادە، ئیبراهیم حەیدەری. هەروەها هەردوو بەڕێزان ئاهورا هەورامی و دڵشاد پەروانە وەک جێگرانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، متمانەی سەرۆکی گشتی و پلؤنۆمیان پێدرا.

خاڵی سێیەم: تایبەت کرابوو بە دیاریکردنی بەرپرسی ناوەندەکانی پ س ک. کە بریتینە لە:
١ / ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری.
٢ / ناوەندی پێوەندی و دیپڵۆماسی.
٣ / ناوەندی داراریی و ئابووری.
٤ / ناوەندی پێشمەرگەو ڕێکخستنەکانی ناوخۆ و دەرەوە.
٥ / ناوەندی ڕێکخراوەکان، ژنان و لاوان و پەنابەران و سەندیکاکان.
٦ / ناوەندی ئاسایش و زانیاری
هەروەها دابەشکردنی کاری ڕێکخستنی پارتەکەمان، بە چەند هەرێمێک بە شێوەی خوارەوە.
هەرێمەکانی کاری ڕێکخستنی پارتی سەربەستیی کوردستان، بریتین لە :
١ . هەرێمی کرماشان.
٢ / هەرێمی ئیلام و لوڕستان.
٣ / هەرێمی ئەردەڵان / سنە
٤ / هەرێمی موکریان
٥ / هەرێمی ورمێ
٦ / هەرێمی هەورامان
٧ / هەرێمی کوردخانە/ بۆ کاروباری کوردانی دوورخراوەی سنووری خاکی کوردستان.
٨ / هەرێمی تاڕاوگە/ بۆ سەرپەرەشتی گشتی کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات.
خاڵی چوارەم: هەڵویست و خوێندنەوەی پ س ک لە سەر هەڵویستی بەڕێز مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حدکا، بۆ هاوکاری نەکردنی ڕەزا شاو سەڵتەنەتییەکان. لە نزیکترین کاتدا لە نووسراوەیەکی تایبەتدا، هەڵویستی(پ س ک) لەو بوارەدە بڵاو دەکرێتەوە.

خاڵی پێنجەم: هەنگاوی بە کردەوەیی پارتەکەمان، بۆ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی ناردنی بانگهێشتی فەرمی بۆ چەند لایەنێکی سیاسی، کە شێوەی بیرکردنەوە و تێڕوانینمان لە ئاست ناسنامەی نەتەوەیی لە یەکەوە نزیکە، ئەوەش وەک هەنگاوی یەکەم. لەو بوارەدا پلۆنۆم کۆمیتەیەکی تایبەتی بۆ ئامادەکاری ئەو ئەرکە دیاریکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٢ / ٢ / ٢٠ ٢٣

2023/02/27 12:52:01

1 ساڵ و 1 مانگ و 19 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : خاڵی,دووەمی,کاری,پلۆنۆم.,تایبەتکرابوو,بە,هەڵبژاردنی,ئەندامانی,دەستەی,کارگێڕی،,و,هەردوو,جێگرەکانی,سەرۆکی,پارتی,سەربەستیی.,کە,بێجگە,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©