لە خەبات و تێکۆشان پێشەنگین، بەڵام لە لۆبیگەری زۆر لاوازین. نەتەوەکانی تر لە لۆبیگەری وەپێشمان کە

عارف باوەجانی
لە خەبات و تێکۆشان پێشەنگین، بەڵام لە لۆبیگەری زۆر لاوازین. نەتەوەکانی تر لە لۆبیگەری وەپێشمان کە

بەڵام لە سیاسەت و دیپلۆماسی و لۆبیگەریدا وەک سەلماوە، بە داخەوە گەلێک لاوازین و دەکرێ بڵێین نزیک بە سیفرین. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ه

لە خەبات و تێکۆشان پێشەنگین، بەڵام لە لۆبیگەری زۆر لاوازین. نەتەوەکانی تر لە لۆبیگەری وەپێشمان کەوتوون. 

 عارف باوەجانی

نەتەوەی کورد لە کوردستان بە گشتی ولە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بەتایبەتی، زێدەتر لە هەموو نەتەوەیەکی تری بندەست، خەباتی لە دژی داگیرکەری ئێرانی کردووە. بە سەدان هەزار ڕۆڵەی لەم پێناوەدا شەهید بووە. دەکرێت بێژین، نەتەوەی ئێمە لە شەڕ و بەرخۆداندا لە ئاست جیهاندا نموونەمان فرە کەمە ، بەڵام لە سیاسەت و دیپلۆماسی و لۆبیگەریدا وەک سەلماوە، بە داخەوە گەلێک لاوازین و دەکرێ بڵێین نزیک بە سیفرین. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هەوڵی زۆر دراوە و دەدرێت! کە پرسەکە نەکرێت بەپرسی نەتەوەیەکی جیاوازو جیا لە ئێرانی فارسی و لە هەمبەردا، فرەتری هەوڵەکە بۆ ئەوەیە کە کورد بە ئێران و ئێرانی بوون گرێ بدرێتەوە.

ئەگەر لۆبیگەریەکیش هەبووبێ، هەر لەناو خودی ئێرانیەکان بووە وئەوەندەی گرنگی بە لۆبیگەریی ناو فارسەکان دراوە، ئەوەندە لە هەوڵی بە نێونەتەوەیی کردنی پرسی نەتەوەیی لە ئاست جیهانی دەرەوە نەدراوە و نادرێ و بۆ ڕەوتی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرنگ ئەوەیە کە، فارسێک بە زمانێکی بەزەییانەوە تەنیا لەسەر شاشە و سەر لاپەڕەی بێ کردەوەش نیمچە مافێک بۆ کورد بە ڕەوا ببینێت. 
لە ئاکامی  ئەو هەموو بوێری و بەغیرەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران، بە پۆل پێشمەرگە و خەڵکی ڕاپەڕیومان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان کردووە، لێ دەبیندرێت کە ئەوانەی لە ئاست پەرلەمانی وڵاتانی جیهان خۆیان لێ بەخاوەن کردووە و بازرگانی پێوە دەکەین، چەند فارسێکی ئورووپا و ئەمریکا نشینن.

بۆ باشتر تێگەیشتن لە لاوازیی ئاستی لۆبیگەریی کورد، ناچارین بەراردێک لە نێوان ڕەوتی سیاسیی کوردی و نەتەوە داگیرکراوەکانی تری جوگرافیای ئێران بکەین.

ئازەریەکان: ئەگەر بێژم ئازەرییەکان نە ١٠ % لە ئاست نەتەوەی کورد و کوردستان خەباتیان بەرچاوە و نە ١٠ ٠ª لە مێژووی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر ئەو ڕێژیمە شەهیدیان داوە –هەڵبەت ئەوە بە واتای بێ نرخ کردنی خەباتیان نیە و تەنیا ڕوونکردنەوە و ئاماژە بە ئەزموونێکە! بۆ نەتەوەکەی خۆم-
کەچی ڕاشکاوانە دیارە کە لە بواری لۆبیگەریەوە، ئازەرییەکان پێش ئێمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوون. ئەوان توانیویانە واژۆی ٣٢ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل( کنێست) کۆ بکەنەوە، بۆ ئەوەی حکوومەتی ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی ئەو بەشەی ئازەربایجان بکات.(٣٢) دەنگ لە کۆی١٢٠ ئەندامی ئەو پەرلەمانە، ژمارەیەکی کەم نیە و دەتوانێ جۆرە گوشارێک بۆ سەر سیاسەتی دەرەوەی حکوومەتەکە درووست بکات. هەر چەند وەزیری ئاسایشی ئەو وڵاتە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە بەشێک لە واژۆکەران پاشگەزبوونەتەوە.
هەڵبەت نکوڵی لەوەش ناکرێت کە پێوەندیەکی باشی ئاڵۆگۆڕیی گازو ئابووری لە نێوان ئۆرشەلیم و باکۆدا هەیە. ئەوەش هەڵێکی گوونجاوە بۆ ئازەرییەکان، بەڵام لە مێژووی کوردستانیشدا زۆر هەلی گەورە لە ئەم بوارەدا هەڵکەوتووە و لە کیس دراوە.

ئەدی هەوڵی سیاسیی کورد چیە?

