زمانی زبر لە ژێر ناوی ڕەخنە! پرسەکە ئاڵۆزتر دەکات و یەکبوونمان تێکدەدات. عارف باوەجانی

عارف باوەجانی
زمانی زبر لە ژێر ناوی ڕەخنە! پرسەکە ئاڵۆزتر دەکات و یەکبوونمان تێکدەدات. عارف باوەجانی

باس لە زمانی زبرو تەشهیر بەرامبەر بە خەباتگێڕانی دێرن، مەبەست ئەوانەن کە لەپێناڕزگاری و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد دەیانساڵە

زمانی زبر لە ژێر ناوی ڕەخنە! پرسەکە ئاڵۆزتر دەکات و یەکبوونمان تێکدەدات. عارف باوەجانی

 

ماوەی چەند ساڵێکە دەبینین بە داخەوە زمانی زبرو تەشهیر گوایا لە ژێر ناوی ڕەخنەو هەڵویست گرتن. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرامبەر بە شۆڕشگێڕان و تێکۆشەرانی ڕێبازی کوردایەتی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان پەرەی سەندووە، خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە. ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە هیچ ^بنچینەیەک بۆ ماڵی یەکبوون^ تا سەر هەڵنەچنێت. زۆر جاران تا نیوەی دیوارەکەی بەرز دەکرێتەوە و بەڵام لە بەر ئەو جۆرە ڕەفتار و گۆوفتارانە ئەو دیوارە لە نیوەیدا ڕادەوەستێت. لە کاتێکدا شەقام و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای کوردەواری چاوەڕیی ئەوە دەکەن، کە ئەو ماڵە یەکبوونە سەری بگیرێت و لە سایە و سێبەریدا بڕیاری یەکدەنگی نەتەوەکەمان بدرێت.

باس لە زمانی زبرو تەشهیر بەرامبەر بە خەباتگێڕانی دێرن، مەبەست ئەوانەن کە لەپێناڕزگاری و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد دەیانساڵە تێکۆشانیان هەبووەو هەیە، نەک ئەوانەی درێژەدەری ئایدۆلۆژیا کۆپیکراوی وڵاتانی دەورووبەرمان بوون لە نێو بەرگ و زمانی کوردیدا.

لەوەتی دەست و پەنجەم لە گەڵ جووڵەی کاری سیاسی پەیدا کردووە، تائیستاش نەمدیتووە کە زمانی زبر یا کردارە تووند و تیژییەکانی لایەن وتاکەکانی سیاسی بەرامبەر بە یەک، هیچ کێشەیەکیان لە کوردستان چارەسەرکردبێت. بگرە زیاتر و قووڵتریان کردوەتەوە و زیاتر ڕێگەیان بۆ پیلان و مەبەستەکانی نەیارانی نەتەوەکەمان لە ناوخۆی خۆماندا خۆشکردووە..

بەو ماناش نییە کە تێکۆشەرانی دێرین و ئێستای ئێمەی کورد بێکەم و کوری بووبن. هیچ بەرپرس و ڕێکخراوێک لە ناوچەکانی ئاسیای گەورە و باشووری ئەمریکا و ئەفریقا، بە تایبەتیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە کە بە هۆی ئەو نەریتە مێژووی و ناوچەییە، کە سەدانساڵە نەوە دوای نەوە ئاراستەکراوە، بێ کەموکوری نەبووبن. تا بگات بە ئێمەی نیشتیمانداگیرکراوی هەمێشە گەمارۆدراو بە کولتورە خراپەکان و هێزە داپڵۆسێنەرەکانی وڵاتانی داگیرکەرەوە.

کەوابێت دەبێت ئەوە قبووڵ بکەین هەروا ئاسانیش نییە کە ئێمەی کورد لە نێو ئەو ژینگە تەندێندراوەی دەورووبەرماندا لە دەورانی قۆناغێ خەباتی ڕزگاریدا ببینە نموونە لە ناوچەکەدا. بێگوومان تا نەبینە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ و نەبینە خاوەنی یاسای خۆمان، ناتوانین زۆر هەنگاوی کرداری و خەیاڵی بنێین. کاتێک خاوەنی حکومەت و یاسای خۆمان بین، ئەو کات دەتوانین دەستبکەین بە پەروەردەی کۆمەڵگایەکی یاساناس و یاساپەروەر.

کەوابێت پێویستە هەموو هەوڵەکانمان لە پێناو سەروەری و ڕزگاریی یەکجاریدا بێت.

بەو هیوایە هەموو لایەنێک و تاکێکی خەمخۆری ئەو نیشتیمانە داگیرکراوەمان، لە هەوڵی تەبایی و یەکڕیزی و لەیەک تێگەیشتن بین لە چوارچێوەی زمانی ڕێز و ئاشتی و لە یەک حاڵیبوون.

مێژووش سەلماندوویەتی کە باشترین زامن بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری و ڕزگاربوونم لە ژێر چنگ وسیاسەتی داگیرکەران، یەکریزی و ئاشتی وئارامی و لێبوردەییە لە ناوخۆی کوردستان.

تکایە با ئیتر واز لە بوغز و کینەو شەری نەشیاو! کە دڵخۆشکەرە بۆ دوژمن بێنین.

غاندی دەڵێت: ئاسمان چەندە گەورەبێت، بەڵام کە مانگی نەبێت تاریک دەبێت.

مرۆڤیش چەندە گەورەبێت، بەڵام کە ڕەوشتی نەبوو بچووک دەبێت.

تێ بی نی: مەبەستم کەس و لایەنێکی تایبەت و دیاریکراو نییە و بگرە گشتییە.

 

2023/09/03 21:23:58
8 مانگ و 13 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©