بۆچوون و پێشنیارێک لە پێوەندی بەو مەنشوورە واژۆکراوە ٦ کەسییەوە.

عارف باوەجانی
بۆچوون و پێشنیارێک لە پێوەندی بەو مەنشوورە  واژۆکراوە ٦ کەسییەوە.

ئەو ٦کەس ولایەنە، لە ڕستەی کۆتایی ناسناوی مەنشوورەکەیان نکۆڵییان لە ناوە ئەسڵەکەی ژینا کردوە و ناسناوی مەهسایان لە سەر داناوە، لە

بۆچوون و پێشنیارێک لە پێوەندی بەو مەنشوورە واژۆکراوە ٦ کەسییەوە.

سێ ڕۆژ پێش لە ڕێگەی میداکانەوە بەرچاومان کەوت، کە بڵاوکراوەیەک لە ژێر ناوی (  منشور همبستگی برای آزادی ) بڵاوکرایەوە، کە واژۆی ٦ کەسی تێدابوو. بە پێوییستم زانی بە کوورتی لە کۆی ئەو ٦خاڵە بۆچوونی خۆم بخەمە بە ردەستی خۆێنەران و خەمخۆرانی مافەکانی گەلی کورد و کوردستان.

١ /  چەند کەس و لایەنێک ئامادە نەبن دان بە هیچ مافێکی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بنێن، و بگرە دەسکاری ناوە کوردستانیەکانیش بکەن، چۆن دەبێت خۆیان بە دەمڕاست وئازادیخواز بزانن.
ئەو ٦کەس ولایەنە، لە ڕستەی کۆتایی ناسناوی مەنشوورەکەیان نکۆڵییان لە ناوە ئەسڵەکەی ژینا کردوە و ناسناوی مەهسایان لە سەر داناوە، لە کاتێکدا دایک وباوکی ئەو کچە شەهیدەی کوردستان هاوار دەکەن کە کچەکەیان ناوی * ژینا*یە نەک مەهسا، مەهسا ناوێکی بە زۆر داسەپاوە لە ناو ناسنامەی ئێرانی. بەڵام ئەوانیش ڕێزیان لە ویست و ناوی هەڵبژێردراوی ئەو باوک و دایکە نەگرتووە بۆ ڕۆڵەکەیان. هاوشێوەی بەڕێوەبەرانی پێدانی پێناسەی زۆرە ملی ئێرانی بە ویستی خۆیان ناوەکەیان بە فارسی بۆ هەڵبژاردووە. مخابن ئەو ڕێکخراوە سەرتاسەرییخوازانەی وا زۆرجار باس لە دێمۆکراسی ومافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام بۆ یەکجاریش ئەو باسەیان لە چوارجێوەی کوردستان وخەڵکەکەی بە کردەوە قبووڵ نەبووە.

٢ /  وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یەکەم حەتووی ڕاپەڕینی ژینادا، لە چەندین پەیامی تۆمارکراوی ڤیدۆییدا کە تا ئێستاش ئەو پەیامانە لە میدیاکانی پارتیماندا وەک بەڵگە ماون، ئاماژەم بەو مەترسییانە دەکرد، کە خەڵک و لایەنەکانی دەرەوەی کوردستان، دەیانەوێ خۆیان بکەن بە دەمڕاستی  ئەو شۆڕشە مەزنەی کە لە کوردستانەوە سەریهەڵداوە، ئەو هەموو شەهیدەی لە کوردستان کە گیانیان دەکەنە قوربانی بۆ ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان، ئەوان بیکە هەوێنی ئەو درووشمە فریودەرانە بۆ لێڵکردنی ناسنامەی نەتەوەیی وەک ( از کوردستان تا تهران جانم فدای ایران )، خوێنی شەهیدەکانمان بەو درووشمانەیان لە نەتەوەیی بوون دوورخەنەوە. لە خۆڕا ئەو هاوارەم نەدەکرد، و لەو پەیامانەمدا بە ڕوونی هەستم بەو مەترسیانە دەکرد، کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبینەوە. بەڵام مخابن لەو کاتەدا زۆرجار ڕەخنە لە بۆچوونەکانی ئێمە دەگیراو، وا باسدەکرا کە هیچ کەس و لایەنێکی دیکە ناتوانێت نکۆڵی بکات و خۆی بە خاوەنی ئەو شۆڕشەی کوردستان بزانێت، و لە باتی گەلی کورد بڕیار بدات.
بەڵام ئێستا بە چاوی خۆمان ئەو نکۆلێێە دەبینین، و بە چاوی خۆمان دەبینین کە چەند کەسێک دەچنە گشت شوێنە گرنگەکان و یەک کوردیش لەگەڵ خۆیان نابەن، بەڵام بۆ مەنشوور! واژۆی کورد وەک بەڵگەی *پشتشکاندن* وەردەگرن. بۆیە لێرەدا دووپاتی دەکەمەوە کە ئێستاش کاتی زۆرمان لە بەر دەستدماوە، لە سەر ئەوەی کار بکەین، کە ئەوەی پێوەندی بە مافی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنوورکەیەوە هەبێت، دەبێت: خەڵکی کوردستان بۆ خۆی بڕیاری مافی چارەی خۆنووسی بدات، نەک کەس و کەسانێکی فارسی و غەیرە کورد، کە بە ناوی نەتەوەی ئێمەشەوە دیدار و سەردانی نێودەوڵەتی بکەن، و یا و مەشنووری بێناوەڕۆک و بێپێناسەی مافی گەلەکەمان بڵاوبکەنەوە.

٣ /  لەو مەنشوورەدا هیچ ئاماژەیەک بە مافی گەلی کورد وتەواوی گەلانی دیکەی بندەست نەکراوە، کە پێکهێنەری زیاد لە ٦٥٠ª ئەو جۆغرافیان کە بە زۆر نەتەوەکانیان تێدا کۆکردووەتەوە ناویان لێناوە ئێران.
بگرەناویان بە( قەوم و ئەتنیک) هێنراوە. ئەو دەستەواژۆیانە بۆ کەمینەیەکی زۆر لە وڵاتێکی گەورەدا بە کار دەهێنرێت، نە ٦٥ ٠ª نا فارس بێت. کە گەلی کورد لە سەرەوەی١٢ملوێن بێت. یا باس لە یەکپارچەیی خاکێک و دەسەڵاتێک و نەتەوەییەکی باڵادەست دەکات، کە هەرگیز بە ئازادانە بیرووڕای خەڵکیان لە چواررچێوەی رێفراندۆمێکدا وەرنەگرتووە، کە ئایا بەو نەتەوە حاکمە، یا بەو بە ئێرانی کردنەوە زۆرە ملییە ڕازین یانە?.

٤ /  لە بەشێکی دیکەیاندا ئاماژە بە تێکەڵکردنەوەی سوپای پاسداران بە ئارتەش واتە هێشتنەوەی ئەو هێزە سەرکووپکەرە کە ٤٤ ساڵە لە خزمەت ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرەدان بۆ قەتڵ و عامی خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکە، ئەمەش مەبەستێکی ڕوونە کە دەسەڵاتدارانی فارسیسزم دەیانەوەێ بە هەمان هێزی فێرکراوی ٤٤ ساڵە درێژە بە سەرکووپی خۆیان، لە چوارچێوەی بەرگی ئێرانی نوێدا بدەن.

٥ / داواکارم لە گشت لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان، گشت تاکە ئاکادیمی و چالاکوانەکانی کوردستان، لە ڕێگەی هەڵویستی بەردەوامیان، پرسی گەلی کورد لە بندەستی ئێران، بکەن بە پرسێکی زۆر بەرچاو هاوسەنگ ، کە لەگەڵ باسی هەر جۆرە گۆڕانکارییە لە ئێراندا، باسی مافەکان و ناسنامەی نەتەوەیی بوونی  گەلی کوردستان بە ڕوونی  بێتە ئاراوە. با تەنیا لە چوارچێوەی پێکەوە کارکردن لە  گۆڕینی ڕێژیمی ئاخووندی بۆ ڕێژیمی مەنشوورو مەشرووتە نەیەتە ئاراوە.
با لە کاری هاوبەش لە پێناو ڕزگارکردنی نیشتیمانەکەمان لەگەڵ یەک تەباو ڕاستگۆبین، با پێکەوە بەیاننامەی هاوبەش و یەکدەنگی و یەکگووتاری هاوبەشی گەلی کوردستان، بە کۆڕ و کۆمەڵانی جیهان بگەیەنین. یەکهەڵویستی بە خەڵک و شەقامی کوردستانەکەمان بگەیەنین. هەروەها با تەواوی نەیارانی کوردستان تێبگەیەنین کە هەرگیز ئێوە ناتوانن بڕیار لە سەر چارەنووسی گەلەکەی ئێمە بدەن. پێیان بڵێین ئێوە ناتوانن لە کۆڕ وکۆبوونەوەی نێودەوڵەتی نوێنەری گەلی کوردستان پشتگۆی بخەن.
٦ /  با هەموو تێکڕا لە ڕێگەی شاندێکی نوێنەرایەتی گەلی کوردستانەوە کە لە هەموو پێکهاتەیەکی تێدا بێت، داوای دیدار لە نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئوروپا، وڵاتانی وەک ئەمریکا، کەنەدا، فەرانسە، ئەڵمانیا وبەریتانیا، بکەین. بە دڵنیاییەوە ئەگەر یەکگرتووانەو راستگۆیانە ئەو داوایە ڕێکبخەین، لەو دیدارانەدا بێبەش ناکرێین و گۆیشمان لێدەگیرێت. پرسی ناسنامەی کوردستانێش زیاتر بەرچاو دەکەوێت. بەڵام هەر لایەنێک لە بەر بەرژەوەندی تاکی یا حیزبی خۆی بخزێنێتە لایەنێکی سەرتاسەرییخوازی ئێرانی فارسی، ئەوا پرسی گەلەکەمان تێکەڵ بە پرسێکی گشتیگیری ئێرانی دەبێت، کە ١٠ª  لە ئاست ناوخۆ و نێونەتەوەییشەوە بەرچاو نابێت.

 

عارف باوەجانی
١٢ / ٣ / ٢٠ ٢٣

2023/03/12 08:06:28

1 ساڵ و 1 مانگ و 8 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەو,٦کەس,ولایەنە،,لە,ڕستەی,کۆتایی,ناسناوی,مەنشوورەکەیان,نکۆڵییان,لە,ناوە,ئەسڵەکەی,ژینا,کردوە,و,ناسناوی,مەهسایان,لە,سەر,داناوە،,لە,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©