کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو.

سەرۆکی گشتی و هەردوو جێگر و زۆربەی ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی، بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند پرس

 

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو.

ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی. بەرامبەر بە٦/ ٤/ ٢٠ ٢٣بەڕێوەچوو. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرپەرەستی سەرۆکی گشتی و هەردوو جێگر و زۆربەی ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی، بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند پرس و بابەتێکی گرنگ کۆبوونەوەی دەورەیی خۆی بەرێوە برد.

بە بەڕێوەبەری کاک ئاهورا هەورامی جێگری  سەرۆکی گشتی ^پ س ک^. لە پاش پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و یەک خووڵەکی ڕاوەستان و ڕێز لێنان لە شەهیدانی کوردستان. بەرنامەی کاری کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوە کرایەوە.

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر ئەو ٢ خاڵەی خوارەوە بابەتی خۆی پێشکەشکرد.
^ باسێکی کورت لە سەر کارەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی سێێەم  بۆ سەرەوە. 
^ باسێک لە سەر کۆبوونەوەکانی ٦ لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنی دیکە. خوێندنەوە لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی گشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
پاشان لە سەر ئەو ٢ خاڵەی سەرەوە لە لایەن ئەندامانی بەشدار ڕاوبۆچوون ئاڵووگۆڕکرا.

لە بەشی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەلومەرجی ئێستای کوردستان و ئێران. لە ئاست ناوخۆ و دەرەوەی وڵات. هەروەها هەڵسەنگاندنێک لە سەر سیاسەتی بەشی تووندڕەو میانەڕەوی ئوپۆزۆسیونی ئێرانی کرا.

نەتیجەی کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوە.
لە پاش ٣ کاتژمێر باس و ئاڵووگۆڕی بیڕوڕا و بۆچوونی گشت ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوە، بە تێکڕا:
١ /  پێدراگریان لە سەر پەرەپێدانی کاری هاوبەشی پارتەکەمان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان، لە پێاو یەکڕیزی و درووستکردنی بەرەیەکی سەرتاسەری نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کردەوە. لەو بوارەدا کۆبوونەوە سەرۆکی گشتی و دەستەی کارگێڕیان ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕکەنەوە.
درێژەدان بە کاری هاوبەش لە چوارچێوەی چەند خاڵ و پریسنیپێکی گوونجاودا لەگەڵ ئەو٥ لایەنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.  لە پلەی یەکەم هەوڵدان بۆ درووستکردنی بەرەیەکی سەرتاسەری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە پلەی دووەم بۆ یا درووستکردنی بەرەیەکی تایبەت بە لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ئاسانکاری دیالۆگ لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

٢ / هەڵسەنگاندنی سیاسەتی پارت و ڕێکخراوە سەرتاسەریخوازەکانی ئێرانی، لە هەردوو بوارەکانی ئەرێنی و نەرێنی. هەروەها سیاسەتی نێودەوڵەتی لە ئاست گۆڕانکاری ڕێژیمدا. لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئاڵووگۆڕی بیڕوڕای لە سەر کرا. لەو بوارەدا بڕیار دراکە پارتی سەربەستی، بۆ هەر کام لە ئەگەرەکان ئامادەیی و سیاسەتی پەسەندکراوی خۆی، هەبێت.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی. بەرامبەر بە ٦ / ٤ / ٢٠ ٢٣ زاینی

2023/04/06 15:23:06

1 ساڵ و 9 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سەرۆکی,گشتی,و,هەردوو,جێگر,و,زۆربەی,ئەندامانی,ئەسڵی,و,جێگر,و,ڕاوێژکارانی,سەرکردایەتی،,بە,مەبەستی,تاوتۆیکردنی,چەند,پرس,
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©