شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئاگاداری و داواکاری لە گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'وە.

گۆڤاری هاوبیری نوێ
ئاگاداری و داواکاری لە گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'وە.

وەک بەڕێوەبەری گشتی و ستافی گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'، بە گشت ئێوە تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی، ڕۆشنبیران، نووسەران و خاوەن پێنووسانی سە

ئاگاداری و داواکاری لە گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'وە.

بەڕێز :

وەک بەڕێوەبەری گشتی و ستافی گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'، بە گشت ئێوە تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی، ڕۆشنبیران، نووسەران و خاوەن پێنووسانی سەنگەری نەتەوایەتی کوردستانی ڕادەگەیەنین، کە گۆڤاری (هاوبیری نوێ)، وەک سەرچاوەیەکی بیری نەتەوەیی و ناسیونالیستی کوردستانی، وەرزانە بڵاو دەکرێتەوە، مەبەستمانە کەندووی کۆکراوەی گشت وتاری مێژوویی، کولتووری و بابەتە زانستیەکان لە بەرگێکی  نەتەوەییدا بن  و پەیڕەوانی ڕێبازی نەتەوەیی  وەک سەرچاوەیەکی بەکەلک سوودی لێ وەربگرن.

لەو پێوەندییەدا داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین، لە هەر بوارێکدا ئەگەر نووسین، بەڵگە، وێنە، سەرچاوەی زانستی ومێژووییتان هەیە و خزمەت بە ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکات، بەو ناونیشانەی خوارەوە، بۆ گۆڤارەکەمان ڕەوانەی بکەن، هیواخوازین شوێن پەنجەی ئێوەی بەڕێزیش لەو ئارشیڤە مێژووییە دیار و پشنگدار  بێ.

تێبینی :
١ /  تکامان وایە لە بواری ڕێنووسی کوردیدا، بابەتەکان پوخت بن، هەروەها خوازیارین کە نووسەر بۆ خۆی هەڵەبڕ و پێداچوونەوەی وردی بۆ بکات.
٢ / تکامان وایە بابەتەکان بێڕێزی و ناوزڕاندنی بۆ هیچ کەسایەتی و پارتێکی کوردستانی ئیستاو ڕابوودووی تێدا نەبێتØ› با ڕەخنەکانیشـمان  بۆ شکاندنی کەس و لایەنێک نەبێت و مەبەست چارەکردنی کێماسییەکان بێ.
٣ /  بۆ ئەوەی بابەتەکەتان لە یەکەمین ژمارەدا بڵاو بکرێتەوە، خوازیارین تا ڕێکەوتی ٢٥ / ٥ / ٢٠ ٢٣ نووسینەکانتان بە دەستمان بگات.

بەڕێزەوە
ستافی گۆڤاری هاوبیری نوێ.
 [email protected]
Facebook(Hawbiri Nwe)
   @HawbiriNwe

2023/05/11 10:38:06

2 ساڵ و 9 مانگ و 16 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وەک,بەڕێوەبەری,گشتی,و,ستافی,گۆڤاری,'هاوبیری,نوێ'،,بە,گشت,ئێوە,تێکۆشەرانی,ڕێبازی,نەتەوەیی،,ڕۆشنبیران،,نووسەران,و,خاوەن,پێنووسانی,سە
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©