لە ڕۆژی نێونەتەوەیی ژناندا دەڵێین ژنانی کوردستان نموونەی قارەمانی ژنانی جیهانە. بەیاننامەی ئەنجوومەن

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە ڕۆژی نێونەتەوەیی ژناندا دەڵێین ژنانی کوردستان نموونەی قارەمانی ژنانی جیهانە. بەیاننامەی ئەنجوومەن

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. ڕۆژی ٨ی مارس لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان پیڕۆز دەکات، وەک پارتی سەربەستیی کوردس

 

لە ڕۆژی نێونەتەوەیی ژناندا دەڵێین ژنانی کوردستان نموونەی قارەمانی ژنانی جیهانە. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ژنانی تێکۆشەری کوردستان، دایکانی ماندووی ڕێگەی ژیان، کچان و کەنیشکە  بە تواناکان و دەستە خووشکەکانی جوانەرمەرگ ژینا ئەمینی کوردستانی.
هەموو ڕێکخراوانی ژنانی جیهانی.
ڕۆژی هەشتی مارس لە ژنان و کیژانی کوردستان و تەواوی جیهان پیڕۆزبێت.

کاتێک ئاو لە مێژووی Ú¾ەڵبژاردنی ٨ ی مارس وەک ڕۆژی ژنان لە جیÚ¾ان دەدەینەوە، دەبینین کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ژنانی کرێکاری ڕستن و چنین لە ساڵی ١٨٥٧ لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا. لە بەر ئەوەی کاری زۆر سەنگین ودژاواریان پێدەکراو لە بەرامبەریشدا حەقە دەستێکی زۆر کەمیان پێدەدان، کە چەند بەرامبەر بەحەقی دەستی پیاوان کەمتر بوو. بە هۆی سووتاندنی چەند ژنێکی کرێکار لەو کارەخانە و ڕوودانی ئەو کارەساتە، وایکرد کە هەموو ساڵێک لە ٨ ی مارسدا ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بیری ژنان و گشت پشتیوانانی مافەکانی ژناندا دەهاتەوە. تا سەر ئەنجام لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان ٢٧ /٨/ ١٩١٠  کە ١٠ ٠  ژنی بە توانای تێیدا بەشدار بوو لە کۆی ١٧ وڵاتی جیÚ¾اندا، بە پێشنیاری کلارا زێتکین کە یەکێک لە زیرەکترین چالاکوانانی ژنانی ئەڵمانیا بوو، رۆژی ٨ ی مانگی مارس وەک ڕۆژی ژنان دەستنیشان کرا. دوای ئەو ڕێکەوتە لە چەندین وڵات ئەو یادە ساڵانە بەڕز ڕادەگیرا. لە ساڵی ١٩٧٧ نەتەوە یەکگرتووەکان ٨ی مارسی وەک ڕۆژی فەرمی جیهانی ژنان دەستنیشان کرد. ئیتر ئەو ڕۆژە لە ئاست جیهاندا بوو بە ڕۆژێکی فەرمی و لە کوردستانیش بەردەوام، لە شاخ و شاردا یادیکراوەتەوە و دەکرێتەوە.
بەڵام ئەوەی کە پێویستە لەو مێژووەدا زۆر بخرێتە بەرچاوی جیهان، توانایی و لێهاتووی ژنانی کوردستانە. کە لە ئێستادا بۆ نموونە کارەساتی ژینا ئەمینی کە لە پێناو ئازادی پۆشینی ژناندا، واتە بە تاوانی لەچکپۆشینەوە  گیانیان لێسەند، بووەتە سیمبوول و درووشمێکی جیهانی، بە ناوی ژن ژیان ئازادی. کاتێک ئاور بەو هەموو ڕووداوە مێژووانە دەدەینەوە کە سەدانساڵ پێش ڕووینداوە، دەبینین کە گەلەکەی ئێمە هێشتا لە سەردەمانی ناخۆشدا دەژین و لە ژێر چنگ داگیرکارانەوە ڕزگارمان نەبووە، و بەردەوام کارەسات و مێژوو لای ئێمە نوێدەبێتەوە. دەبینین کە ژنانی کوردستان نموونەی قارەمانی ژنانی جیهانە، لە پێناو دابینکردنی مافەکانی خۆیان و پاراستنی وڵاتەکەیان، بەردەوام لە خەبات وبەربەرەکانیدان. بەڵام داگیرکەرانی کوردستان بە پێشچاوی جیهانەوە، زوڵم و زۆر و یاسای دژوار بە سەر ژنان و پێکهاتەکانی کوردستان دەسەپێینن. بەڵام ئەو یاساو پاڕاگرافە نێودەوڵەتییانە، هیچ کاریگەرییان لە سەر داگیرکەرانی کوردستان دانەناوە، و ڕێکخراوەکانی جیهانیش خۆیان پێوە ماندوو نەکردووە.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. ڕۆژی ٨ی مارس لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان پیڕۆز دەکات، وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، لەو باوەڕەداین کە تا نەبینە خاوەنی دەوڵەت و یاسایی تایبەت بە خۆمان، ناتوانین لە چوارچێوەی کردار و یاسای تایبەتەوە مافەکانی ژنان و کچانی وڵاتەکەمان بپاڕێزین. لەو ڕۆژەدا بانگەشەی گشت ژنان و گشت پێکهاتەکانی سەرخاکی کوردستان دەکەین، کە تاکە ڕێگەی ڕزگاریی و بە دەستهێنانەوەی مافەکانمان لە گشت بوارێکدا، خەباتە بۆ سەربەخۆیی یەکجاریی و وەدەرنانی داگیرکەران لە سەر خاکی کوردستان.

هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨مارسی ٢٠ ٢٣

2023/03/07 09:26:03

1 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەنجوومەنی,سەرکردایەتی,پارتی,سەربەستیی,کوردستان.,ڕۆژی,٨ی,مارس,لە,گشت,ژنانی,کوردستان,و,جیهان,پیڕۆز,دەکات،,وەک,پارتی,سەربەستیی,کوردس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©