بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردس

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردس

ڕۆژی هەینی ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی. بەرامبەر ٢ / ٦ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. لە سەر بانگهێشتی فەرمی لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان

بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 
ڕۆژی هەینی ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی. بەرامبەر ٢ / ٦ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. لە سەر بانگهێشتی فەرمی لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە: پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ئاهورا هەورامی جێگری سەرۆکی گشتی و سۆران کرماشانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بەبۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی بەندییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە لایەن ئەنجوومەنی ناوبراودا بەرێوە چوو، بەشداریان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا: نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری و چەند پارت و ڕێکخراوێکی دیکەی سیاسی و مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدار بوون. لە چەند بڕگە بابەتێکی ئەو ڕێوڕەسەمەدا وەک بەیاننامەو و ناساندنی کاری ئەنجوومەنەکە، ڕۆژی١٢ی جۆزەردانی١٩٨٣ کە ڕۆژی لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی بێتاوانی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە، وەک ڕۆژی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسەکرا.
لەو ڕێوڕەسەمەدا وێرای پێشوازی گەرمی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری، بە کورتی لە سەر بۆچوونی پارتی سەربەستیی لە سەر ئەو ڕۆژە مێژووییە باسکرا، بۆچوونی هەردوو لا پێشنیارکرا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە دیدارێکی ڕەسمیدا لەو بوارەوە بۆچوونەکان زیاتر ئاڵووگۆڕبکرێن.
لە بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا پەردە لەسەر کتێبی "زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە لە دیرۆکی خۆڕاگریدا"، ژە بەرهەمی چاپکراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لا درا. ئەو کتێبە پێشکەش بە سەرۆک و شاندی ^پ س ک^ و لایانەکانی بەشدار کرا.
 
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2023/06/04 12:02:02
10 مانگ و 7 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕۆژی,هەینی,١٢ی,جۆزەردانی,٢٧٢٣ی,کوردی.,بەرامبەر,٢,/,٦,/,٢٠ ٢٣ی,زاینی.,لە,سەر,بانگهێشتی,فەرمی,لە,لایەن,ئەنجومەنی,زیندانییە,سیاسییەکان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©