چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

بۆ گشت بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "تکایە ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگرن"

عارف باوەجانی
بۆ گشت بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە ئاست خوشک و برای کوردستانیی خۆت، لووتبەرز مەبە و بۆ غەیرە کورد سینگ فراوان مەبە. 6 /  شانازی بە کەسایەتی و چالاکوانەکانی وڵاتی

بۆ گشت بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "تکایە ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگرن"

 1 / کەسی بچووکی فارس و بیانی بە سەر گەلی کوردەوە گەورە مەکەنەوە.

2 /  کەسی بێناوی فارس لە نێو میدیا و کۆمەڵگای کوردستاندا ناودار مەکەن.

3 /  لە ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی و کۆبوونەوەکان، یەکسەر وڵامی قسەی نەشیاویان بدەنەوە، مەڵێن با ئێمە هەڵنەچین و نەیانکەین بە دژی خۆمان، ئەوان بە هەموو شتێک دژی مافەکانمانن. با ئاغا یا خانمی بێژەر، یا چالاکوانی ئێرانی، وا تێنەگەن بێدەنگیی تۆ! بچووکی تۆ و گەلەکەت لە ئاست ئەوپێشاندەدات.

4 / بە کەسی هەواڵکڕ و هەواڵفرۆش دڵخۆش مەبە، کەسێک بە جاسووسیکردن لە بەرژەوەندیی وڵاتێکی دیکە ناو و ناسناوی دەرکردبێت. ناچێتە قاڵبی کەسێکی گرنگ و پێگەدار لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێران”ی، هەر کات و ساتێکیش بێت بە پیشەکەی پێشوویەوە! بە ئێوەشەوە دەدات.

5 /  لە ئاست خوشک و برای کوردستانیی خۆت، لووتبەرز مەبە و بۆ غەیرە کورد سینگ فراوان مەبە.

6 /  شانازی بە کەسایەتی و چالاکوانەکانی وڵاتی خۆتەوە بکە و پشتیوانیان بە. هیچ ئاغا و خانمێکی فارس قسەی دڵی تۆ لە کۆڕ و کۆمەڵی نێودەوڵەتی ناکات.

7 /  قەت بەوە دڵخۆش مەبن کە بە شاخ و باڵتاندا هەڵدەن و لە کۆتاییشدا بتانکەن بە پیاوی یەکپارچەییخوازی ئێرانی. تۆش لە ئاست ئەو موحەبەتەیان، پێت شەرم بێت وڵامیان بدەیتەوە.

8 / ڕێگە مەدە هیچ ژنە فارسێک لە ئاست کۆڕو کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی خۆی بە نوێنەری دایک و خوشکی شەهیدانی کوردستان بزانێت، هەوڵبدەن پشتیوانی لە ژنە کوردێک بکەن کە نوێنەری ژنانی وڵاتەکەی خۆی بێت لە ئاست جیهاندا. مەڵێن ژنی زیرەکمان نییە، هەر لە ئوروپا بە سەدان ژنە  کوردی بە توانا هەیە، کە قردێلە بەسەرەکەی ئەوان ناگاتە نیوەی ئاستییەوە.

9/  گاڵتە بە فەرهەنگ و ئایین و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی نەتەوەکەی خۆمان مەکەن و بە کەمیان مەزانن، دانس و بەزمی جۆراوجۆری فارسەکان، لەوەی خۆمان بە گرنگتر مەبینن.

10/ ڕێگە مەدەن لە هیچ کۆڕو کۆبوونەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆن کەس خوێ بە کوێخاتان بزانێت و لە سەرەوەی خۆتەوە دایمەنێ. ئەوە تۆی کوردستانی خاوەن سەدان هەزار شەهیدی شاخ و شەقام و  خەباتی نەپسانەوەی سەدان ساڵەی، کە شایانی ڕێزی زیاتری.

11 /  بۆ دروستبوونی بەرەی کوردستانی یا پێکەوە کارکردن، سەدان بڕوبیانوو بۆ هاووڵاتییەکەی خۆت مەبینەوە. بەڵام لەگەڵ بێناوە فارسەکان کاری هاوبەش و  بە پەلە ڕامەگەیەنە.

12/  گاڵتە بە خواستی سەربەخۆیی و ڕزگاریی یەکجاری گەلەکەی خۆت مەکە، مەڵێ خۆزگە  فارسەکان لە خودموختاری کەمتریش دانیان بە  مافەکانماندا بهێنایە. ئەی تۆی12ملیۆنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆدەبێت ئەوە غێرەت و بیرکردنەوەت بێت.

 

برا و هاوبیرتان

عارف باوەجانی

تێبینی : مەبەست لەو نووسینە هیچ لایەن و کەسێکی تایبەت نییە، بەڵکوو ڕوو بە گشتییە، بۆ نەوەی ئێستا و داهاتووش.

2023/04/14 16:03:00

1 ساڵ و 9 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,ئاست,خوشک,و,برای,کوردستانیی,خۆت،,لووتبەرز,مەبە,و,بۆ,غەیرە,کورد,سینگ,فراوان,مەبە.6,/ ,شانازی,بە,کەسایەتی,و,چالاکوانەکانی,وڵاتی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©