ئەگەر نەتوانین بێژین کۆی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، دەتوانین بێژین بەشێک لە سیاسەتوانانی ڕۆژهەڵات، لەبری ئەوەی لۆبیگەری لە نێو پەرلەمان و دەزگا و دامەزراوە گرنگەکانی وڵاتانی زلهێز بکەن، خەریکی لۆبیگەری لەناو بە ڕواڵەت سیاسەتوانە فارسە بە ناوەرۆک مەیخانەنشینەکانی ئورووپا وئەمریکان و بەوە شاگەشکە دەبن کە ئەگەر لە بەرەیەک و گردبوونەوەیەک بانگهێشتیان بکەن و واژۆیان لەگەڵ بکەن. یان ئەگەر دیدارێکی ئوروپی و ئەمریکیان بۆ ڕێکبخرێت، داواکاریی سەرەکیان ئێرانێکی دیمۆکراسیە و نیمچەمافێکی خۆجێی وگەڕۆکیی ناڕوون بۆ کوردەکانە نەک کوردستانیش و باسێک بە ناوی پرسی نەتەوەیەکی ١١ تا ١٣ ملوێنی کەسی لە ئارادا نیە. لە حاڵێکدا کە پاش لە نەتەوەی ئازەری، پێکهاتەی کوردستان دووهەمین نەتەوەی گەورەی بندەست لە جوگرافیای دەستکرد و سەپاوی ئێرانی ئێستایە.
دەسکەوتی ئەم جۆرە سیاسەت کردنە، هەم مێژووی دەیان ساڵەی خۆدی لایەنە سیاسیەکان ئاست-نزم کراوە و هەم پرسی نەتەوەی کوردیش گەلێک بچووک کراوە. واتە لە پرسی نەتەوەیەکی وڵاتداگیرکراوەوە بووە بە پرسێکی ناوخۆیی ئێران و ئێرانیی داگیرکەر.

چارە چیە?
پەدنێکی کوردی هەیە دەڵێت (زەرەر لە نیوەشەوە بگەرێتەوە هەر قازانجە)، یان کورد دەڵێ: "جەهەندەم لە دەرگاکەشیەوە بگەڕێیەوە هەر باشە"، لە ئێستاشدا باشترین چارەسەر ئەوەیە کە کۆی لایەنە کوردستانیەکان، لە ئاست بەرپرسایەتیان بۆ پرسە گرنگەکانی نەتەوەکەمان، بە گۆیگرتن لەو هەموو دەنگە ناڕازیانەی ئەندامانی خۆیان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتیش، هەنگاوێکی خێرا بۆ درووستکردنی بەرەیەکی سەرتاسەریی کوردستانی بنێن. لەم بەرەدا چەند لێژنەی کارکردنی خێرا دیاری بکەن کە یەکێکیان لێژنەی لۆیبگەری بێت تا لە ئاست جیهاندا بکەوێتە جووڵەی دێپڵۆماسی و لۆبیگەری.
لە ڕاستیدا ئیتر چیتر کاتی ئەوە نەماوە کە لە پێناو پەیامێک و نووسینێکی سەر دیوارەکان، پێشمەرگەکان و ڕۆڵەکانی کوردستان لە ناوخۆی وڵات خوێنیان لە جەستە بچۆڕێ. لە جیهانی پێشکەوتووی ئەمڕۆدا، پەیامەکان بە سانایی دەگەنەوە شوێنی مەبەست و دەکرێ بەم شێوەگەلە، گیان و ژیان و کیانی ڕۆڵە باشەکانمان بپارێزین بۆ ئەوەی ئەوان و نەوەکانیشیان بە باوەڕێکی بەهێزەوە  بۆ داهاتوو نیشتیمان بپاڕێزن. ئەمە بە واتای ڕاگرتنی خەبات بەدژی ئێرانی داگیرکەر نیە و بگرە بە واتای هەنگاونانە بۆ خەباتی پڕدەسکەوت و کەم تێچوو و خەسار، کە باشترینەکەی خەباتی دێپڵۆماسیە.

مخابن تا ئێستا و وەک ڕاستیە تاڵەکە دیارە، شەهید دان و سێدارە و بەندیەکان و دەربەدەری، بە شێوەیەکی ئەوتۆ، هاواری ڕەوای ئێمەی بە گوێی جیهان نەگەیاندووە، بگرە تەنیا وەک سەرچاوەی هەواڵی میدیاکانیان کەڵکیان لێ وەرگیراوە، و ڕێکخراوەکانیشان بۆ ڕاپۆرتی کاریی ساڵانەی خۆیان کەڵک لێوەرگرتووە.
کاتی ئەوە هاتووە کە خەباتی داهاتوومان لە ^ فرە شەهید بوونی^ کەمدەسکەوتەوە^ بۆ جووڵەی نێودەوڵەتی بگۆڕین.
با لۆبیگەری و دێپڵۆماسی  بکەین بە ڕەوتێکی نۆی بۆ ڕزگاریی یەکجاریی نیشتیمانەکەمان.

2023/05/03 17:08:17
11 مانگ و 19 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : بەڵام,لە,سیاسەت,و,دیپلۆماسی,و,لۆبیگەریدا,وەک,سەلماوە،,بە,داخەوە,گەلێک,لاوازین,و,دەکرێ,بڵێین,نزیک,بە,سیفرین.,هۆکارەکەشی,ئەوەیە,کە,ه
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©