وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە بەرپرسانی نێودەوڵەتیی دەکەین، کە بە پێی یاساکانیان بڕیارێک کە سەر پاراستنی خاک و ئاسمانی کورد
ئاهورا هەورامی : وەک پارتی سەربەستی کوردستان سهركۆنهى ڕووداوەکەی سەر فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى سلێمانى دهكەین
كه ئێوارەی 18 خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی 7.04.2023 زاینی ڕوويدا. بە داخەوە لە پێشچاوی جیهانەوە بەردەوام بە بیانووی جیاجیا هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئێمە وەک و پارتی سەربەستیی کوردستان هەردەم بە هەڵوێستی نەتەوەییمان بۆ پشتگیری لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دوو پات دەکەینەوە و بە توندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی فرۆكەخانەی سلێمانی و هەر هەوڵکی تری هاوشێوەی دەكەین، کە خاک و خەڵکمان لەلایەن دوژمنانەوە بکرێتە ئامانج جێی ئاماژەیە ئەم هەوڵە تیرۆریستی و دوژمنکارانەی کە لە دژی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێم دەکرێت بۆ یەکەم جار نیە، بگرە دەیان جار هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج بەڵام قەد چۆکی دانەداوە بەرانبەر دوژمنانی.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە بەرپرسانی نێودەوڵەتیی دەکەین، کە بە پێی یاساکانیان بڕیارێک کە سەر پاراستنی خاک و ئاسمانی کوردستان دەربکەن و ڕێگە نەدەن بە وڵاتان بە ویستی خۆیان پەلاماری بدەن.
ئاهورا هەورامی :جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ٤ / ٢٠٢٣
پارتی سهربهستیی کوردستان ©