هەر جۆرە پەلاماردانێک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەبیانووی پارتەکانی ڕۆژهەڵات،  ئیدانە دەکەین

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
هەر جۆرە پەلاماردانێک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەبیانووی پارتەکانی ڕۆژهەڵات،  ئیدانە دەکەین

پارتی سەربەستیی کوردستان زۆر بە تووندی ئەو جۆرە پەلاماردانە بۆ سەر بنکەو بارەگای پارت و بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری

بابەت:       ئیدانەی جووڵەی هێز و هەڕەشە بۆە سەر بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان.

هەر جۆرە پەلاماردانێک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەبیانووی پارتەکانی ڕۆژهەڵات،  ئیدانە دەکەین و بە تێکدانی سەروەری  بۆ سەر ئەو وڵاتە دەزانین. پارتی سەربەستیی کوردستان.

 

خەڵکی تێکۆشەر و ماندوو نەناسی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.

وڵاتانی زلهێزی چاودێر لە خۆرهەڵاتی ناڤین، نەتەوە یەکگرتووەکان، گشت ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، چاودێرانی مافی مرۆڤی جیهانی. گشت نەتەوەکانی بندەستی سەر ئەو جۆغرافیا ناونراوە بە ئێران.

وەک لە میدیاکان بە ئاشکرا بڵاوکراوەتەوە، کە چەند ڕۆژپێش سوپای پاسدارانی ئێران وەک پێشەی هەمێشەییان هەڕەشەیان بڵاوکردەوە، دواتریش چەند هێزێکیان بەچەکی قورسەوە ڕەوانەی سنورەکان نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری  کوردستان کردوە، بە مەبەستی هێڕشی تۆپخانەو پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر بنکەی پارتەکان و ئۆردوگای بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشووری وڵات. وەک هەموو لایەک دەزانین ئەوە بۆ یەکەمجار نییە کە ڕێژیمی ئێران، بە بیانووی ناڕاست  پەلاماری شوێنی ژیانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی لەو بەشەی وڵات و،  ئەو دەسکەوتەی باشووری نیشتیمان دەدات.
لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی لەگەڵ حکوومەتی تاڵەبانی ئەفغانستان، هەروەها لە وڵاتانی سوریا و شوێنانی دیکەشەوە بەردەوام گوورزی گەورەی بەردەکەوێت، بەڵام ئەوان هەمیشە ڕق و کێنەی شکست و دۆڕاوەکانیان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەردەبڕن.

پارتی سەربەستیی کوردستان زۆر بە تووندی ئەو جۆرە پەلاماردانە بۆ سەر بنکەو بارەگای پارت و بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری وڵات ئیدانە دەکات. هەر جۆرە پەلاماردانێک بە پێشێلکاری بۆ سەروەری و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەزانێت.
لەو پێوەندییەدا: وەک پارتی سەربەستیی کوردستان دەنگمان دەخەینە پاڵ بانگەوازی ناوەندی هاوکاری پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داوا لە گشت لایەنەکانی بەرپرس لە باشووری وڵات، وە هەروەها چاودێرانی جیهانی کە باڵوێزخانەیان لە ئیراق و کۆنسۆلگەرییان لە هەرێمی کوردستان هەیە. گیان و ژیانی بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو پەلامار و سنووربەزاندنەی کۆماری ئیسلامی ئێران بپاڕێزن، لەو پێوەندییەدا داوا لە وڵاتانی خۆیان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بکەن، کە لە ئاست ئەو پێشێلکاریە بەردەوامانەی ئێران، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی بە کردەوەیی پێشان بدەن.

بەو شێوە بۆ ئێرانی داگیرکەر و جیهانێش سەلمێندراوە کە شۆڕشی مافخوازی گەلی کورد و کوردستان، چەندە ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی بە چۆکدا هێناوە. بەردەوام هەوڵیانداوە بە کووشتن و لە سێدارە و پەلاماردان بەر بە جووڵانەوە جەماوەری بگرن. زۆر لە مێژە سەلمێندراوە کە نەتەوەی کورد و بە سێدارە و کووشتار واز لە بە دواداچوون بۆ ڕزگاریی نیشتیمانەکەیان و مافی ڕەوای خۆیان ناهێنن.
لەو پێوەندییەدا: پێویستە هەم ئێرانی داگیرکەر و هەم چاودێرانی جیهانیش، بیر لە  چارەسەرێکی گوونجاو بۆ پرسی نەتەوەیەکی مەزنی وەک کورد و کوردستان ببینرێتەوە.، نەک شەڕو پەلاماردان.

هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو  ڕزگاریی یەکجاری نێشتیمانەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەران.

پارتی سەربەستیی کوردستان

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی. بەرامبەر بە ٤ی یونی ٢٠ ٢٣ی زایینی

2023/06/04 12:06:08
10 مانگ و 14 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : پارتی,سەربەستیی,کوردستان,زۆر,بە,تووندی,ئەو,جۆرە,پەلاماردانە,بۆ,سەر,بنکەو,بارەگای,پارت,و,بنەماڵەکانی,ڕۆژهەڵاتی,کوردستان,لە,باشووری
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©