بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان

گەلی ئێمە زۆر لەوە مەزنترە کە چارەنووسیان بدرێتە دەست فارسە ئوروپای و ئەمریکای نشینەکانی ئێرانی، کە هەرگیز ڕۆژێک لە خەبات بە دژی ڕ

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەبۆنەی١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان.

کوردستانیانی زێد و نیشتیمان  داگیرکراو:

ڕۆژی١٠ ی خاکەلێوە رۆژی لە سێدارەدانی یەکەم سەرۆککۆماری سەربەخۆیی وڵاتەکەمانە، کە ٧٦ساڵ پێش بە تاوانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان. لە دادگایەکی نا دادپەروەری سەربازی ڕێژیمی پاشایەتی حەمەڕەزاشا، سزای لە سێدارەدانی  بە سەردا سەپێنرا.

پێشەوا قازی موحەممەد  ئەو سەرۆککۆمارە سەربەرزە هەرگیز لە یادنەکراوەی مێژووی دەوڵەتداری مۆدێڕینی گەلەکەمان بووە، کە هەموو ساڵێک بە شکۆ و پڕ لە شانازییەوە یادی دەکرێتەوە، و نەوە بە دوای نەوە لە ڕۆڵی مێژوویی ئەو سەرۆکەی کوردستان ئاشنا دەکرێتەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، هەموو ساڵێک ئەم یاده‌‌‌ ماته‌‌‌مینه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی کۆماری کوردستان، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی جووڵانەوەی نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانێت. ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەبینێت.

وەک پارتی سەربەستی کوردستان، داوا لە گشت خەلک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی داگیرکراومان دەکەین کە: با هەموو لایەکمان مەبەستی سەرەکی خەبات و تێکۆشانمان درێژەدان بێت بە ئامانجە سەرەکییەکەی سەرقافڵەی شەهیدانی گەلەکەمان کە دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستانی بوو. هەروەها پێویستە پێکڕا کار بۆ ئەوە بکەین کە پێشەوا قازی مۆحەممەد وەک سۆمبۆلێکی مێژوویی لە ڕێبازی خۆراگری و نەتەوەیی لە هەموو کوردستانی گەورە و هەموو جیهاندا بناسرێت.
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینەدا کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، دیسانەوە وەک دەیانجاری دیکەش بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٧٦ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، وێرای پەرەپێدانی زیاتر  بە ڕەوتی نەتەوەییمان. ڕۆحی تەبایی و نزیکایەتی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەکردەوەیی دڵخۆشکەر بۆ گەلەکەمان زیاتر پەرە پێبدەین، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە هەنگاوی باشتر بۆ ڕزگاری نیشتیمانەکەمان بنێن.

