پێنچ شه‌مه‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2724

پارتی سەربەستیی کوردستان. پارتی کۆڵنەدەری ڕێبازی سەربەخۆیی کوردستان/

ئیبراهیم حەیدەری
پارتی سەربەستیی کوردستان. پارتی کۆڵنەدەری ڕێبازی سەربەخۆیی کوردستان/

من لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە کە وەک هاوبیرێکی ئەم ڕێبازە بە شان و باڵی ئەم پارتەدا بڵێم، بەڵام بە گشت واتاو لێکدانەوەیەکی کرداری

 

پارتی سەربەستیی کوردستان. پارتی کۆڵنەدەری ڕێبازی سەربەخۆیی کوردستان/ ئیبراهیم حەیدەری زەهاوی.

من لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە کە وەک هاوبیرێکی ئەم ڕێبازە بە شان و باڵی ئەم پارتەدا بڵێم، بەڵام بە گشت واتاو لێکدانەوەیەکی کرداری, ئاماژە بەو ڕاستیانە دەکەم کە خۆم و خەڵک بە ڕوونی هەنگاوە گرنگ و بە کردەوەییەکان لەم پارتەدا دەیبینن.
*کۆڵنەدەر* بەو واتایەی دێت کە کەسێک یا لایەنێک بەردەوام و بێ پاشگەزبوونەوە لە ڕێباز و مەرامەکەیان، سەرەڕای ئاستەنگی و کۆسپەکان هەر بەردەوام لە سەر ئەو مەرامە لە تێکۆشاندا بن.
پارتی سەربەستیی کوردستان لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ تا ئێستای ٢٠ ٢٣. واتە پاش تێپەڕکردنی ١٧ساڵ بە سەر تەمەنی دامەزراندنی و گرێدانی٣ کۆنگرە و ٨ کۆنفرانسی ساڵانە. بەردەوام پێداگربووە لە پەرەپێدانی بیری ناسیونالیزمی کوردستانی بە گشتی، و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە تایبەتی. کەوابێت بە کارهێنانی وشەی کۆڵنەدەر بۆ پارتێکی چالاکی وەک پ س ک زۆر لە جێی خۆیدایە.
پارتی سەربەستیی کوردستان لە پاش کۆنگرەی سێیەمی خۆی! کە لە فەبرواری ئەمساڵدا بەڕێوەی برد. چووە نیو جۆرە تێکۆشانێکی دیکەوە ئەویش:  هەوڵێکی چڕوپڕ بە یاوەری و گشتگیری لە هەنگاوی یەکەم لەگەڵ لایەنە سەربەخۆییخوازەکان، لەو ڕێگەی ئەوگشتگیریەی سەربەخۆییخواەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەبینین کە هەنگاوی دڵخۆشکەر بۆ کاری مەزنتر بۆ ڕۆژهەڵات چاوەڕێ دەکرێت.
ئەو پێداگری و کۆڵنەدانەی پارتەکەمان، بۆ زۆر لە کەسانی سیاسی و چاودێری کوردستانی و نێودەوڵەتی ڕوون و بەرچاوە، باس و شڕۆڤە لە سەر پێداگری و چالاکی بەردەوامی لە سەر دەکرێت.
کۆڵنەدان و بەردەوامی لە سەر ئایدیای سەربەخۆییخوازی ئەم پارتە نیشتیمانییە. هاندەرێکی دیکەی سەرەکی بووە بۆ پپێدان و بەرزکردنەوەی ورە و بوێری لە سەر کارکردن لەم بوارەدا، کە ساڵانێکی زۆر بە بڤەو مەترسی باسی لێوەدەکرا. لە ئاکامدا وەک دەبینین کە چەند لایەن و ناوەند و دەزگای دیکەی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز  لە ساڵانی پاش دامەزراندنی پارتەکەمان، دەستیان بە وەشان و کارکردن کردووە و کۆڕی سەربەخۆییخوازانیان بەهێزتر و گەرم و گووڕترکردووە.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە باسی بکەم، کە هەوڵدان لە پێناو بە دەستهێنانی مافی ڕەوای گەلەکەمان وەک خەبات بۆ سەربەخۆیی کوردستان. ئاستەنگیی و کۆسپەکانی هیچ زیاتر نەبوون و نابن لەوەی کە ڕووبەڕووی خەبات و تێکۆشانی لایەنە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕەکانی کوردستان بووەتەوە، کە خەبات وتێکۆشانی بەردەوامیان لە ژێر ناوی فیدراڵی یا  ئۆتۆنۆمی درێژە پێداوە. هەر لە هاتنە سەرکاری رێژیمی دیکتاتۆری ئێرانەوە، واتە لە ماوەی ئەو ٤٤ ساڵە ڕووبەڕووی هەزاران کارەسات و دەیانهەزارشەهید و ماڵوێرانی و ئاگرباران بووەنەتەوە. بێگوومان ئەگەر لە یەکەم ساڵی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ڕێژیمی دڕندەی داگیرکەری ئێرانی درووشم و خەباتیان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان بوایە، لەوە زیاتر ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەتر و  کارەساتبارتر نەدەبوونەوە.
لێرەدا وەک دوابەشی نووسینەکەم ئاماژە بە وتەیەکی: کاک عارف باوەجانی بکەم، کە زۆرجار ئاماژەی پێکردووە: دەڵێت ئێمەی کورد هەرچەند بە نەرمی و بە داخوازی کەمەوە لەگەڵ لایەنی داگیرکەر دەچێنە پێشەوە، بەڵام ئەوان وەک رێژیمی حاکم بە ئاگر و ئاسن و  سێدارە لەگەڵمان دێنە پێشەوە. وەک ئۆپۆزۆسیونی بە ناو ئێرانی بەڵام بە کردەوەو فارسی شۆفینیستی عەیار٢٤، هەر بە جووداخواز پێشوازی لێدەکەن. دەی ئیتر ئەو هەموو ساڵە و ئەو هەموو تاقیکردنەوە ئەو هەموو ئینیرژییە، وڵامێکی ئەرێنی بە گەلەکەی ئێمەی نەدایەوە، تاکەی ئێمەی کوردستانیش هەر بەو شێوە هەنگاو بنێین. پێوستە گۆڕانکاری لە خۆماندا بکەین.

 

ئیبراهیم حەیدەری زەهاوی
٥ / ٤ / ٢٠ ٢٣

2023/04/08 12:40:11

1 ساڵ و 5 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : من,لێرەدا,مەبەستم,ئەوە,نییە,کە,وەک,هاوبیرێکی,ئەم,ڕێبازە,بە,شان,و,باڵی,ئەم,پارتەدا,بڵێم،,بەڵام,بە,گشت,واتاو,لێکدانەوەیەکی,کرداری
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©