سەد و دەساڵ ١١٠  پێش داودخانی کەڵهوڕ ( ئەمیر ئەعزەم) شەهیدکرا. نووسینی عارف باوەجانی.

عارف باوەجانی
سەد و دەساڵ ١١٠  پێش داودخانی کەڵهوڕ ( ئەمیر ئەعزەم) شەهیدکرا.  نووسینی عارف باوەجانی.

داودخان کوڕی عەباس ئەسەدبەگی، لە ناسراوترین بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە دەڤەری (گیلانی خۆرئاوا) گیلانی غەرب. لە هۆزی گەورەی

سەد و دەساڵ ١١٠  پێش داودخانی کەڵهوڕ ( ئەمیر ئەعزەم) شەهیدکرا.

نووسینی عارف باوەجانی.
 
داود خانی کەڵهوڕ کێیە?
زۆرن لەو سەرکردە بە توانا کوردانەی کە لە قووژبنی مێژوودا پشتگوێخراون، یا بە پێچەوانەی ڕاستیەکانیان باسکراون. یەکێک لەو کەسە بە ناوبانگەی مێژووی کەڵهوڕو ناوچەکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان، بەڕێز داودخانی کەڵهوڕە.
داودخان کوڕی عەباس ئەسەدبەگی، لە ناسراوترین بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە دەڤەری (گیلانی خۆرئاوا) گیلانی غەرب. لە هۆزی گەورەی کوردستان( هۆزی کەڵهوڕن). واتە ئەو هۆزە بێجگە لەوەی کە مێژووەکەیان لە ڕۆژهەڵاتەوە سەریهەڵداوە، بەڵام هۆزی کەڵهوڕ بە پێی تێپەڕبوونی مێژوو شەڕ و ئاوارەبوونەکانی سەردەمانی قاجاری و عوسمانی و شەڕەکانی دیکەی ناوچەکە، پەڕێوەی ناوچەکانی باشوور و باکوورو بەشێک لە وڵاتانی کەنداویش بوون، هەر بە ناوی کەلهوڕەوە ناسناویان هەیە.
مێژووی داودخانی کەڵهوڕ.
مخابن کە وەک پێویست و بە زمانی کوردی مێژوو شۆڕش و بەرخۆدانەکانی داودخانی کەڵهوڕ نەنووسراوەتەوە، بەڵام ئەوەی کە ئاشکرایە و لە چەندین سەرچاوەیەک ئاماژەی پێکراوە. یەکێک لە شەڕە بە ناوبانگەکانێتی، کە لە گەڵ هێزەکانی حکومەتی شا قاجار بووە. لەو سەردەمەدا هێزەکانی شاقاجار، مخابن بە یاوەری عەشیرەتێکی دیکەی ئەو دەڤەرەی کوردستان، ویستوویانە پەلاماری ناوچەکانی کرماشان و هۆزی کەڵهوڕ بدەن. بەڵام هێزەکەی داودخان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و شکەستێکی گەورەیان بە لە شکرەکەی شاقاجار گەیاندووە. هەر لەو شەڕەدا دەستیان بە سەر چەک و چۆڵ و تەدارووکاتێکی زۆری هێزێکی٥٠ ٠ ٠  کەسی حکوومەتدا گرتووە. کە تۆپی دوور هاوێژیشی تێدا بووە. بەو دەسکەوتانە لەشکرەکەی داودخان بەهێزتر بووە.
ئیتر لە پاش ئەو حەماسەتە قارەمانیەتیەدا ناو و ناسناوی *داودخان* لە سنوورەکانی کەلهوڕ تێپەڕدەبێت و لە تەواوی ئێرانی ئەو سەردەمە و وڵاتانی دەورەبەریش، وەک قارەمانێکی کوردستانی دەنگ دەداتەوە، بگرە دەنگ و ناوەکەی سەرکردەکانی تارانی بە زاڵە هێنابوو.
یەکیکی دیکە لە شانازییەکانی مێژووی "داودخان کەلهوڕ" کە لەو سەردمەدا واتە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەزاخان، هەستی پێکردووە، ئەوە بووە کە لە پاش شەڕ و ناکۆییەکی زۆری عەشیرەت و هۆزە ناوخۆییە کوردیەکان و بە هۆزەکەی کەڵهوڕیشەوە بەردەوام بووە. ناوبراو دەرکی بەو هەڵە گەورەی ناوخۆیی ماڵی کورد کردووە. سەرئەنجام لە ٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٢٩٠ ی هەتاویدا، کۆبوونەوەیەکی بەرینی بۆ گشت عەشیرەت و هۆزەکانی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخستووە. باسی ئەوەی بۆ کردوون کە دەبێت عەشایری کوردی یەکگرتوو تەبابن پێکەوە. بەو ئاشتی و تەبایەش دەتوانن حکومەتی "ڕەزاخان" بڕووخێنن و چیدیکە ڕێگە بە داگیرکاری و زوڵم و زۆری ئەوان نەدەن بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان،.
داو خان کەلهوڕ" هەر بەو مەبەستەوە دووجار لەگەڵ هۆزەکانی هاوپەیمانی بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی "تاران" هێڕشی بردووە. لە شەڕی دووەمدا قارەمانێتییەکی زۆری چەند ڕۆژ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حکوومەتێکی بە هێزی ئەو سەردەمەدا، وێرای سەدان کووشتار لە هێزی شای ئیران. بەداخەوە لەگەڵ کوڕەکەی "عەلی ئەکبەر خان" ئێوارەی ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی١٢٩١ شەهید دەبن. بەو کارەساتەش لەو سەردەمەدا نەتەوەی کورد سەرکردەیەکی بە هێز و بوێری سەردەمی خۆی لە دەست دەدات. واتە ئەو سەرکردەی کە تارانی پایتەختی بە زاڵە هێنابوو.
لە پاش شەهید بوونی داودخان و درووستبوونی ئەو بۆشاییەی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، هێزە داگیرکەرەکانی ڕەزا شا دیسانەوە دەگەرێنەوە نێو ناوچەکانی کرماشان و ئیلام .
با لە مێژوو ونی نەکەین.
مخابن مێژوونووسانی بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان تا ڕادەیەک یا لە نەبوونی زانیاری یا بە ئەنقەست و زیاتر بەرجەستەکردنی سەرکردە ناوچەییەکانی خۆیان، کەم نووکی پێنووسەکانیان لە قارەمانێتی ئەو کەڵە پیاوەی کوردستاندا خستووەتە سەر تینووسەکانیان. بەو هیوایە مێژوونووسانی سەردەمی نوێ، بە پەیداکردنی سەرچاوە دێرینەکانی سەردەمی قاجاری و ڕەزاشا، زانیاری زیاتر لە سەر داودخانی کەڵهور کۆکەنەوە و بڵاوبکەنەوە. با لە مێژوو ون نەبێت و بدرەوشێتەوە.
2023/06/04 11:52:57
11 مانگ و 4 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : داودخان,کوڕی,عەباس,ئەسەدبەگی،,لە,ناسراوترین,بنەماڵەکانی,ڕۆژهەڵاتی,کوردستانە,لە,دەڤەری,(گیلانی,خۆرئاوا),گیلانی,غەرب.,لە,هۆزی,گەورەی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©