هەر لەو پێوەندییەشدا وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، داوا لە گشت پارت و ڕێکخراوە بەڕێزەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان دەکەین، کە لە جووڵەو کایە سیاسییەکانی هەنووکەیی، وەک ئامادەسازی جۆراوجۆر بە مەبەستی درووستبوونی بەرەی پێکەوەکارکردنی لایەنی نەتەوەکانی بندەست، یا ئوپۆزۆسیونی سەرتاسەری ئێرانی، بە مەبەستی ڕووخانی کۆماری ئێسلامی ئێران وەک قۆناغێ یەکەم. نەچنە نێو هیچ جۆرە بەرەو گردبوونەوەیەک، کە بە دەسیسەی کوڕی حەمە ڕەزاشای قاتڵی پێشەوا و تێکدەرانی کۆماری کوردستان بووبێت. یا هەر جۆرە رێکخراوێک، کە ئەوان ناڕاستەوخۆ لە پشت ئەو جۆرە کۆبوونەوانەدابن. چوون مێژووی ڕابووردووی حوکمداریان سەلماندوویەتی کە ئەوان بە لە سێدارەدانی سمکۆی شکاک وپێشەوای نەمر، و سەدان و هەزاران تێکۆشەری دیکەی گەلەکەمان لە ئیلام و کرماشان و لوڕستان و سنەو موکریان و ورمێ و دەیان شارو ناوچەی دیکە. شێوەی بیرکردنەوە و گوتارو دیسکۆرسی ئێستاشیان لە دەرەوەی وڵات، نایشارنەوە کە  هەرگیز لە گەڵ مافە سەرەتاییەکانی ئێمەی کوردو کوردستانی و نەتەوەکانی دیکەی بندەستیشدا نەبوون و نابن. ئیدی پێویست ناکات جارێکی دیکە چارەنووسی گەلەکەمان بخەینەوە بەر دەمی شانسێکی دیکەی دیکتاتۆرێکی تاقیکراوەی پێشووی ئێرانی داگیرکەر.
گەلی قارەمان و خۆڕاڕگری ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان: دیسانەوە لە شۆڕشی ژیان سەلماندوویەتی کە خوازیاری سەربەخۆیی و ڕزگاریی یەکجارییە. گەلی ئێمە زۆر لەوە مەزنترە کە چارەنووسیان بدرێتە دەست فارسە ئوروپای و ئەمریکای نشینەکانی ئێرانی، کە هەرگیز ڕۆژێک لە خەبات بە دژی ڕێژیمی ئێستای ئێران ماندوویەتیان نەچێشتووە، و بگرە خوازیاری مانەوەی سووپا سەرکووپکەرەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشن.
بەڵام گەلی کورد بە حیزب و پارتی وسیاسی و بزووتنەوە و ڕێکخراوە جۆراجۆرەکانی، وە خەڵکی مەدەنییشەوە، لەو ٤٤ساڵە لە نێو خەبات و تێکۆشانی بەردەوامدا بووە و هەیە، و بە دەیانهەزار شەهیدیشی لە پێناو ڕزگاریی کوردستاندا بەخشیووە.
بەشێک لەو خاڵانەی کە هۆکاری لە سێدارەدانی پێشەوای کوردستان بوو، لە لایەن دادگای نا دادپەروەری حەمەڕەزشا.
یەکەم: گوایە تێکدان ودەستکاری نەخشەی وڵاتی ئێران.
دووەم: ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی بۆ کوردستان، بە قسەی دادگا  داگیرکردنی بەشیک  لە خاکی ئێران.
سێیەم: ئاڵووگۆڕیی بازرگانی نەوت و هیدیکە لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگادری دەوڵەتی ناوەندی.
چوارەم: درووستکردنی نەخشەی کوردستانی گەورە بە لکاندنی چوار بەشی کوردستان پێکەوە.
پێنجەم: گوایە هێنانی بێگانە بۆ خاکی ئێران و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی "مەلا مستەفا بارزانی"
شەشەم: لادانی ئاڵای ئێران و دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان لە سنووری دەسەڵاتی کۆمار.
حەوتەم: لێدانی سکەی دراو بۆ کوردستان.

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراوە: پاش ٧٦ ساڵ تێپەر بوون بە سەر لە سێدارەدانی سەرۆککۆماری کوردستان. هێشتا ئەو بیرکردنەوانە بە زیادیشەوە لە لایەن شازادە ئیکسپایر بووەکەی ئەمریکا نشینی ئێران ماوەتەوە. ئیتر بۆ دەبێت لەو هەموو ڕوداو بەڵگە مێژوویانە وانەیەک فێر نەبین.

هەر شەکاوەو بەردەوام بێت خەباتی سەربەخۆیی و ڕزگاریخوازییمان لە پێناو پاراستنی مافەکانی گەلەکەمان.
بەڵێ بۆ یەکڕیزی و یەکگووتاری لایەنەکانی کوردستانی بە دژی نەیارانمان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان

١٠ ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ ی کوردی، ٢٠ ٢٣ی زاینی.

 

 

2023/03/29 13:36:46

1 ساڵ و 3 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : گەلی,ئێمە,زۆر,لەوە,مەزنترە,کە,چارەنووسیان,بدرێتە,دەست,فارسە,ئوروپای,و,ئەمریکای,نشینەکانی,ئێرانی،,کە,هەرگیز,ڕۆژێک,لە,خەبات,بە,دژی,ڕ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©