چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

لە ئێستادا جیهان خاوەنی ٢٤٨وڵات و نیمچە وڵاتە. کوردستانیش هەر لە کەناری چاوەڕوانیدایە.

عارف باوەجانی
لە ئێستادا جیهان خاوەنی ٢٤٨وڵات و نیمچە وڵاتە. کوردستانیش هەر لە کەناری چاوەڕوانیدایە.

لە ئێستادا لە کۆی گشتی ٢٤٨ وڵات لە جیهاندا هەیە، کە لەو ژمارەیە ١٩٣ وڵاتیان ئەندامی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکانن، ٢ وڵاتیش ئەندامی

لە ئێستادا جیهان خاوەنی ٢٤٨وڵات و نیمچە وڵاتە. کوردستانیش هەر لە کەناری چاوەڕوانیدایە.
عارف باوەجانی.
 
لە ئێستادا لە کۆی گشتی ٢٤٨ وڵات لە جیهاندا هەیە، کە لەو ژمارەیە ١٩٣ وڵاتیان ئەندامی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکانن، ٢ وڵاتیش ئەندامی چاودێرن. هەر ١٩٥ وڵاتەکە ساڵانە لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکەگرتووەکان بەشداری دەکەن. لە ڕاستیدا نەدەبوو ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان بایە، دەبوو ناوی وڵاتە یەکگرتووەکان بایە، چوون بە سەدان نەتەوەی دیکە هەیە لە نێو نەتەوەی حاکمدا کۆڵۆنیاڵکراوە و لەو کۆڕبەندە بێبەشکراوە. کە نموونەی گەورەشیان کوردستانە.
لە کۆی ئەو ١٩٥ وڵاتەی جیهان: بە شێوەی خوارەوە بە سەر کیشوەرەکانی جیهاندا دابەشکراون.
٤٥ وڵات لە ئەفریقا . ٤٤ لە ئەوروپا. ٣٣ وڵات لە ئەمریکای لاتین و کاریبی. ١٤ لە ئۆقیانووس.
٢ وڵات لە ئەمریکای باکوور. ٤٨ وڵات لە ئاسیا.
لەو ٤٨ وڵاتەی سەر کیشوەری ئاسیا، ١٨ وڵاتی دەبێتە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین، Midle East
ئەو ١٨ وڵاتەش دابەش بوون بە سەر چەند بەشێک، وەک : ئەندادۆڵ، هیلالی بەپیت( الهلال الخصيب ) . فەلاتی ئێران (الهضبة الإيرانية) . نیمچە دورگەی عەرەبی.
ئەنادۆڵ، کە تورکیای ئێستا لە خۆ دەگرێت. گەورەترین بەشی کوردستانیش خراوەتە سەر ئەو بەشەوە.
هیلالی بەپیت( الهلال الخصيب ) : زاراوەیەکی جوگرافییە کە لەلایەن شوێنەوارناسی ئەمریکی( جەیمس هێنری برێستێدەوە ) کە دراوە بە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، و بەشی کەنار دەریاکانی لێڤانت( بلاد الشام ) و شارەکانی باشووری میزۆپۆتامیا و دوورگه ی فورات له عێراقی ئێستا و ڕۆژئاوای لێڤانت. بە دانپێدانانی خۆیان ئه م ناوچانە نموونەی شارستانیەتی جیهانن. کە بەشی زۆری ئەو مێژووەش گرێداوە بە نەتەوەی کوردەوە، هەم لە چوارچێوەی مێزووبۆتامیا و هەم لە چوارچێوەی لێڤانتەوە .
فەلاتی ئێران (الهضبة الإيرانية) Iranian plateau
ئەویش جۆرە پێناسەیەکی دیکەی فارسەکانە لە مێژوودا بۆ خۆیان درووستکردووە. کە هەمیشە بە ناوی سەیرو سەمەرەوە زیرەکانە خۆیان کردووەتە خاوەن تاپۆی گشت پێکهاتەکانی سەر چیای زاگرۆز و تا سنووری وڵاتانی دوورە دەستیش. بەو شێوەیە خۆیان خزاندووەتە نێو قووژبنە مێژووییەکانەوە. بەو شێوەیە بەشی زۆری ئەو بەناو ^فەڵاتی ئێرانە^ش، لە سەر خاکی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانی ئێمەی کوردستانییە. دیسانە دەبینین لەو هەموو پێناسەیە گەلەکەی ئێمە بێ ناو بێ تاپۆ و بێ کورسییە.
نیمچە دورگەی عەرەبی: ئەویش ناوی بەشێکی دیکەی وڵاتانی کەنداوە، کە خاکی کوردستان نەکەوتووە ئەو بەشەوە. هەروەها وڵاتانی میسر و قیبروسیش دەخرێنە سەر وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین.
ئێمە ئەگەر نەتەوەیەکی بێناسنامەو بێ مێژووبایەین، لەوانەیە بگووترایە با باسی زۆر بابەتی لە خۆمان گەورەتر نەکەین، بەڵام دەست بۆ هەر لاپەڕەیەکی گرنگی مێژوویی نەتەوە دێرینەکان، گرنگی جۆغرافییایی، گرنگی مێژووی شارستانیەت و ئاسەوارە دێرینەکانی مرۆڤایەتی لە گۆی زەوی دەبەین، دەبینین کە کوردستان لە لووتکەدایە، بەڵام ناوەکەی هەمیشە خراوەتە ژێرەوەی هەموو ناسنامە نێودەوڵەتییەکانەوە.
ئایا هەر دەبێت نەتەوەکەی ئێمە لە چاوەڕوانیدا بمێنێتەوە! سەدە دوای سەدە، بچێتە نێو چوارجێوەی ناوناسناوی نوێتری وڵاتانی داگیرکەرەوە، ئەوان ببنە خاوەن هەموو پێناسەکانی ئێمە?.
ئەی ناکرێت بە جیهانبینییەکی نوێترەوە هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی ئەو مێژووە دزراوانەمان بدەینەوە.
بەڵێ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی، کە تەنیا خەباتی درووست و ڕزگاریی دەری یەکجاری نەتەوەکەمانە لە نەهامەتی و ڕووداوی بەردەوام.
2023/05/01 14:55:41
11 مانگ و 18 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : لە,ئێستادا,لە,کۆی,گشتی,٢٤٨,وڵات,لە,جیهاندا,هەیە،,کە,لەو,ژمارەیە,١٩٣,وڵاتیان,ئەندامی,فەرمی,نەتەوە,یەکگرتووەکانن،,٢,وڵاتیش,ئەندامی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©