پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

١٠ ٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری.

عارف باوەجانی
١٠ ٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری.

مێژووی هەردوو پەیماننامەی سیڤەرو لۆزان بەشێکی زۆری مادە و ناوەڕۆکەکانی گرێدراوە بە نەتەوەی گەورەی کورد و سنووری کوردستانەوە، کە چۆ

١٠ ٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری.
                      نووسینی عارف باوەجانی.

مێژووی هەردوو پەیماننامەی سیڤەرو لۆزان بەشێکی زۆری مادە و ناوەڕۆکەکانی گرێدراوە بە نەتەوەی گەورەی کورد و سنووری کوردستانەوە، کە چۆن لە هاوپەیماننامەی سیڤەر ئاسانکاریی بۆ کورد و زۆربەی نەتەوەکان کرا. پێچەوانەکەشی چۆن لە لۆزان خاڵەکانی سیڤەر بە زیانی گەلی کورد هەڵوەشێندرانەوە.

هاوپەیماننامەی سیڤەر.
 بە هۆی ئەوەی کە ئێمەی کورد نەتەوەیەکی زیندوو ڕەسەنین لە خۆرهەڵاتی ناڤین. لە ڕوی جینەتیکییەوە لە ڕەگ و ڕێشەی فارس و تورک و عەرەب نین و زۆر جیاوازین لەوان. نە کەمینەیەکی نادیارین لە گۆشەیەکی بچووکی جۆغرافیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، تا مێژووش بە کەمی باسمان بکات یا پشتگوێمان بخات. هەر بۆیە ئاور لەهەر جۆرە ڕێکەوتننامە و پەیماننامەو گۆانکارییەکی مێژوویی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، کە لە سەدان ساڵ پێشەوە ڕوویدابێت، یا لە سەدان ساڵ پاشتریش ڕووبدات، گەلی ئێمە لەو مێژووانە بە زەقی دیارەو ڕۆڵی کاریگەریشی هەیە.

پەیمانی سیڤەر چۆن بوو. سیڤەر کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە?
سیڤەر شارۆچکەیەکی جوانی فەرانسەیە کە ٤٥خوولەک بە ئوتۆمبیل لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتەوە دوورە. کە لەو کاتەدا دەسەڵاتداران و خاوەن بڕیارانی چەندین وڵاتی زلهێزی جیهانی، ئەو سەردەمەی شەڕی یەکەمی جیهان لەو شوێنە کۆبوونەوە. بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاکامی چوارساڵی شەڕەکە. ئیتر لە ئاکامی کۆتایی ڕێکەوتننامەیەکیان وەک پەیمانی سیڤەر لەو شارەدا واژۆکرد. ئیتر بەو هۆییەوە ناوی سیڤەر بوو بە ناوێکی مێژوویی لە ئاست جیهاندا. 
سێ مانگی ماوە بۆ سەدوسێ ساڵ پێش واتە لە١٠ / ٨ /١٩٢٠ په‌‌‌یماننامەیەکی گرنگی مێژوویی لە شاری سیڤەری فەرەنسا کە ناسناوی پەیماننامەی سیڤه‌‌‌ری پێدرا، له‌‌‌ نێوان چەند وڵات و ئیمپراتۆرێکی ئەو سەردەمە واژۆ کرا. لەو هاوپەیمانییە کە ئەوەی مێژوو باسی لە هێندێک لە ناوی وڵاتەکان کردووە، ئاماژە بە ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت و ئیمپراتۆرییەکەی خه‌‌‌لافه‌‌‌‌تی عوسمانی، و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی دیکەی هاوپه‌‌‌یمانی لە نێوان به‌‌‌ریتانیاو کۆماری فه‌‌‌ره‌‌‌نسا و چەند ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی دیکەی ناو ئەو هاوپه‌‌‌یمانیە کراوە. ئەو هاوپەیمانییە کە مێژووی تورکەکان بە هاوپەیمانی مەترسییەکانی لە ناوچوونی دەسەڵات و پێگەی عوسمانی باسی دەکەن، لە کۆی پێوانەی سنووری دەسەڵاتەکەی ئیمپراتۆری عوسمانی، لانیکەمی٣٣% ئەو سنوورەی دەسەڵاتەکەیان لە ناوچەکانی کوردستان بووە، کە ئەوانیش داگیریان کردبوو.
ئەگەر دەچینە ناو وردەکاری ئەو هاوپەیمانییە و دابەشکردن و دیاریکردنی هێندێک سنوور بۆ وڵاتانێک کە ئێستا خۆیان بە زەبەلاح دەزانن، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە نە پانتایی ئەرزیان و نە سەرژمێر و نە پیت و بەرەکەتی سەر خاکەکەیان، ناگاتە یەک بەشی داگیرکراوی کوردستان.
بەداخەوە! یا دەکرێت بڵێن لە کەم شانسی کورد لە ناو گڕێکوێرەکانی مێژوودا، لەو دابەشکردن و سنوور دیاریکردنەشدا، کورد هەر بە دەوڵەتی سەربەخۆ دیاری نەکراو. بەڵام لە چەند مادەیەکدا ناڕاستەوخۆ ڕێگە ئاسانی بۆ کرا، بە ئاماژە یا چرای سەوز، چێ بۆ مێژووی ئەو سەردەمەی کوردستان، یا سەردەمانی پاشتری گەلی کورد هەڵکرابوو، کە بەداخەوە سەدو سێ ساڵی تێپەڕکرد و هەنگاوی پیویستی بۆ نەنرا.

بە شێوەی خوارەوە ئاماژە بە مادەکان وئاسانکارییەکان دەکەین:
لە سەر بڕیاری ئەو هاوپەیمانییە، بەندێک لە ژیر ناوی بەندی ٦٢و بە سەرپەرەستی لێژنەیەکی دیاریکراوی پێوەندیدار بەو بەندەوە، پەسەند دەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکان، کە نوێنەری ٣ وڵاتی گرنگی وەک به‌‌‌ریتانیا و فه‌‌‌ره‌‌‌نسا و ئیتاڵیا لەو لێژنەیە دەبن. ئەو سنوورانەی کە ئەو لێژنە لەو١٠ ٠ ساڵ پێشە ئاماژەیان پێکردووە، هەموو سنووری کوردستانی مەزنی تا سنووری ئەرمەنستان دەگرتەوە. دوای چەندین مانگ و چەندین دانیشتنی دیکە، کە کوردیش تێیدا بەشدار بووە، زیادکردنی چەند بەندی دیکەی، وەک بەندی٦٣و٦٤ لێکەوتووەتەوە.
مخابن ئەو شانسە هەر بەر کورد نەکەوت و ئەو کارەش بە دەسیسەی عوسمانییەکان و تورکەکان، وە کەمتەر خەمی و خەمنەخۆری زلهێزا‌نی ئەو سەردەمە تێکچوو.
هۆکارە بەرچاوەکەش کە تورکەکانی تەواو ترساندبوو، ئەویش لە بەندی ٦٤دا بوو، کە لەو بەندەدا ڕەزامەندی تێدا درابوو، واتە بەو شێوە ئەو خاڵە پەسەندکرابوو: کە ئەگەر زۆربه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد لە چوارچێوەی ئەو سنووره‌‌‌ی، کە بە سنوورەکانی پەسەندکراوی بەندی ٦٢ دا دیاریکرابوو، لە پاش ماوەیەکی دیاریکراو، کە هێندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە ماوەی ساڵێک و هێندێکی دیکەش ئاماژە بە ٢ساڵ لە ماوە دیاریکراوەکە دەکەن. بیانەوێت و داوای سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کان بکەن و لە ژێر دەسەڵاتی تورکیا جیاببنەوە، ئەوا مافی خۆیانەو یاساییە و ڕێگەپێدراوە کە دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیەنن.
هەر بۆیە تورکەکان چی وەک خەڵک و چی وەک دە‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌کەش‌ به‌‌‌هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک ئەو مافەیان بۆ گەلی کورد پێ ئەزم نەدەکرا. تا سەرئەنجام هەوڵێکی زۆریان لە ڕێگەی بەخشینی ئەرزو ئاو مادییەوە خستەگەڕ، ئەو هاوپەیمانامەیان گۆڕی و په‌‌‌یماننامه‌‌‌ شوومەکەی لۆزانیان بۆ دامەزراند. واتە لە ١٩٢٣ لە شۆێنی سیڤەر دامەزراند.
ئیتر لەو کاتەوە ڕێگەی یاسایی لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاستەنگی تێکەوت، و داگیرکاری و ستەمی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد لە هەموو بەشەکان پەرەی سەند.
بەڵام ئێمە کاتێک مێژوو شایەتیمان بۆ دەدات کە ١٠ ٣ساڵ پێش، بۆ وڵات و ئیمپراتۆرە گرنگەکانی ناوچە حسابی زۆرمان لە سەر کراوە، بۆ دەبێت دوای سەد وسێ ساڵیش هەر بە گوومانەوە و سارد و سڕی وترسەوە باس لە مافی سەربەخۆیی گەلەکەمان بکەین.
نەوەی دەیانساڵی دیکە بە تووندی بەر ڕەخنەمان دەگرن و لێمان دەپرسن، باشە ئەوانەی سەدساڵ پێشووتر کە ئەگەر زۆر ئەزموون و شارەزاییان نەبوو، ئەی نەوە و تێکۆشەرانی ساڵانی ٢٠ ٠ ٠  هەزار بۆ سەرەوەکان بۆ نەیانتوانی لەو هەموو گۆڕانکارییانە هەلێک بقوۆزنەوە.
لە ٢٥ / ٩ / ٢٠ ١٧ کە هەلێکی مێژوویی گرنگ لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە، وێرای ئەوەی کە ٩٣% خەڵک بە دەنگی بەڵێ و بەخرۆشەوە بە دەنگ ئەو پرۆسە گرنگەوە هاتن، ئەویش جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕێفراندۆم بۆ باشووری کوردستان بوو. کەچی ئەوەندەی لایەن و هێندێک بە ناو ڕووناکبیری کورد، تا ئێستاش لۆمەی ئەو ڕێفراندۆمە دەکەن، ئەوەندە لە داگیرکەرانی کوردستان نابیستین. هێندێک دەڵێن ئەو ڕێفراندۆمە وایکردووە کە بووجە نەماو، وەک ئەوەی وابێت ئەو هەموو مێژووی خەباتی کوردستان، تەنیا لە پێناو مووچەو پارە بووە کە داگیرکەران بۆمان بنێرن.
یا ‌هێندێک دەڵێن ئەگەر ئەو ڕێفراندۆمە نەبایە، کەرکوک و ناوچەکانی دیکە لە دەست نەدەدران، لە حالێکدا ئەو ناوچانە تەنیا لە سەردەمانی هاتنی داعش بۆ ماوەیەکی کەم دەس کورد کەوتبوونەوە. هەموو بەڵگەو لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێراقی شایەتی لەوە دەدەن، کە ڕێفراندۆم بکرایە یا نەکرایە، ئەوان لە پاش شەڕی داعش هێزەکانی خۆیان بە پشتیوانی و ڕێنمایی تەواوی ئێران دەهێنایەوە بۆ ئەو شوێنانە، ئەو گێچەڵەیان هەر بە گەلی کورد دەکرد.
بەو هیوایە کە گەلەکەمان بەو هەموو ڕووداوانەی لە مێژوودا تووشی دەبن، لە ویستی سەربەخۆیی نەکشێنەوەو کۆڵنەدەن، و بگرە فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ بە دەستهێنانەوەی ئەو مافە رەوایە هەر لە سەر مادەکانی٦٢ و٦٣ و ٦٤ ی پەیاممانەی سیڤەری ساڵی ١٩٢٠ دووبارە بهێننەوە، ناو کۆڕ وکۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهان.

هاوپەیمانی لۆزان.
وەک باسمانکرد کە هاوپەیمانی لۆزان لە بەرژەوەندی بەهێز مانەوەی تورکیا بوو لە ناوچەکە و دەستە بە سەرداگرتنی چەندین ناوچەی کوردستان. چڕکردنەوەی هەوڵە دێپڵۆماسیی و سەربازی وئابوورییەکانی تورکیا، بۆ دۆزینەوەی بنچینەیەکی بەهێزە لە پێش لە تێپەڕنەبوونی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان. چوون بە پێی هێندێ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەر سەدساڵ جارێک  پێداچوونەوە بە هاوپەیماننامەکانی پێشوودا بکرێت.
ئەمانە هەموو بەڵگەی ئەوەن کە مێژووی کۆتایی هاتن بە سەدساڵەی لۆزان نزیکبووەتەوە. بێگوومان تورکیا ترسی ئەوەی لێنیشتووە، کە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی وهێندێک لە وڵاتی عەرەبیش بە تەواوی ئەو پەیماننامەیە هەڵوەشێننەوە. لەوانەیە بیر لە داڕشتنەوەی دیزانێکی نوێتر بۆ ناوچەکە بکرێتەوە. لەو داڕشتنە نۆییەشدا دەسەڵاتی تورکیا بە سەر ناوچەکان کە داگیری کردوون کەمکرێتەوە.

پەیمانی لۆزان چۆن بوو. لۆزان کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە?
لۆزان یەکێکە لە شارە جوانەکانی وڵاتی سویسرایە، کە دانیشتووانی لە بەشی فەرانسی زمانەکانی سویسران. بەڵام ئەو شارە جوانە مێژووییەکی ناشیرینی بە دژی گەلی کورد و چەند نەتەوەی دیکەی تێدا تۆمار کراوە. لە بەر ئەوەش بیستنی ئەو ناوە بۆ ئێمەی کورد خۆش نییە.
هەر لە پاش ڕێکەوتننامەی سیڤەر، تورکەکان هەوڵێکی زۆریاندا کە لۆبیگەری بکەن، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیڤەر. بۆیە لە پاش هەوڵێکی زۆریان توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن، ئەو پەیماننامەیەی بە ناوی لۆزان کە٢٤ی تەممووزی١٩٢٣بێینە ئاراوە، و لە ئاکامدا لە ناوچەی شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا. بەو شێوەیە ئاواتەکانی کوردی تا ئێستاش کە سەد ساڵ نزیک دەبێتە لە بەیندا، بەڵام لەو ١٠ ٠ ساڵەشدا کوردانی خۆڕاگر کۆڵیان نەداوە و هەر بە شوێن بە دەستهێنانەوەی مافەکانین لە تێکۆشاندان.


فرت و فێلی تورکەکان لە پەیماننامەی لۆزان:  لەو کاتەدا نەهاتن بە ئاشکرا بڵێن مەبەستمانە کە زیان بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بگەیەنین. هاتن بە بیانووی ڕێخۆشکردن و ئاسانکاری لە باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی، دەستیان پێکرد. بە وڵاتانی بەشداریان وا گەیاندبوو کە گوایا پەیماننامەی سیڤەر و مادەکانی ناو ئەو هاوپەیمانییە ئاستەنگی بۆ ئاشتی نێوان تورکیا و یۆنان درووست دەکات. بۆیە توانیان بەو شێوەیە ڕەزامەندی چەند وڵاتێک بۆ پەیماننامەی لۆزان کۆکەنەوە و بیکە جێگرەوەی سیڤەر.

کورد دەبێت چی بکات?
زۆریک لە چاودێران و نووسەرانی بێیانی و دۆستی کورد، پێیان وایە پەیمانی سیڤەر ئەو پەیمانە بوو کە نەتەوەی کورد نەیتوانی بۆ خۆی بیقۆزێتەوە و مافەکانی خۆی تێدا بەدەستبهێنت و جیهانیش دانی پێدا بنێت. کەوابێت دەبێت نەتەوەی کورد زۆر وریا بێت لەوەی کە دیسانەوە تورکیا بە چەندین ڕێگەو حیلەی دیکەوە، لە ئاست ناوچەکەو هەروەها وڵاتانی دەرەوە، لە ڕێگەی بە لۆبیگەری و نمایش هێزەوە، بۆ مانەوەی پەیماننامەی لۆزان دەستی پێکردووەتەوە.
پێویستە دیپلوماسییەتی گەلی کورد لە ئاست جیهاندا بکەوێتە جووڵەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، جیهان لەو پەلەقاژە مەبەستدارەی تورکیا زیاتر ئاگاداربکەنەوە. پێویستە یەکگرتووانە وخەمخۆروانە، کار بکەن لە ڕیگەی وڵاتانی دۆستی نەتەوەی کوردەوە، بۆ درووست کردنی پەیماننامەیەکی نوێتر، کە مافەکانی سەربەخۆیی ئێمەی تێدا ببینرێتەوە، نەکەوینەوە نێو هەڵەی چەند بارەبوونەوەی مێژوو،  قەدەری نەتەوەکەمان نەخەینەوە سەدساڵی دیکە.


سەرچاوەکان:
١- کوردەکان نووسینی: حەسەن ئەرفەع. وەرگێرانی حامید گەوهەری.
٢- کوردستان و کورد. نووسینی: د عەبدولڕەحمانی قاسملوو.
٣ - کتێبی کوردستان‌ و ستراتیژیی دەوڵەتان، لەنوسینی حسێن مەدەنی،
٤ - هەنگاوەکان بەرەو سەربەخۆیی: نووسینی عارف باوەجانی.
٥ - کوردپێدیا و ویکیپێدیا . 

 

2023/05/11 10:27:27
11 مانگ و 9 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مێژووی,هەردوو,پەیماننامەی,سیڤەرو,لۆزان,بەشێکی,زۆری,مادە,و,ناوەڕۆکەکانی,گرێدراوە,بە,نەتەوەی,گەورەی,کورد,و,سنووری,کوردستانەوە،,کە,چۆ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©