کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یا‌دی یه‌کساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به‌شدارانی به‌رێز!
وێرای سڵاوێکی دۆستانه!
به بۆنه‌ی یا‌دی یه‌کساله‌ی دامه‌زرانی پارته‌که‌تان، پارتی سه‌ربه‌سیتی کوردستان له دڵه‌وه پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێین و داهاتویه‌کی خه‌باتکارانه و پرشه‌نگدارتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
به‌رێزان! ئه‌گه‌ر چی یه‌ک ساڵ بۆ ته‌مه‌نی حیزبێکی سیاسی ماوه‌یه‌کی زۆر نییه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌کرێ وه‌ک بناخه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ داهاتووی ئه‌و پارته حیساب بکرێ. له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌دا ئێوه کۆمه‌ڵه هه‌نگاوێکی باشتان هاویشتوون و هیوادارین به به‌رده‌ام بوونی زیاتر هه‌نگاوی گرنگ تر و باشتریش بهاوێژن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان به چاوی رێزه ده‌روانێته خه‌بات و تیکؤشانی ئێوه، که به‌شێکه له خه‌باتی سه‌رجه‌م حیزب و رێکخراوکانی تری کوردستان بۆ گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد به مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کانی.
به‌رێزان!
ئێوه له کاتێکدا یا‌دی دامه‌زرانی یه‌کساڵه‌ی پارته‌که‌تان ده‌که‌نه‌وه که هه‌ر وه‌ک بۆ هه‌موولایه‌کمان ده‌رکه‌وتوه ته‌مه‌نی کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران به‌ره‌و کۆتایی یه و هه‌روه‌ک ده‌بینین له لایه‌ک ئه‌م رێژیمه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر له کۆمه‌ڵگای جیهانی دا ته‌ریک ده‌که‌وێته‌وه و لاوازتر ده‌بێ، له لا‌یه‌کی دیکه‌شه‌وه چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک به تایبه‌ت توێژی روناکبیری گه‌له‌که‌مان زیاتر له هه‌مووکاتێک خۆیان بۆ خه‌باتێکی نه‌پساوه و سه‌رده‌میانه رێکخستوه. ده‌توانین به رشکاوی بڵێین که شه‌پۆلی ئازادی و رزگاری خوازی بێ ئه‌ملاو ئه‌و‌لا سه‌رتاسه‌ری ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه و چاره نووسی رێژیمی تالیبانی ئه‌فغانستان و حکومه‌تی سه‌ددامی دیکتاتۆری عێراق، ده‌بێته چاره‌نووسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش. که وابوو پێویسته حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان به گشتی و پارته‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به تایبه‌تی ، زۆر له پێشوو زیاتر هاریاکری یه‌کتر بکه‌ن به‌یه‌کده‌نگی یه‌کی زیاتره‌وه به گژ پیلانه‌کانی نه‌یارانی کورد دا بچنه‌وه.
جارێکی دیکه‌ش پیرۆز بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی نۆروێژ
1622007
2007-02-19 21:18:33
17 ساڵ و 1 مانگ و 6 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان